هەواڵ

فاتیح تەرزیئۆغڵو بە هۆی ئەو نەخۆشییەی لە زیندان تووشی بوو کۆچی دوایی کرد

 

فاتیح تەرزیئۆغڵو دەرهێنەر لە تەلەڤیزیۆنی سامانیۆڵو، بە هۆی هاوسۆزییەوە بۆ بزاڤی خزمەت دەستگیرکرا و ڕەوانەی گرتووخانە کرا، وە دواتر لە زیندان تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی گەدە بوو، وە هەر بە هۆی ئەو نەخۆشییەی لە زیندان تووشی بوو کۆچی دوایی کرد.

شایانی باسە دوای هەوڵێکی زۆر هاوسەرەکەی و چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ دواجار مانگێک پێش ئێستا بڕیاری ئازادکردن بۆ فاتیح تەرزیئۆغڵو دەرچوو پاش مانەوەی بۆ ماوەی ٢١ مانگ لە زینداندا، بەڵام کات زۆر درەنگ بوو چونکە لە کاتی پێویستدا چارەسەری پێویستی بۆ نەکرابوو. فاتیح تەرزیئۆغڵو چیتر بەرگەی نەخۆشییەکەی نەگرت و دوێنێ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

http://www.samanyoluhaber.com/yonetmen-fatih-terzioglu-cezaevinde-yakalandigi-hastalik-sebebiyle-vefat-etti-haberi/1352448/

Show More
Back to top button