هەواڵ

فیلمی “من بێتاوانم”، دەربارەی ئازارێکی گەورە

فیلمی “من بێتاوانم”، سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی یاسا، لە تۆڕی یوتیوب بڵاو کرایەوە.

لە ستۆدیۆکانی لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا و لە دەرهێنانی بوراک تارق، کورتە فیلمەکە سەرنج لەسەر ئەو منداڵانە ڕادەکێشێت کە بەهۆی پێشێلکارییە یاساییەکانەوە لە لایەن لە تورکیاوە چەندین نەهامەتییان تووش بووە، کورتە فیلمی ئەمریکی من بێتاوانم لە کەناڵی ئارتیڤیست ئۆرجی یوتوب بەردەستە.

باسکردنی چەمکەکانی وەک دادپەروەری و بێتاوانی و “مێدیۆکراتی خراپە”، فیلمەکە ڕووناکی لەسەر میکانیزمە ژەنگاوییەکانی ڕژێمێکی ستەمکار نمایش دەکات.

بوراک تارق، نووسەر و دەرهێنەری فیلمەکە ڕوونیکردەوە کە هەوڵیداوە سەرنج بۆ سەر ئەو منداڵانە ڕابکێشێت کە لە تورکیا و جیهان کاریگەر بوون بە ئەو پێشێلکارییە یاساییانەی کە بە تاوانبارانی فکرەوە ڕوویانداوە و فیلمەکەیان بۆ تەرخان کراوە.

لە ماوەی سێ مانگدا پرۆسەی نووسینی فیلمەکە و بەرهەمهێنانەکەی تەواو بوو. لە ستۆدیۆکانی لۆس ئەنجلۆس فیلمەکە بە شەش زمان بە ژێرنووس بەردەست دەبێت. کورتەفیلمەکە کە بە ئینگلیزی گیراوە، بە ژێرنووسی ئەڵمانی، عەرەبی، فەرەنسی، ئینگلیزی، ئیسپانی، تورکی و یۆنانی لەسەر یوتوب بڵاودەکرێتەوە.

 

http://www.samanyoluhaber.com/ben-masumum-geliyor-haberi/1376971/

 

Show More
Back to top button