هەواڵ

لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی پزیشکێک لە زینداندا ئەنجام دەدرێت

لە مانگی حوزەیراندا لێکۆڵینەوە لەسەر دکتۆر ئیبراهیم خەلیل ئۆزیەڤوز کرا، لە کاتێکدا دەوترا کەوا خۆی کوشتووە بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کەوا لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە.  خێزانی ئۆزیەڤوز لە دادگای حەران سکاڵایان  تۆمارکرد بۆ مردنی کوڕەکەیان کەوا لە بەشی پزیشکی یەکەم بووە و لە تاقیکردنەوەی پزیشکی لە ئاستی هەموو تورکیادا سێیەم بووە. خێزانەکەی کە گومانیان لە مردنەکەی هەبوو لە بەندیخانە هەربۆیە داوای لێکۆڵینەوەیان کرد.

بەپیی هەواڵی ئاژانسی IPA، سەرۆکی پارێزەرانی ئیستەنبوڵ لە رۆژی 24ی حوزەیرانی 2018 بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ هەندیک لە مامۆستایانی زانکۆی ئیستەنبوڵ دەرکرد بەهۆی ئەوەی کەوا دەرکەوتووە هاوسۆزی بزاڤی خزمەتن.

لە لێکۆڵینەوەکەدا لەکاتێکدا بووە کە 7 مامۆستای زانکۆ بەکارهێنەری بەرنامەی پەیوەندی((BYLOCK بوون، وە هەروەها دوو کاسیان بە بانگەشەی پشتگیری کردن لە کودەتاکەی 15ی تەمووز لە هەمان رۆژدا کرانە ژێر چاودێرییەوە.

لە کاتی بەئەنجام گەیاندنی ئۆپەراسیۆنەکە 6 کەس کرانە ژێر چاودێرییەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا 3 کەس نەدۆزرانەوە بەناوی، ریزوان و فاتمە و ئیبراهیم خەلیل ئۆزیەڤوز. لە کاتێکدا پۆلیس بەدوای ئۆزیەڤوزدا دەگەڕا دەرکەوت کەوا  بۆ گەشتکردن رۆشتبوو بۆ حەران .

ئیبراهیم خەلیل ئۆزیەڤوز  یەک هەفتە پاش ئۆپەراسیۆنەکە  لەگەڵ باوکیدا هات لە ئاساییشی ئیستەنبوڵ خۆی بەدەستەوە دا.

 

لەپاش 27 رۆژ هەواڵی مردنی گەشت:

ئۆزیەڤوز لەپاش 27 رۆژ مانەوەی لە زیندانی سیلیڤری هەواڵی مردنی گەشت،  پاش ماوەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانەی دەرکەوت کەوا لە 3ی حوزەیراندا کۆچی دوایی کردووە.

بۆ هۆکاری مردنەکەی سەرەتا وتیان کەوا خۆی کوشتووە. لەپاشان پۆلیس هۆکاری مردنەکەی دەرخست و وتی :” لەپاش دانپیادانەکانی لەلایەن  هاوڕێیانی ژووری زیندان، دەرکەوتووە کە لێی دراوە و سزایان داوە”. بەڵام ئاشکرا بوو کەوا هیچ لێپرسینەوەیەک لەگەڵ  هاوڕێیانی ژووری زیندان نەکراوە.

بەڵام خێزانەکەی بەهۆی ئەم ڕوونکردنەوە دژ بەیەکانەوە، لەپاش لێکۆڵینەوە  لەلایەن دەستەی پزیشکی دەرکەوت کەوا لە سەر لاشە و دەموچاویشی ئاسەواری لێدان هەبوو. لە هەمان کاتدا لە کاتێکدا خێزانەکەی بەدوای لێکۆڵینەوەن لەم مردنە گوماناوییە، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە هەڕەشەیان لێدەکرێت.

وە هەروەها دەرکەوت کەوا لەکاتی چاوپێکەوتنی خێزانەکەی لە بەندیخانە لەگەڵ ئۆزیەڤوز،  ئۆزیەڤوز وتویەتی کەوا بە ئارامگرییەکی زۆرەوە چاوەڕێی ئەو ڕۆژەیە دەربچێت و وە هیچ تاوانێکی نەکردووە ، و بیری منداڵەکانی دەکات و وتویەتی کەوا چاوەڕێیە کە هەندێ زانیاری بدات بە پارێزەرەکە .

 لە کاتێکدا  ئۆزیەڤوز چاوەڕیی رۆژی دووشەممە بووە بۆ چوونە دادگا ، لە رۆژی یەکشەممەدا هەواڵی مردنی گەشتووە.

لەگەڵ مردنی ئۆزیەڤوزدا لە هەمان کاتدا لە زیندانەکاندا رێژەی مردن لە %40ی تێپەڕانووە.

رۆژانێک چیرۆکی سەرکەوتنی ئۆزیەڤوز لە تورکیادا دەنگی دابۆیەوە بەهۆی ئەوەی کەوا ئیبراهیم خەلیل ئۆزیەڤوز لە قەزایەک بەناوی هەڕان سەربە شاری ئورفە لە ساڵی 2007دا لەگەڵ کۆکردنەوەی لۆکەدا دەیخوێند و لە زانکۆی جێراهپەشە بەشی پزێشکی بە پلەی یەکەم کۆتایی پێ هێنا.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/tus-ucuncusu-doktorun-cezaevindeki-supheli-olumune-sonusturma/

Show More
Back to top button