هەواڵ

فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپا: پێویستە کارمەندانی ڕۆژنامەی زەمان ئازاد بکرێن

کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان دەربارەی سەپاندنی سزای زنیدانی هەتاهەتایی بەسەر کارمەندانی ڕۆژنامەی زەمان بەردەوامە.  فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپا کە بارەگای سەرەکی لە برۆکسلە، ناڕەزایی بەرامبەر بە سەپاندنی سزایی هەتاهەتایی بەسەر کارامەندانی ڕۆژنامەی زەمان دەربڕی و ڕایگەیاند “زۆر بە ڕوونی دیارە کە کارمەندانی ڕۆژنامەی زەمان بەشدارییان لە کودەتاکەدا نەکردووە. ئەو بڕیارە بە تەواوی بڕیارێکی سیاسییە.”

فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپا لە ڕونکردنەوەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کارمەندانی ڕۆژنامەی زەمان ئیدانەی ئەنجامدانی کودەتاکەیان کردووە و پاشان ئەو ڕۆژنامەنووسانە ئەرکی خۆیان زۆر بە باشی جێبەجێ کردووە. بۆیە پێویستە ئەو ڕۆژنامەنووسانە ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە لاببرێن و دەستبەجێ ئازاد بکرێن.

دەستەی ئاسایش و کاری هاوبەشی ئەوروپا بە بۆنەی ئەو بڕیارەوە، نامەیەکی ئاراستەی مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد و داوای لێکرد کە جارێکی دیکە چاو بەو بڕیارە نادادەپەروەرانەیەدا بخشێننەوە. لە نامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت کە ئەو بڕیارە بە تەواوی پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕینە و دەچێتە خانەی سەرکوت کردنی دەزگا میدیاییەکان، بۆیە داوا دەکەین ڕێز لە ئازادی ڕادەربڕێن بگرن.

پێش ئەوەی باری نائاسایی هەڵبگریت چەندین بڕیاری نایاسایی یەک لەسەر یەک دران و بەو بڕیارانە دەیان هەزار هاوڵاتی لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە نایاسایی لە کارەکانیان دوورخرانەوە و چەندین دەزگای میدیایی داخران و دەست بەسەر ماڵ و سامانیاندا گیرا.

سەرچاوە: http://www.tr724.com/avrupa-gazeteciler-federasyonu-zaman-calisanlari-serbest-birakilmali/

Show More
Back to top button