جیهانیهەواڵ

قوتابییەکی قوتابخانەکانی بزاڤی خزمەت لە رۆمانیا وەک کەسایەتیی ساڵ دیاریکرا

 

ئێدیس مەمیش یەکێکە لە دەرچووەکانی قوتابخانەکانی لومینادای سەر بە بزاڤی خزمەت لە ڕۆمانیا و ناوبراو لە ساڵی کۆتایی بەشی کۆمپیتەر دەخوێنێت و بەشداری لە ئۆڵۆمپیاتی بیرکاریدا کرد و توانی مەدالیای ئاڵتون بەدەست بهێنێت. هەروەها وەک کەسایەتیی ساڵ لە شاری کۆنستانزای وڵاتی ڕۆمانیا هەڵبژێردرا.

١٥ کەس بۆ خەڵاتی “کەسایەتیی ساڵی کۆنستانزا” هەڵبژێردرابوون، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دە ڕۆژ دەنگدان کرا بە جیاوازییەکی زۆر مەمیش توانی ببێتە براوەی خەڵاتەکە.

لە ڕۆژنامەی کۆنستانتا لە ڕاپرسیەکدا کەسایەتیی ساڵ هەڵبژێردرا، ١٣٠٠ کەس لەم ڕاپرسیەدا بەشداریان کردبوو، مێمیش توانی ٪٦٤ دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

چەندین کەسی بەناوبانگ بەشداریان کردبوو سیمۆنا حەلەب کە تێنسزانێکی بەناوبانگە لە دەنگدانەکەدا ٪١٠ دەنگەکانی بەدەست هێنابوو، ماریو هۆریای پەرلەمانتاریش ٪٨ دەنگەکانی بەدەست هێنابوو.

ئێدیس مەمیش یەکێکە لەو کەسانەی کە ناوێکی ناسراوە چونکە لە ئۆڵۆمپیادەکانی بیرکاریدا چەندین مەدالیای بەدەست هێناوە و بووەتە ناوێکی ناسراو لە کۆنستانزا، ساڵی پار لە کۆنفرانسی بیرکاری نێودەوڵەتی کە لە بەریتانیا بەڕێوەچوو بەشداری کردووە و توانیویەتی مەدالیای ئاڵتوون بباتەوە. تەنانەت بەو خاڵانەی کە لە کۆنفرانسەکەدا کۆی کردووەتەوە توانیویەتی بچێتە لیستی ئەو قوتابیانەی کە لە جیهاندا لە باشترین ١٥ قوتابیاندان.

ئێدیس مێمیش چەند ڕۆژێک لەمەوپێش نامەی وەرگیرانی لە زانکۆی هارڤەرد پێگەیشتووە. قوتابخانەکانی لومینا لە ساڵی ١٩٩٤ لە کۆنستانزا دەستیان بە خزمەت کردن کردووە و یەکەم قوتابخانەی تایبەتبوون کە لەو شارە کراونەتەوە.

 

https://www.tr724.com/hizmet-okulu-ogrencisi-kostencede-yilin-adami-secildi

Show More
Back to top button