بیروڕاهەواڵ

قورئانی کەریم چیە و چۆنی پێناسە دەکرێت؟

عەبدوڵڵا ئایماز

لە کۆنەوە پێناسە کلاسیکیەکەی قورئان بەم شێوەیەیە:

“قورئان لە ڕێگەی وەحیەوە بۆ سەردارمان حەزرەتی محمد دابەزیوە سەلامی خودای لەسەر بێت، بە ڕێگەی تەواتر گواستراوەتەوە. دواتر لە دەستنوسەکاندا نوسراوەتەوە. خوێندنەوەی عیبادەتە و کەلامێکی ئیلاهی پڕ موعجیزەیە”.

حەزرەتی بەدیعوزەمان لە بەشی ٢٥ هەمی وتەکاندا باس لەوە دەکات کە قورئان ٢٠٠ ڕووی موعجیزەیی هەیە و هەر لەوێدا باسی ٤٠ دانە ڕووی موعجیزەیی قورئان دەکات و دەڵێت:

قورئان تەرجومەی ئەزەلی هەموو گەردوونە. واتە زانستی ئەزەلی و پڕ حیکمەتی ڕاستەقینەی خودا لە بەدیهێنانی گەردون لە قورئاندایە. ئەو هزرە فەلسەفیانەی لە قورئانەوە سەرچاوە ناگرن، ڕەنگدانەوەی ڕاستی و حەقیقەت نین. چونکە هیچ مرۆڤێک ئاگای لە سەرەتای دروستکردن نەبووە، ئیدی چۆن حەقیقەتی ڕاستیەکە بزانێت؟ تەرجومانی ئەبەدی بەڵگەکانی بوونە بە زۆر زمانی جیاواز. هەمیشە بەردەوامیش دەبێت لە باسکردن  و ڕاڤەکردنی بەڵگەکانی بوون و بەدیهێنان”.

بۆ نمونە، بەرد و میتیۆربارین لە ئاسمانەوە، بەردبارانکردنی ئەو شەیتانانەی لە ئاسمانەکاندا گوێبیستی قسەکان دەبن و بە کاهینەکانی سەر زەوی ڕادەگەیەنن، لە ڕێگەی ئەم دەربڕینە ڕۆشنانەی قورئانەوە بۆمان دەردەکەوێت، کە زانیاریە ناڕێک و  نا پوختەکانیان کە دەبێتە هۆی لێڵی هزری مرۆڤ لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە.

ڕاڤەکاری  جیهانی غەیبی و بینراوە کە چواردەوری داوین. ئەو جیهانە بینراوە فیزیکیەی چواردەوری داوین چیە؟ بۆچی دروستکراوین و ئەو جیهانە پەنهانیەی کە نایبینین لە چی پێکهاتووە و چی لەوێ دەگوزەرێت؟ ئێمە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم پرسیارانە، تەنیا قورئانمان لەبەردەستدایە. زانیاریە ڕاستیەکان تەنیا لەودایە.

ئاشکراکەر و دەرخەری گەنجینە مەعنەویەکانی ناوە شاراوەکانی خودایە لە زەمین و ئاسمان. هەموو شتێکی دروستکراو، هەر ڕووداوێک کە ڕوو دەدات، ڕاستی هەموو زانست و هونەرەکان، هەمووی لەسەر ناوە جوانەکانی خودا هەڵچنراوە. هەموویان دەرکەوتەی ئەو گەنجینەیەن. بەڵام مرۆڤەکان دارای درک بردن بەم گەنجینانە نین.

هەر بۆیە قورئانی کەریم زۆر جار کە باسی شتێک دەکات، لە کۆتایدا دەیبەستێتەوە بە چەند ناوێکی جوانی پەروەردگارەوە و هەروەها هەندێک جار سەرنجمان بۆ نمونەکان ڕادەکێشت و حەواڵەی ئەقڵی ئێمەی دەکات، کە خۆمان بە دوایدا بڕۆین و بیدۆزینەوە. سەبارەت بەم بابەتەش، لە تیشکی دووهەمی بەشی ٢٥ ی وتەکاندا ئاماژەی بە زۆر نمونەی ئەم بابەتە کردووە.

ئەو چیرۆکەی لە نێوان حەزرەتی موسا و خزر ڕوویداوە، هەروەها ڕووداوەکانی ناو چیرۆکی حەزرەتی یوسف، هۆکاری ڕووداوەکان و حیکمەتی ڕاستەقینەی ڕوودانی ئەو شتانە، لە ڕێگەی ئەو زمانەی قورئان کە باسی ئەم ڕووداوانە پێ دەکات، دەتوانین لە ڕاڤە و واتای ڕووداوەکان تێبگەین.

ئەوەی لە جیهانی بینراودا دەیبینین بە شێوەیەک لە شێوەکان زمانی تێگەشتنە لەوەی لە عالەمی غەیبدا ڕوو دەدات. وەک پەردەیەکە بەسەر عالەمی غەیبدا دراوە.

بۆ ئەوانەی خوازیاری بینینی ئەو عالەمەن، وەک پەردەکەیەکی تەنک وەهایە، بەڵام مومکین نیە زۆرێک لە مرۆڤەکان دەرک بەمە بکەن و بیبینن. هەر بۆیە قورئان لە بۆ ئێمە، واتە ئەوانەی لە جیهانی بینراودا دەژین، وەک زمانی ڕوونکەرەوەی ئەو جیهانە غەیبیەیە.

بە نیسبەت هەندێک کەسی خاوەن فەتانەت و وردبینیش، ئەم قورئانە وەک شاشەیەک وەهایە کە ئەودیو جیهانی بینراویان بە شێوەیەکی موعجیزەئاسا پشان دەدات، کە  گەنجینەیەکی ئەزەلی وتارە ڕەحمانی و لوتفە بێ خەوش و ئەبەدیەکانی خودایە.

بە وتاری” ئەی ئەو بەندانەی  بە هۆی نەفسیانەوە زێدەڕۆییان کردووە” قسە لەگەڵ بەندەکانی دەکات و، لە سەرەتای هەموو سورەتێکەوە بە دووبارەکردنەوەی ڕەحمانیەت و ڕەحیمیەتی خودا بەزەیی خۆی پشانی بەندەکانی دەدات و، هەر بۆیە ئەم کتێبە پیرۆزەی سەرو هەموو نرخێکە، بە نیسبەت ئێمەوە گەنجینەیەکی بێ وێنەیە.

ئیسلامیەت خۆر و بنەما و خەندەی جیهانی مەعنەوی مرۆڤەکانە.

ئیسلامیەت گەرمی و ڕوناکی خۆی بە چەشنی مرۆڤ، لە خۆری قورئانەوە وەردەگرێت.  پلان و پڕۆگرام و بنەماکانی لە قورئانەوە سەرچاوە دەگرن و، وەک پڕۆژەیەکی مەدەنیەت، تەلارسازی کۆشکی ئیسلام و دەنگی خەندەی خۆی، هەر لە قورئانەوە وەرگرتووە”.

نەخشەی پیرۆزی جیهانی ئاخیرەتە.

“بەهەشت، دۆزەخ، عەرش، کورسی، سیدرەتول مونتەها، لوح المحفوظ، کە زانیاریگەلێکن  لە جیهانی غەیبدا بوونیان هەیە، دووبارە لە نەخشەی قورئانەوە فێر دەبین”.

ئەو وتەیەیە زات، سیفات، ناوی خودا و کارەکانی ڕوون دەکاتەوە و، بە زمانێکی پوخت ڕاڤەی دەکات و تەرجومانێکی زمانپاراوە.

 جەنابی حەق؛ زات، سیفات، ناوی جوانی خۆی هەیە، ئەمانە چین؟ ڕوونکردنەوە و ڕاڤەی ئەمانە چۆن دەکرێت؟ چۆن ئەم شتە غەیبیانە دەسەلمێنرێت؟

گەر بپرسین تەرجومانی هەموو ئەمانە چیە؟ ئەوە لە بەردەمماندا قورئان هەیە. بۆ نمونە کاتێک هونەرێکی جوان دەبینین، ئیدی بیر لەوە دەکەینەوە کە ئەم کارە بە کۆمەڵێک زنجیرەی چالاکیدا تێپەڕیوە و ئەم چالاکیەش خاوەنێک و بکەرێکی هەیە. ئەو هونەر و چالاکیە و بکەرەکەی بە گوێرەی کار و چالاکیەکە ناوێکیان هەیە، ئەو ناوەش سیفاتێکی هەیە و ئەو سیفاتەش دەبێت لە توانستێکەوە سەرچاوەی گرتبێت،هەرچی توانستیشە دەبێت لە زاتێکەوە سەرچاوەی گرتبێت و ئەمەش شتێکی بڕاوەیە.

کاتێک سەیری ئایەتەکانی قورئان دەکەین، وەڵامی ئەمانەی سەرەوەمان دەست دەکەوێت، بۆ نمونە کاتێک زیندەوەرێک دەبینین، دەزانین ئەمە لە چالاکی ئەوەوە سەرچاوەی وەرگرتووە کە ژیانی پێدراوە، گەر ئەم چالاکیەش خاوەنێکی هەبێت، کەواتە کەسێکی ژیانبەخش بێت “محی” خاوەنی ئەم چالاکیەیە، ئەمەش لە سیفاتێکەوە سەرچاوە دەگرێت کە بە “حی” واتە زیندوو ناو دەبرێت، ئەم سیفاتەش گەر گونجاو بێت ئەم دەربڕینە، دەتوانین بڵێین لە توانستی ژیانبەخشینەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەویش لە زاتێکەوە سەرچاوە دەگرێت کە زیندووە و ناوی الله یە.

هەربۆیە قورئان پەروەردەکەری جیهانی مرۆڤەکانە. قورئان مامۆستا و پەروەردەکاری جیهانی مرۆڤەکانە. لە ڕێگەی چیرۆک و نمونەکانیەوە وانە و پەندگەلێک بە دڵ و ڕۆحی مرۆڤەکان دەڵێتەوە کە وانەیەکی تەواوی لێ وەبگرن.

گەر بە ئیمان و تێگەشتن و بە نیەتی وانە وەرگرتن لێی بڕوانین، ئیدی بە باشی لەوە تێدەگەین کە چۆن مامۆستا و فێرکارێکە و، بە باشی درک بەو ڕاستیە دەکەین.

بۆ نمونە هاوەڵە بەڕێزەکانی سەردارمان. یەکێک لە وتارەکانی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٦ ئامادەی وتارێکی بووم لە مزگەوتی ئاکهیساری شاری ئیزمیر، زۆر بە جوانی و بە ڕستەیەک کە هەرگیز بیرم ناچێتەوە ئاماژەی بەم ڕاستیە دا کە وتی ” ڕاڤەی زیندووی قورئان هاوەڵانی سەردارمانە. ئەوانەی من بۆتان باس دەکەم شتانێکی هەمەکی نین. شتەکان بە نمونە تاکە کەسی ڕوون دەکەمەوە بۆ ئێوە. نمونەکانیش لە ڕێگەی هاوەڵانی سەردارمانەوە دەخەمە بەردەم ئێوە”.

هەر بە ڕاستیش مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن لە وانەکانی ڕۆژی شەممە و یەکشەممە کە بە خوێندکارەکانی دەوتەوە، واتە بە ئێمە، هەمیشە نمونەی بە ژیانی گوزیدەی هاوەڵان دەهێنایەوە و باسی لە فەلسەفەی سیرە دەکرد.

http://www.shaber3.com/kurani-kerim-nedir-tarifi-nasil-yapilir-haberi/1305579/

Show More
Back to top button