هەواڵ

فرۆکەکەی میت لە مەنگۆلیاوە بە بەتاڵی گەڕایەوە

لە مەنگۆلیا ڕێگری کرا لە ڕفاندنی وەیسەل ئاكچای بەڕێوبەری گشتی خوێندنگاکانی بزاڤی خزمەت لەلایەن میتەوە. دوای ئەوەی وەیسەل ئاكچای دوێنێ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە ئولان باتوری پایتەختی مەنگۆلیا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ڕفێندرا، بەڵام دوای ناڕەزایەتییەکی زۆر، ڕیگە نەدرا بیگەڕیننەوە تورکیا. مەریەم ئاکچای هاوسەری وەیسەل ئاکچای، ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ هاوسەرەکەیدایە و بە سەلامەتی گەیشتووەتەوە ماڵەوە. فرۆکەکەی میت لە فرۆکەخانەی پایتەختەوە ئامادەکاری دەکرد بۆ فڕین. ئاکچای دوای ئەوەی ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی گشتی  پۆلیس کرا، پۆلیس ئامادە نەبوون ڕادەستی میتی بکەنەوە.

 

 

جێگری وەزیری گەیاندن لە تویتێکدا ڕایگەیاند: “فرۆکەکە هیچ بارێک و کەسێکی پێ نییە، دوای چەند پشکنینێک بۆی، بە بەتاڵی گەڕاوەتەوە، ئارام بن”. دواتر جێگری وەزیر چەند وێنەیەکی فرۆکەکەی لە فرۆکەخانەکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ‘فرۆکەکان لەژێر چادێریدان’.

 


 

ڕۆژنامەنووسی مەنگۆلی جارگال دامبادارژا بارودۆخەکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە. دامبادارژا ئاماژەی بەوەکردووە کە فرۆکەکەی میت بەبێ ئاکچای لە فرۆکەخانەوە بەڕێکەوتووە.

 

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/ajan-ucak-mogolistandan-bos-dondu-iddiasi/

Show More
Back to top button