هەواڵ

قورئان و کتێبەکانی فەرموودە وەک بەڵگەی تاوان نمایش کرا

لەسەر مێزی بەڵگەکانی تاوان کە چەک، بۆمب، چەقۆ و مادەی هۆشبەر و بابەتی هاوشێوەیان نمایش دەکرێت لە دوای ئەنجامدانی تاوانێک، ئەمجارەیان قورئانی پیرۆز و کتێبی فەرموودە و کتێبە ئایینییەکانی دیکە وەک بەڵگەی تاوان نمایش کرا. ئاژانسی فەرمی حکومەتیش ئەوەی پەخشکرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دادگای کۆماری مێرسین، هەوڵەکان بۆ ڕێگری کردن لە سەرلەنوێ خۆبنیادنانەوەی بزاڤی خزمەت دەستیپێکردووە. لەو چوارچێوەیەدا کەسێک بە تۆمەتی هاوسۆزی بۆ بزاڤی خزمەت دەستگیرکرا. بە گوێرەی ئەو زانیاری و وێنانەی لە لایەن ئاژانسی فەرمی حکومەتی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، لە ماڵی ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، کاتژمێرێک کە واژۆی مامۆستا فەتحوڵا گولەنی لەسەر بووە، لەگەڵ ٥١ کتێب و هەندێک دەفتەر و قورئانی پیرۆز و چەند کتێبێکی تەفسیر، وە هەروەها چەند کتێبێکی فەرموودە هەبووە، بەڵام هەموو ئەو کتێبی فەرموودە و قورئان و کتێبە ئایینیانەی دیکە وەک بەڵگەی تاوان لەسەر مێزی پیشاندانی بەڵگەکانی تاوان نمایشکرا.

 

http://www.samanyoluhaber.com/kuran-ve-hadis-kitaplari-suc-delili-diye-sergilendi-haberi/1348235/

Show More
Back to top button