هەواڵ

قەشەیەکی کۆسۆڤۆ بۆ مامۆستا ڕفێندراوەکان: کاک موستەفا نەمانتوانی بتانپارێزین، بمانبورە

دوای ئەوەی هەندێکیکارمەندی دەزگای هەواڵگری کۆسۆڤۆ بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) چەند مامۆستایەکی بزاڤی خزمەت و پزیشکێکیان ڕفاند، دێدە لۆش گژێیجگی باوکی ڕۆحانی مەسحیەکانی کۆسۆڤۆ داوای لێبوردنی لە مامۆستاکان کرد.

دێدە لۆش لە مەراسیمێکی ئاینی تایبەت بە جەژنی پاکی مەسیحیەکان، نیگەرانی خۆی بەرامبەر ڕفاندنی ٦ هاوڵاتی بیانی وڵاتەکەی دەربڕی.

ناوبراو لە بەشێكی قسەکانیدا وتی” ئێمە خیانەتمان لەو هاوڵاتیانە کرد، نەمانتوانی بیانپارێزین، کاک موستەفا نەمانتوانی بتانپارێزین، داوای لێبوردن دەکەین”.

دوای ئەو ئابڕووچوونەی بەسەر هەندێک لە کاربەدەستانی کۆسۆڤۆدا هات، کاردانەوەکان سات لە دوای سات زیاتر دەبن و ڕفاندنی مامۆستاکانی ئەو وڵاتە بووە یەکێک لە گەورەترین مژاری یەکێک لە گەورەترین مەراسیمی ئاینی ئەو وڵاتە.

دێدە لۆش لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتی” ئەوانەی خیانەتیان لە هەندێک هاوڵاتی تورک کرد، چۆن چاوەڕیی ئەوە لە خەڵک دەکەن لە داهاتوودا متمانەیان پێبکەن؟ ئەمڕۆ گومان، ناسەقامگیری و خەفەت واقعێکی جددیان دروست کردووە بۆ هەمووان. ئەمە لە داهاتوودا وەک بۆشایی خۆشەویستی بەرامبەر یەکتری لە نیوانماندا ڕەنگ دەداتەوە”.

 

http://www.tr724.com/kosova-piskoposu-gjergji-mustafa-bey-sizi-koruyamadik-ozur-dileriz/

 

Show More
Back to top button