هەواڵ

عەلی بوڵاچ دوای ٢٢ مانگ لە دەستبەسەری ئازاد کرا

عەلی بوڵاچ نوسەری پێشووی ڕۆژنامەی زەمان، دوای ئەوەی ٢٢ مانگ بە دەستبەسەرکراوی دادگایی کرا، لە کۆتا دانیشتنی دادگادا بڕیاری ئازاد کردنی بۆ دەرکرا.

بوڵاچ لە کاتی هاتنە دەرەوەی لە زیندان وتی ” سکاڵام لەسەر کەس نیە، دەبێت هەمیشە پێکەوە بە تەبایی بژین”.

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆژنامەی زەمان بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران داخرا، چەند نوسەر و کارمەندێکی ڕۆژنامەکە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کودەتا و ئەندامێتی لە گروپی تیرۆرستی دەستبەسەرکران.

دادگای ئیستەنبول لە کۆتا دانیشتنیدا بڕیاری ئازادکردنی بۆ هەریەک لە عەلی بوڵاچ و مەهمەت ئۆزدەمیر دەرکرد و باری زیندانیکردنی شاهین ئاڵپای لە ماڵەکەی خۆیدا هەڵگرت.

لە دانیشتنی چوارهەمی دادگاییەکردنی دۆسیەی ڕۆژنامەنوسانی ڕۆژنامەی زەماندا کە ١٧ کەسیان بە دەستبەسەرکراوی دادگایی دەکرێن هەریەک لە ئەحمەت توران ئاڵکان، مومتەزەر تورکئۆنە، عەلی بوڵاچ، ئیبراهیم کەرەیەغەن، موستەفا ئوناڵ، مەهمەت ئۆزدەمیر، شاهین ئاڵپای، لالە کەمال، نوریە ئاکمان، ئۆرهان کەمال جەنگیز ئامادە بوون.

بوڵاچ شەوی دوێنێ لە زیندان سلیڤری ئازاد کرا و لەلایەن خانەوادەکەیەوە پێشوازیەکی گەرمی لێکرا.

بوڵاج لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی” زۆر دڵم خۆشە زۆر مەمنونم، دادگا بڕیاری لەسەر بێ تاوانی ئێمە دا. سکاڵام لە کەس نیە، پشتیوان بە خودا ئەمە جارێکی تر دووبارە نابێتەوە. ئێمە ئێستا پیویستیمان بە تەبایی و یەکگرتوویی هەیە”.

http://www.shaber3.com/tahliye-olan-ali-bulac-cezaevinden-cikti-haberi/1306108/

 

Show More
Back to top button