هەواڵ

قوتابییەکانی کۆلێژی لوسێرنا، لە فەرەنسا نوێنەرایەتی بەلجیکا دەکەن

 

قوتابییەکانی کۆلێژی لوسێرنای بەلجیکی لە فیناڵی پێشبڕکێی رۆبۆکەپ جونیۆر لە فەرەنسا لە دوو بەشی جیاوازدا پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا. ئەو قوتابییانە کە لە قۆناغی ناوەندی دەخوێنن لە ئۆڵۆمپیاتی جیهانیدا لە شاری بۆردوی فەرەنسا نوێنەرایەتی وڵاتی بەلجیکا دەکەن.

ئەو قوتابیانە فێری زمانی کۆد نووسین بوون و رۆبۆتەکانیان بەدەستی خۆیان دروستکرد و لە دوای چوونە بەردەم لیژنەی پشکنین لە نێوان هاوتەمەنانی خۆیان هەڵبژێردران و رۆشتنە فیناڵی پێشبڕکێکەوە.

ئەو رۆبۆتانە پلەی تەواویان لە لایەن لیژەنەوە پێبەخشراو قوتابییەکان بە سەرکەوتوویی لە بەشەکانی “نمایشی سەر شانۆ و رۆبۆتی ڕزگارکەر” کێبڕکێیان کرد. کۆلیژی لوسێرنا بە ١٦ قوتابی کە جیاکرابوونەوە بۆ ٨ تیم بەشداری پێشبڕکێکەیان کرد.

قوتابییەکان لە بەشی رۆبۆتی رزگارکەر و قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندیدا پلەی یەکەم و لە دواناوەندیشدا پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەستهێنا.

پێشبڕکێی ڕۆبۆتەکان کە لە ئوستورالیاوە بۆ سەرانسەری جیهان بڵاوبووەتەوە، لە ٣٠ ولات لە سەرتاسەری جیهان ڕێکدەخرێت.

 

 

فیناڵی جیهان لە فەرەنسا ڕێک دەخرێت

لە فیناڵی پێشبڕکێی جیهانی رۆبۆکەپدا، ٤٥٠ تیم لە ٤٥ وڵاتی جیهانەوە کێبڕکێ دەکەن  و ٣ هەزار و ٥٠٠ قوتابی بەشدار دەبن. چاوەڕوان دەکرێت کە زیاتر لە ٤٠ هەزار بینەر و سەردانکەر لە فیناڵی پێشبڕکێکەدا ئامادەبن.

رۆبۆتەکان کە لە لایەنی تەندروستییەوە بۆ وەرزشی و لایەنی جیاوازی تر دیزاین کرابوون، لە پێشبڕكێكەدا بەشداردەبن و داهاتووی قوتابییەکان و گرنگیدانیان بە تەکنەلۆجیا و نوێبوونەوە و بەهرەکانیان لەم بوارەدا زیاتر دەکات.

یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم پێشبڕکێ جیهانییە دروستکردنی تیپێکی تۆپی پێی رۆبۆتیە کە بە ژیری دەستکرد (AI) کاربکارت. ئەم ئامانجە بۆ ساڵی ٢٠٥٠ دانراوە. لە ئێستادا هانی قوتابییەکان دەدرێت کە فێری پرۆگرامەکانی کۆد نووسین ببن کە لە داهاتوودا ئەم پێشبڕكێی تۆپی ێی رۆبۆتانە دەستپێبکەن.

 

 http://www.tr724.com/turk-koleji-ogrencileri-belcikayi-fransada-temsil-edecek/

Show More
Back to top button