نەناسێنراوەکان

قەفەسەکانتان ناتوانێت ئەوان زیندانی بکات! ئەوان سەربەخۆن، ئەوان تەنها ڕۆژنامەنووسن

‘لەعنەت لە کودەتا دەکەین'(ئۆزگور دوشونجە).. ‘کودەتای تیرۆر'(مەیدان)…’نەخێر بۆ هەر کودەتایەک'(یەنی هەیات)…’خەڵک خۆیان کرد بە خاوەنی دیموکراسی'(یارن باکش)…’لە هەموو جیهانەوە ڕەخنە لە کودەتاکە دەگیرت'(رۆتاهەبێر).. دوێنی لەخۆڕای زیندانی 6-7 ساڵ بەسەر 3 دادوەر و داواکارێکی گشتیدا سەپێنرا، ئەم نووسینانەی سەرەوەن سەردێڕی ئەو ڕۆژنامە و دەزگا میدیایانەن کە ئێستا داوای زیندانی 160 ساڵ بۆ کارمەندەکانی دەکرێت.

دادورێک کە هەستی یاسای و زانیاری یاسای هەیە، گەر سەیری کۆتا کاری ڕۆژنامەنووسێک بکات دەبێت شەرم لە دادگای کردنی بکات.  لە دووری هەزاران کیلۆمەتر لە تورکیاوە، بڕیاری دادگای گشتی ئیستەنبوڵ دەخوێنمەوە کە هاوکارە ڕۆژنامەوانەکانمی بە تۆمەتی ‘ئەندام لە گرووپی تیرۆرستی’ دادگای دەکرێن. کۆتا وشە و کۆتا بەرگرییان ئەوەندە ڕونە کە دەڵین ‘من تەنها ڕۆژنامەوانیم کردووە’،’من ڕۆژنامەنووسم’،’من پەیامنێرم’…

 

قسەی ویژدان کە ئەندامانی کوێری دادگا نەیانبیست

ئەمانە ڕستەی کەسانێکن کە دەڵین ئێمە بێتاوانین و ئەندامانی  دادگا گوێکانیان کەڕ بوون و بێویژدانی باڵی بەسەردا کێشاون. دادوەری گشتی 20 مانگە تەنانەت یەک بەڵگەشی نەخستۆتە ڕوو. ئەوەی وەک بەڵگە نیشان دراوە لە دۆسیەکاندا، تویتەکانی ڕۆژنامەنووسان، هەواڵەکانیان، نوسینەکانیان یاخو دۆمەتی کاکردن لە دەزگایەک، دەرچوونیان لە خوێندنگایەک 20 ساڵ پێش ئێستا… دادگایی کردنیک کە زیان بە ئاوەز دەگەیەنێت. کێ دادگای دەکرێت؟ ئوناڵ تانک. وەک خۆی دەڵیت “لە ڕۆژێکی سەختی زستان لە گۆڵباشی سەر بە شاری ئادیامان لەدایکبووە” نەوەی ئەنادۆڵووە. چیرۆکی خوێندکارێک دوای تەواوبوونی لە دواناوەندی لە زانکۆی ئیستەنبوڵ لە بەشی ئەدەبیات درێژە بە خوێندن دەدات. لەکاتێکدا خواستی بوون بە ئەکادیمیستی هەبوو، بەڵام لەبەر چەند ڕیگرێک، دەبێت بە ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی وەرگێر.

کە باسی هەواڵی ئینتەرنێتی دەکرا، یەکەم ناو کە بە بیردا دەهات ئوناڵ تانک بوو. لە هەموو تاقیکردنەوەکانی دیموکراسی و ڕێز لە بەرژەوەندی وڵات سەرکەتوبووە. لە سایتی کەناڵەکانی TGRT, KANAL 7, HABER 7 کاری کردووە. تەمەنی ژیانی لەم کارەدا بەڕیکردووە. واتە یەکێک بووە لە ڕۆژنامەنووسە باشەکان. تانک دەڵیت کە ‘دەبێت لە وڵاتی یاسا بگیرێت’،’ئەوەی ئەمڕۆ دەکرێت و تاوان نییە، گەر بەیانی بە تاوان هەژمار بکرێت، دەتوانین بڵێین کە دەسەڵات تەڵە بۆ هاوڵاتیانی دادەنێت؟’. ئەم وتە ڕاستانەی، بەداخەوە دەیدا بە دیوارەکەدا بەڵام بەگوێی دادوەر و داواکاری گشتیدا نەدەچوو.

 

 

یاقوب چەتین دەڵێت “من وامدەزانی لە دەزگایەکدا کاردەکەم کە لەژێر چاودێری و لێکۆڵینەوەی حکومەتدایە. لە دۆسیەکەمدا هاتووە کە ئەو ڕۆژەی دەست دەگیرێت بەسەر ڕۆژنامەی زەمان من 6 تویتم نووسیوە.”. ئەویش لە سوچیکی ئەنادۆڵەوە بەرەو ئیستەنبوڵ هاتووە. بەتۆمەتی پەیامنێری 5 ساڵ بۆ ڕۆژنامەی زەمان دادگای دەکرێت، بەتایبەت لەسەر ئەو 6 تویتەی کە ڕۆژی لەدەستچوونی کارەکەی بڵاوی کردۆتەوە.

ئوفاک شانڵی یەکێکە لە پەیامنێرانی هەواڵی ئابووری و ڕۆژنامەنووسێکی بەتوانایە.  لە سەرەتای کارییەوە، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە. یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە دەگمەنەکانی بەشی بانکی تورکی. دەڵیت ” بەتۆمەتی تێکدانی هەواڵەکان، لە گۆڤاری ئاکسیۆن لە کارەکەم دروخرامەوە. کاتێک علی باباجان وەزیری ئابووری بوو، خەڵاتی باشترین ڕۆژنامەنووسی ئابوریم وەرگرت”. ئایا وەک گاڵتەپێکردن نییە؟ ناوی ئەو کەسانە دەهێنێت کە لە گۆڤاری ئاکسیۆن کاریان کردووە : ئەحمەد داودئۆغڵو، فەهمی کۆرو، ئایشە بۆهورلار… دادوەرەکان نابیستن  و داواکاری گشتیش کەڕ بووە. ئایا ئەگەر کارکردن لەم دەزگایە تاوانە، ئەم کەسانە لەم دەزگایە کاریان چیبووە؟ یەکێکیان سەرۆک وەزیرانە، یەکێکایان ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمارە و ئەی دیکەش دامەزرێنەری پارتە…

دەنگەکانی دوێنی لە گوێچکەمدا دەزرنگێنەوە. بوشار ئێرداڵ، یەکیک لە باشترین و بەڕێزترین ڕۆژنامەنووسەکانی تورکیا. دەڵیت ‘نەک تەنها کارەکەن، بەڵکو ژیان و بیربۆچون و یازادی ڕادەڕبڕینم دادگای دەکرێت’. بە زانیارییەکانی لەبواری یاسا  بەشێوەیەکی ڕۆژنامەوانی، دادگا دەتوانێت 40 جار زانیاری لێوەردەگرێت. یەکێکە لە ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەرەوەی کە لە دادگای ئەرگەنەکۆن و باڵیۆزدا دەورێکی کاریگەری هەبووە. ئەویش تویتەکانی بە بەڵگەی تاوان هەژمار دەکریت. کارکردنی لە ڕۆژنامەی زەمان و چاودێریکردنی دادگای ئەرگەنەکۆن بە تاوان بۆی هەژماردەکرێت. ئایا بوشرا ئێرداڵ لەکوێی 15 ی تەمووزدایە؟ ئەم پرسیارە وەڵامی نییە. وەڵامیش بۆ ڕۆژنامەنووسەکانی دیکە هەمان شێوەیە. ئەوان بەدوای کودەتا  و کودەتاچییەکاندا نەڕۆشتوون، بەڵکو تەنها ڕۆژنامەنووسن.

 

دوعام کرد خوا گیانم بکێشێت

لە دادگاکەدا، حسەین ئایدن زۆر دێتە بەرچاوم. دەڵیت کچەکەم و هاوسەرەکم، پاشان قورسایی ئەو زوڵمەی لەسەریەتی بەم شێوەیە باس دەکات “هیچ کاتێک هەوڵی هەست ورژاندنم نەداوە، بەڵام چەندین جار داوام کردووە خوا گیانم بکێشێت. هەموو هەناسەیەکم ئازارێکە. یادەوەرییەکانی هاوسەرەکەم وەک بزمار دەچێت بە دڵما. کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکەم و کچەکەم چاوپێکەتنم ئەنجامدا و پاسەوانەکە بردمیەوە بۆ ژورەوە، لەناخمدا گڕی بەرخۆدان هەبوو. لە ئاژانسی هەواڵگری جیهان کارم دەکرد. لە دەرگاکەی نەنوسرابوو هەرکەسێک ئەندامی گرووپی تیرۆرستییە ناتوانێت بێتە ژورەوە. بێجگە لە هەواڵسازی، هیچ کارێکی دیکەم نەکردووە. حکومەت تا ئەوکاتەی لە کارەکەم وازمهێنا، باجی لە موچەکەم هەڵدەگرت. لە بەڵگەکاندا 11 تویتم خراوەتە ناویەوە.” ئایا لەسەر ڕاستە؟ هەست بە ئازار و ئیزدڕابەکەی دەکەن؟ ئێمە وەک هاوڕێکانی دەخەوین و هەڵدەستین خەیاڵمان لەلای ئەو ئازارەیەکە وەک بزمار دەچێت بە دڵیدا.

موتڵو چۆڵگێچێن دەڵیت “من 23 ساڵە ڕۆژنامەنووسم، ئامادەم بەرگری لە هەموو ئەو هەواڵانە بکەم کە پێشکەشم کردووە. ” ئەگەر لیی بپرسرێت هەموو ئەو ئەندام پەرلەمانتاوارانەی لە 20 سالی رابردوودا چونەتە پەرلەمان و وەزیرەکانی ئاکەپە و پەیامنێرەکانی پەرلەمان نییە نەیناسیت و کەسیک نییە کە یەکجار گوێی لە قسەکانی نەبوبێت. لەبەر ئەوەی لە ڕۆژنامەی میللەت کاری کردووە، دادگایی دەکرێت. ئەمە تاکە هۆکارە. ئەوانی دیکە هەمووی چیرۆکە. ئەو سەری هەواڵانەی لە ڕۆژنامەکانی یەنی شەفەک و ئەکشام و سەباح دیونووسییەوە، ڕۆژنامەنووسیکی بەناوبانگی ئەنقەرە بوو.

عەبدوڵڵا کڵچ لە کەناڵی هەبەرتورک کۆردینەیتەر بووە. دەنگ و ڤیدیۆکانی 27 ی مایس کە عەدنان مەندرێس تێیدا دادگای کرا، بڵاوکردبۆیەوە. ڕۆژنامەنووسێکە کە پلانی پلانگێڕانی دوای 50 ساڵ ئاشکرا کردبوو.

 

 

تەنها ڕۆژنامەنووسن…

وشەکان تەواو نابن، هەمیان بە هەمان شێوەن، تەنها ڕۆژنامەنووسن. مورات ئاکسۆی، ئاتیلا تاش، بایرام کایا، جیهان ئاجار، بونیامین کۆسێلی، جەمال کاڵیۆنجو، خەلیل ئیبراهیم باڵتا، ئۆغوز ئوسلئلار، سەید کڵچ، ئێرکان ئاجەر، علی ئاککوش، سەید کولئۆغڵو، ئەحمەد میمیش، یەتکین یڵدز، حەبیب گولەر…

منیش ڕۆژنامەنووسم، لە غوربەتدام. لەو دەزگایانەی سەر بە بزاڤی خزمەت بوون، دەیان ساڵم تێپەڕاند. ئێستا بە کۆچێکی ناچاری لە ئەوروپام، لە وڵاتێکدا کە ئازادی و دیموکراسی وەک ئۆکسجین بەسەر خەڵکەکەندا دابەش دەبێت. هەوڵ دەدەم باسی ئەوە بکەم کە دادپەروەری و دادگا لە تورکیا لەنێون چوار دیواردا قەتیس ماوە. کەس باوەڕ ناکات، من لە قەفەسێکدام، تەحەموللی ئەم بڕیارانە ناکەم. لەگەڵ هەر کەسێک لە ئەوروپا قسە بکەم، ئەوانیش بە عەقڵ ق دڵ و ویژدانیان باوەڕ ناکەن. دەڵین کە ئێردۆغان کەسێکی خراپە. کاتێک بە بارودۆخەکە دەزانن، دڵنەوایمان دەدەنەوە. گەر لە تورکیا بمامایەتەوە، ئەوا یەکێک دەبوو لەو کەسانەی لەسەر ئەو کورسیە دادگای دەکرێن. ئایا بەڕاستی تەنها ئەم 26 ڕۆژنامەنووسەیە کە سزا دەدرێن؟ ئەوەی بەڕاستی مەحکوم کراوە، سەنیدکای ڕۆژنامەنووسان و هەروەها ئەو ڕۆژنامەنووسانەن کە لە ترسدا ناوێرن ئەم هەواڵانە بڵاوبکەنەوە.

Show More
Back to top button