هەواڵ

لێکۆڵینەوە لە ئەلیف زاهیدەی تەمەن چوار ساڵ دەستیپێکرد

زولفوکار ئوناڵ داواکاری گشتی ئەرزڕوم، بە نوسراوێک داوای لە دادگای مێرسین کردووە کە لێکۆڵینەوە لە ئەلیف زاهیدە بکات کە کچۆڵەیەکی تەمەن ٤ ساڵە.

داواکاری گشتی لە نوسراوەکەدا داوای کردووە کە بەپێی زانیاریەکانی ٢٥ تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ژمارە ١٨١٣١/١٨ لێکۆڵینەوە لە ئەلیف بکەن.

شایەنی باسە، باوکی ئەلیف ناوی مێهمێتە و دایکیشی ناوی مێریتایە و لە ٢٦/٠٦/٢٠١٤ لە شارۆچکەی پاسینلەر لەدایک بووە.

لە زانیاریەکانی دادوەردا هاتووە، گومانیان لەسەر ئەم کچە بچوکە هەیە و پێویستە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت، هەروەها داواکراوە کە لێکۆڵینەوە لەو زانیاریانە بکرێت کە دەربارەی ئەم کچە بچوکە بەدەستیان گەیشتووە.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/4-yasindaki-elif-zahide-hakkinda-supheli-sifatiyla-sorusturma-acildi/

Show More
Back to top button