وتار

فەرمانداری لەو شێوەیە نەنکیشم دەتوانێت بیکات

بەخامەی/  بولێنت کۆروجو

دوای ڕۆژی نەگریسی ١٥ تەمووز، ئەو فەرماندانەی لە کارەکانیاندابوون، دوای خانەنشینبوونیان، سازشیان کرد و گەواهیان دا. ئەو وتانەی کە تاوانبارانی پلە یەک لە کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی پەرلەمان و دادگا باسیان نەکرد، چەند خاڵێکی شاراوە ئاشکرا دەکات. لەکاتێکدا دادگایەک نییە بەدوای ڕاستیدا بگەڕێت، بەڵام زانیاری نوێ بڵاو دەبێتەوە. گرنگترین زانیاری ئەوەیە کە عابدین ئوناڵ فەرماندەی وشکانی کە تەلەفۆن بۆ بناڵی یڵدرمی سەرۆک وەزیران دەکات و وەڵام ناداتەوە.

کاتێک عابدین ئوناڵی فەرمەندەی خانەنشینکراو، لەکاتێکدا لە دۆسیەی بینای سوپاسالاریدا گەواهی دەدات، هاتووە کە بۆ تەقەکردن لە فرۆکەکان کە بۆمبارانیان دەکرد، تەلەفۆنی بۆ بنالی ێڵدرم کردووە بەڵام وەڵام نەدراوەتەوە. ئوناڵ دەڵێت کە چەند جارێک زەنگی لێداوە و پاشان بڕاوە. پاشان دوبارەی نەکردۆتەوە. بۆ ڕێگیرکردن لە کودەتا، تەلەفۆن دەکەیت بۆ سەرۆک وەزیران  بەڵام وەڵام نادرێتەوە. لەکاتێکدا یڵدرمی سەرۆک وەزیران، کاتژمێر 11:02 ی شەو لێدوان بۆ تەلەفزیۆنەکان دەدات. لە کاتێکدا تەلەفزیۆنەکان دەتوانن پەیوەندی بە یڵدرمەوە بکەن، بەڵام ئەوەی کە پێویستە پەیوەندی پێوە بکات، لەبەردەست نییە.

لەکاتێکدا ئوناڵ جارێک تەلەفۆن بۆ یڵدرم دەکات، بەڵام دوبارەی ناکاتەوە. لەکاتێکدا تا ئەوکاتە لە بنکەی سەربازی ئاکنجی دادەبەزێت، و فەرمانی ڕاگرتنی کودەتاکە دەدات لە بنکەی ئێسکیشەهیر، تەلەفۆن بەکار دەهێنێت. ” کودەتاچییەکان منیان خستە ناو فڕۆکەکە و بردیانم بۆ بنکەی سەربازی ئاکنجی لە ئەنقەرە و کاتژمێر 2 ی شەو دایانبەزاندم.  تا ئەوکاتەی دابەزیم، پەیوەندیم لەگەڵ هاوڕێیان هەبوو لە ئێسکیشەهیر”. بەڵێ لەکاتێکدا کودەتاچییەکان دەستگیریان کردووە، بەڵام تەلەفۆنی لەدەستدایەو ڕێگری لە کودەتا دەکات، ئایا ئەمە سەیر نییە؟

باشە لەکاتێکدا کاتژمێر 12 تەلەفۆن بۆ سەرۆک وەزیران دەکەیت و وەڵام ناداتەوە، بۆچی دووبارە نایکەیتەوە؟ بۆچی هەوڵ نادەیت زانیاری بە ئێردۆغانی سەرۆک کۆمار بدەیت؟ یان تەلەفۆن بۆ فەرماندەکانی دیکە ناکەیت؟ بۆ نموونە بولینت بۆستانئۆغڵو فەرماندەی هێزی دەریای لەبەردەستدایە، بۆچی پەیوەندی پێوە ناکەیت. لەکاتێکدا لە کاتژمێر 7:26 خولەکەوە ئاسمانی وڵات بەڕوی فرۆکەدا دادەخرێت، بۆچی تەلەفۆن بۆ هوڵوسی ئاکەری سوپاسالار ناکەیت و داوای زانیاری لێناکەی؟

لەکاتێکدا مێهمێت شانڤێری فەرماندە لە نزیکتەوەیەو دەڵیت “دەبوایە من یەکەم کەس بومایە کە ئەو جوڵە ئاسمانییەم بزانیایە”، بۆچی ئەم زانیارییە گرنگە بەو ناڵێیت. هەروەها کاتیک ئاکەر ئەم زانیارییە گرنگە دەزانێت، بەپێویستی نازانێت بە فەرماندەکانی دیکە ڕابگەیەنێت.

گەواهیدانە نوێیەکە زانیارییەک لەخۆ دەگرێت کە تاکو ئەمڕۆ نەمانزانیوە ئەویش : ئوناڵ لەگەڵ ئومید دونداری فەرماندەی یەکەمی سەربازی کاتژمیر 10:30 قسەی کردووە. ئەم زانیارییە گرنگە، نە لە گەواهیدانی ئوناڵ و نە لە گەواهیدانی دونداردا نەهاتووە. لەکاتێکدا ئەم پەیوەندییە زۆر گرنگە. ئەم لەبیرچونەوەیەی فەرماندەکان نوێ نییە. لە گەواهییەکانی فەرماندە یەشار گولەر و ساڵح زەکی چۆلاک هاتنی مستەشاری میت هاکان فیدان بۆ فەرماندەی گشتی ئاماژەی پێنەکراوە، لە گەواهیدانەکانی دواتردا نوسراوەتەوە.

ئوناڵیش زانیاری جیاواز دەدات لە کاتی زانینی کودەتاکە. لە یەکەم گەواهیدانیدا هاتووە کە کاژتژمیر 9:53 دوای دەستگیرکردنی فیکرێت ئێربیلگین فەرماندە هەوالەکەی پێدەگات. لەکاتێکدا لە گەواهیدانەکەی دیکەدا هاتووە کە کاتژمێر 7:26 دوای ئەوەی دەزانیت کە فڕین لە ئاسماندا قەدەغە دەکرێت ، بە بارودۆخەکە دەزانێت. ئوناڵ لە گەواهیدانی هەفتەی ڕابردوو وتی “تەنها زانیاری ئەوەم پێگەیشت کە فڕینی فڕۆکە قەدەغە کراوە. هێج فەرمانی نەبوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کودەتاکە”. کاتێک کاتژمێر 10:10 تەلەفۆن بۆ جەواد یازگڵی فەرماندەی هێزی وشکانی دەکات، گوێی لە دەنگی فرۆکە جەنگییەکان دەبێت . “تێگەیشتم کە شتێکی ناجێگیر و هەبوونی کودەتا لە ئارادا هەیە”. لەگەڵ زانیارییەکانی ئێردۆغاندا جیاوازییەکی زۆر هەیە.

مێهمێت شانڤێر کە خاوەنی ئاهەنگەکەبوو، کاتژمێرێک دەیباتە دواوەوە : “وەک فەرماندەکانی ئاسمانی، نزیکەی کاتژمێر 9 و 9:30 بە ڕوداوەکەمان زانی. لەسەر میزی ئاهەنگەکە هەستاینوو هەر بە پێوە بنکەیەکمان دامەزراند”. شانڤێر شتێکی گرنگتریشی وت ” نزیکەی کاتژمێر 7:30 جەنەراڵی یاریدەدەرم کادیئۆغڵو هات، و تەلەفۆنەکەی لە دەستیدابوو، وتی گەورەم لە ئێسکیشەهیر شتێک ڕوودەدات، فەرماندەکەی ئەوێ هەست بە ئارامی ناکات، منیش وتم کەوابێت تۆ بڕۆ بۆ ئێسکیشەهیر. مارەکردنەکە دەستیپێنەکردبوو، بەخێرهاتنی میوانەکانم دەکرد. لەکاتێکدا بیرم لەوە دەکردەوە کە چۆن بڕوات، بە فەرماندەی هێزی ئاسمانیم وت گەر ڕێگە بدەن فرۆکەیەک بۆ فەرماندە کادیئۆغڵو ئامادە بکەم، دەبێت بینێرم بۆ ئێسکیشەهیر، فەرماندەکەش وتی پێویست ناکات، گەر گرنگ بوو با بە فرۆکەکەی من بڕوات.” ئەو یارمەتییەی کە شانڤێر داوای کردبوو، دوای 3 کاتژمیر ئوناڵ قبوڵیکرد، باشە؟

گەر بەپێی گەواهیدنی کۆتای سەیر بکەین، فەرماندەکە کاتژمیر 10:10 بە کودەتاکەی زانی، بۆچی نەچویە سەر تەلەفزیۆن؟ گەر فەرماندەیەک کاتژمیر 10:30 لە تەلەفزیۆن ڕونکردنەوە بدات، ڕوداوەکان بەتەواوی ناگۆڕدرێت؟

 

سەرۆکی دادگا لە زانیارییە نوێیەکان بێزارە

 لە سەرەتای نوسینەکەمدا ئاماژەیەکی نەرێنیم کرد سەبارەت بە دادگا. بەو شێوازە گەواهیدانانە، ڕاستی قسەکەم دەردەکەوێت. لە ڕونکردنەوەیەکی سەرۆکایەتی سوپادا “ئاکن ئۆزتورک کاتێک بە فەرمانی فەرماندەی هێزی ئاسمانی نێردرا بۆ بنکەی ئاکنجی”، لە وەڵامدا ئۆغوز دیکی سەرۆکی دادگا وتی ” ئەو هەواڵە هیچ گرنگییەکی نییە، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە گەواهیدانەکەتە”. لە پرسیاری ئەوەی کە ئایا بۆچی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی میت و سەرۆکی ئەرکانی سوپا هەواڵیان بەیەکدی نەداوە سەبارەت بە کودەتاکە، سەرۆکی دادگا گوتی “دواتر ئەو بابەتە تاوتوێ دەکەین، جارێک با ئەوانەی کردویانە چارەسەر بکەین. ئەوە دادگیاییەکی دیکەیە.” وەک ئەوەی فەرمان دراوە بە سەرۆکایەتی دادگا کە لە سیناریۆکە لانەدەن.

 

فەرماندە چۆلاک زەحمەتتر تێگەیشتووە

ساڵح زەکی چۆلاک فەرماندەی وشکانی خانەنشین، یەکێکە لە ناوە گرنگرکانی 15 ی تەمووز. ئەویش یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لەو دۆسەیەدا گەواهیدا. ئەمە هەندێک لە وتەکانی گەواهیدانەکەیەتی ” لە هیچ کاتێکدا هەستم نەدەکرد کە کودەتا سازدەکرێت. کاتێک لە سەرۆکایەتی سوپا دەستگیر کرام، لە خراپی بارودۆخەکە تێگەیشتم. کاتێکیش بردیانم بۆ  بنکەی ئاکنجی، ئەوکاتە زانیم کە کودەتا ڕودەدات. لەکاتێکدا نزیکەی بەیانی بویەوە، لە بنکەی ئاکنجی موشەک ئاراستەی فرۆکە جەنگییەکان دەکرا، ئەوکاتە بەتەواوی تێگیەشتم کە کارەکە جدییە.”

با لە ڕویەکی دیکەوە سەیری فیلمەکە بکەین. هەواڵێک بۆ سەرۆکی میت دێت. ئێوارە دوو هێلیکۆپتەر دێتە بینای میت و سەرۆکی ئەو دەزگایە دەڕفێنن. سەرۆکی ئەرکانی سوپا، سەرۆکی دووەم، هاکان فیدان سەرۆکی میت کۆدەبنەوە و نازانن کە ئەمە کودەتایە. لەوانەیە بۆ پارە سەرۆکی میت بفڕێنن!. بەڵام لەبەر ئەوەی شتێکی گەورەتر ڕونەدات، ئاسمانی وڵات بەڕوی فڕینەکاندا دادەخەن. سەرۆکایەتی هێزی وشکانی لیژنەیەک لەگەڵ  ئیحسان ئویاری فەرماندە، لیژنەیەک ڕەوانەی خوێندنگاکە دەکەن. بەڵام هەست بە حاڵەتەکە ناکەن و سەرۆکی میتیش دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

چۆلاک بە سەرۆکی هێزی وشکانی مێهمێت شاهین دەڵێت ” کاتێک هاتن بۆ سەربازگەکە، نزیکەی 10-12 هێلیکۆپتەر لە هێڵەکانیان جوڵینرابوون، و ئامادەکرابوون بۆ فڕین. ئەم ڕوداوانە چۆن لێکدەدەنەوە؟”، چۆلاک دەڵێت ” من وەک فەرماندەی هێزی وشکانی، نازانم چۆن و کەی هێلیکۆپتەرەکان ئامادە دەکرێن بۆ فڕین، بە ڕوونی دەڵیم کە تێناگەم لەو کارە”. کەوابێت چۆلاک بۆچی نێردرا بۆ لێکۆڵینەوەی خوێندنگای هێزی ئاسمانی؟ هەواڵەکە وایە کە بە هێلیکۆپتەرەوە هێرش دەکرێتە سەر دەزگای میت. هێلیکۆپتەرەکە لە شوێنی خۆی جوڵێنراوە و ئامادەیە بۆ فڕین، بەڵام فەرماندەکە دەڵێت هەموو شتێک ئاساییە.

 

بۆستانئۆغڵو یاری چاوشارکێی کردووە

بولێنت بۆستانئۆغڵو فەرماندەی هێزی دەریاییش یەکێک بووە لە بەشداربوانی ئاهەنگەکە لە 15 تەمووزدا. دوای جموجۆڵی هەدێک لە بنکەکان، کاتژمێر 10:23 تەلەفۆنی بۆدێت و هەواڵی دەدرێتێ. یەکێک لەو کەسانەیە کە لە شوێنی فەرماندەی دەریایی فیکرێت ئێربیلگین دەستبەسەر دەکرێت، لەکاتێکدا چەندین فەرماندەی دیکە هەبوون، بۆچی بەتەنها ئەم دەستبەسەر دەکرێت؟. بەڵام وەک ئوناڵیش بۆستانئۆغڵو هەست بە مەترسی بارودۆخەکە دەکات. فەرماندەی پێشوی دەریا، هەندێک بە ئاگادارییەوە هەڵسووکەوتی کردووە و لە ماوەی 10 خولەکدا هەوڵی داوە کچەکەی و زاواکەی هەڵبگرێت و بچنە شوێنێکی ئارام. بەڵام ئوناڵ تاکاتژمێر 11:50 خولەک لەگەڵ 24 فەرماندەی تردا چاوەڕێیان کردووە.

نەبوونی هیچ پلانێکی کودەتاچییەکانیش بۆ دەستگیرکردنی بۆستانئۆغڵو لە ئاهەنگەکەدا شتێکی سەیرە!. لەکاتێکدا ئەگەر سەر بە کودەتاکە نەبوونایە، دەبوایە یەکەم ئێشیان دەستبەسەر کردنی ئەم فەرماندانە بووایە. فەرماندەکە لەگەڵ کودەتاچییەکاندا یاری چاوشارکێیان کردووە و هەموو کوچەکانی ئیستەنبوڵ گەڕاون. لەم نێوەندەدا، هەوڵی داوە لەڕێی تەلەفۆنی دیپلۆماسییەوە، کارەکە چارەسەر بکات. لەڕاستیدا چارەسەری کردووە. کاتێک بۆستانئۆغڵو دەزانێت کە فەرماندەی خوێندنگای هێزی دەریایی مێسوت ئۆزیل لەلایەن کودەتاچییەکانەوە گیراوە، ڕاستەوخۆ پەیوەندی پێوە دەکات.فەرماندەی زیندانی سەربازی ماڵتەپە دەڵیت “ئەو کارەی کراوە، نایاساییەو دەبێت بە زوترین کات ئازاد بکرێت”. دوای ماوەیەک، فەرماندە ئۆزیل، بە تەکسی لە زیندان ڕۆشتووە. ئێستا کودەتاچییەکان سەریان لێشێواوە یاخود فەرماندەکە توانای باوەڕپێکردنی بەهێزە؟ تێناگەم.

لەکاتێکدا فەرماندەیەکی هێز کێشەی ئەمنی بۆ دروست دەبێت، دەبێت یەکەم کەس کە تەلەفۆنی بۆ دەکات ، فەرماندەی یەکی هێزی وشکانی بێت. لە کۆتا دانیشتندا زانیمان کە ئومێد دوندار تەلەفۆنی بۆ عابدین ئوناڵ کردووە. بەڵام هێچ لەیانێک ئاماژەیان بە پەیوەندی نەکردووە لەگەڵ بۆستانئۆغڵو. بۆستانئۆغڵو بۆ ئەوەی شوێنەکەی نەزانرێت، تەلەفۆنەکەی لەنێوان 11:11-01:11 دادەخات و هەموو پەیوەندییەکان لەڕێی ئەفەسەرەکەیەوە دەکات. لەوانەیە کودەتاچییەکان بیریان چوبێت کە چاودێری ئەفسەرەکەی بکەن!. کاتێک تەلەفۆنەکەی دەکاتەوە، یەکەم کەس پەیوەندی بە فیکری ئشکی وەزیری بەرگرییەوە دەکات. پاشان پەیوەندی بە سی ئێن ئێن تورکییەوە دەکات. لەکاتێکدا وەک ئوناڵ ئەویش دەبوویایە لە سەرەتای دروستبوونی باوردۆخەکە، هاوڵاتیانی ئاگادار بکردایەتەوە، پێش ئەوەی کارەساتە دڵتەزێنەکە دەستپێبکات، دەیانتوانی تەواوی بکەن. شتێکی سەیرە کە کودەتاچییەکان دەستدەگرن بەسەر تەلەفۆنی فەرماندەی ژمارەی دووی هێزی دەریای وەیسەل کۆسەلە ، بەڵام ئەویش دەستی نەداوە لە تەلەفۆنەکەی. هەردوو فەرماندەکە بەین بەین پەیوەندییان بە یەکەوە کردووە.

دەرکەوتووە کە هوڵوسی ئاکاریش لە بنکەی سەربازی ئاکنجی دوو جار پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە کردووە. مێهمێت دیشلی لە دانیشنەکەدا وتی گەر بمویستایە لەبەردەم تەلەفۆنی بنکەکە بوەستامایە، لەگەڵ هەمویاندا یەکتریمان دەبینی. ئەم بابەتی تەلەفۆنە زۆر ئاڵۆزە. دەبێت چەندێک باسی ئەوانە دەکرێت کە پەیوەندییان ئەنجامداوە، ئەوەندەش باسی ئەوە بکرێت کە پەیوەندییان ئەنجام نەداوە. سەرەتا ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان لەگەڵ ئەنجام دراوە، دەبێت بێن بۆ دادگا. ئاکاریش ئەم هەفەتەیە دەبوایە بەشداری دانیشتنی دادگای بکردایە، بەڵام بە بیانوی ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنە، بەشداری نەکرد. وێنەگرتن لە سنوور و پاشان ناردنی پێشتر زێکای ئاکسەکاڵێش کردبووی. لەکاتێکدا پرۆگرامی هەفتەی ڕابردووی ئاکەر زۆربەی دانیشت بووە لە ئەنقەرە و هەروەها سەردانیکردنێکی ئوردون بووە. بەڕای من ڕۆشنکردنەوەی 15 ی تەمووز لە هەموو کارێک گرنگترە، ناخۆشترین ئەزموونی سەد ساڵی ڕابردووە. لەکاتێکدا گەواهیدەرانی پلە یەک خۆیان لە وتەکان دەدزنەوە. لەکاتێکدا بۆ پرسیار و ڕۆژی دادگا دەبێت کاتی لێ نەفەوتێنن.

ڕەنگە لەوە بترسن کە هەڵەیەک بدەن بە دەستەوە و ئەو گوێنییە هەنجیرە تێکبدەن. نەنکی خۆشەویستم کەسێکی بەجەرگ بوو، سەرەتای نوسینەکەی بخوێندایەتەوە، لێم توڕە دەبوو. ئەو لەم فەرماندانە جوانتر کارەکانی دەکرد.

Show More
Back to top button