هەواڵ

لە ئێستادا چەند نەخۆشی شێرپەنجە لە گرتووخانەکانی تورکیادا هەن؟

لە مانگی تەموزی ساڵی ٢٠١٦ وە تا مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لە گرتووخانەکانی تورکیادا ٤١ کەس بە هۆی تووشبوونیان بە نەخۆشی شێرپەنجە گیانیان لەدەستدا. جگە لەوە ٩ کەسی دیکە کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون تا ئێستا لە گرتووخانەکانی تورکیادا ماون.
پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە گرتووخانەکانی تورکیادا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی چەندین کەس. بە تایبەت لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا چەندین کەس بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە گرتووخانەکانی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە یاخود ماوەیەکی کەم دوای ئازادکردنیان گیانیان لەدەستداوە.
گەورەترین کێشەی زیندانییەکان لە تورکیا دابین نەکردنی خزمەتگوازری پزیشکییە لە کاتی خۆیدا، وە لە ئێستادا بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەو ناڕەحەتییە چەند هێندە بووە.
http://www.samanyoluhaber.com/su-anda-cezaevinde…/1362289/

Show More
Back to top button