هەواڵ

فاتیح تەرزیئۆغڵو دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە لە زیندان لە بارودۆخێکی خراپدایە

فاتیح تەرزیئۆغڵو، دەرهێنەر و بەڕێوەبەری پەخش لە تەلەڤیزیۆنی سامانیۆڵو، کە بە هۆی هاوسۆزییەوە بۆ بزاڤی خزمەت دەستگیرکرا و بە هۆی هەبوونی ١٥ کورتەنامەی دووعا لە مۆبایلەکەیدا سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لە گرتووخانەدا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، وە لە ئێستادا لە بارودۆخێکی زۆر خراپدایە.

دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری هاوسەرەکەی فاتیح تەرزیئۆغڵو، دواجار بڕیاردرا فاتیح تەرزیئۆغڵو بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت، وە دواتر بە هۆی فشاری زۆری ڕای گشتییەوە ئازادکرا.

فاتیح تەرزیئۆغڵو ماوەی ٢١ مانگ لە گرتووخانەی سیلیڤیری مایەوە و دواتر بە هۆی تەواو تێکچوونی بارودۆخی تەندرووستییەوە بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرچوو. بەڵام بە هۆی ئەوەی لە کاتی خۆیدا چارەسەری پێویستی بۆ نەکراوە، لە ئێستادا نەخۆشییەکەی بە تەواوی لاشەیدا بڵاوبووەتەوە و لە بارودۆخێکی تەندرووستی زۆر خراپدایە.

http://m2.samanyoluhaber.com/cezaevinde-kansere-yakalanan-fatih-terzioglunun-durumu-agirlasti-haberi-1352373.html

Show More
Back to top button