هەواڵ

لەم ڕەمەزانەدا: خانمێک دەستگیر دەکەن کە هاوسەرەکەی دەستبەسەرە و دوو منداڵی نەخۆشیشی هەیە

لە درێژەی هەڵمەتی جینۆسایدکردنی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا، خانمێک بە ناوی یەلیز ئاکن دەستگیر دەکەن کە هاوسەرەکەی دەستبەسەرە و دوو منداڵی نەخۆشیشی هەیە.
خانمەکە سەرەتا لە شاری زۆنگوڵداک دەستگیر کرا و پاش دەرچوونی فەرمانی دەستبەسەرکردن لەلایەن دادگاوە، خانمەکە گواسترایەوە بۆ زیندانی شارۆچکەی دوزجە.
خانمەکە سەرپەرشتی دوو منداڵی نەخۆش دەکات کە تەمەنیان ٧ و ١٠ ساڵە و، یەکێکیان نەخۆشی گورچیلەی لەگەڵدایە و ئەوی تریان چارەسەری هۆرمۆن وەردەگرێت.
ئێستا دوو منداڵەکە بێ دایک و باوک ماونەتەوە و دووری دایکیان لە شارەکەشیانەوە مافی ئەوەی لێسەندوونەتەوە کە بتوانن هەفتەی جارێکیش چاویان بە دایکیان بکەوێت.
تەنیا هۆکار بۆ دەستبەسەرکردنی ئەم خانمە ئەوەیە کە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هاوڵاتیەک کردووە کە لە تەلەفۆنەکەیدا بەرنامەی بایلۆک هەبووە!
ئێستا خانەوادەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئینتەرنێت داوای یارمەتی لە چەند پەڕلەمانتارێکی پارتی کۆماری گەل(جەهەپە) دەکەن وەک سێزگین تانریکولو و مەحمود تەناڵ کە بە شێوەیەکی کارا لە دژی مەغدوربوونی هاوڵاتیان دەوەستنەوە.

Show More
Back to top button