هەواڵ

عەبدولحامید بیلیجی و ئادەم یاڤوز ئارسلان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ڤیرجینیا چەپڵەباران کران

 

ئەو پێشێلکارییانەی لە تورکیا بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕۆژنامەوانی دەکرێن برایە ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتی ڤیرجینیا لە ئەمریکا.

مارک سیکلس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڤیرجینیا چەند وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی “تورکیا بووە بە گەورەترین زیندان لە جیهاندا بۆ ڕۆژنامەنووسان. ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەستگیر کراون و ئەو دەزگا میدیاییانەی داخراون هیچ جۆرە مافێکیان نییە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی بکرێن. هەڵمەتێکی فراوانی پاکتاوکردن لە لایەن ئێردۆغانەوە لە دژی ڕۆژنامەنووسان و ئەکادیمیستەکان و دادوەران و داواکارە گشتییەکان و بازرگانان دەستی پێکردووە و ئەوەش کاریگەری لەسەر ژیانی ٦٥٠ هەزار کەس داناوە.”

 

 

مارک سیکلس لە درێژەی قسەکانیدا وتی “ئەم ڕۆژنامەنووسانەی کە تۆمەتبارکران و لە ماڵ و حاڵی خۆیان کران و ناچار بوون لە وڵاتی خۆیان هەڵبێن ئەمڕۆ لەگەڵ ئێمەدا پێکەوە دەژین. من داوا لە پەرلەمانتارانی هاوڕێم دەکەم چەپڵەبارانی ئەم ڕۆژنامەنووسانە بکەن کە بوێر بوون و بەردەوام هەوڵیانداوە ڕاستییەکان بخەنەڕوو.”

هەردوو ڕۆژنامەنووسی دیاری تورکیا عەبدولحامید بیلیجی و ئادەم یاڤوز ئارسلان کە دەست بەسەر ڕۆژنامەکەیاندا گیرا و بە زۆر داخرا، بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڤیرجینیا کرابوون لە دانیشتنەکەدا چەپڵە باران کران.

 

https://www.tr724.com/abdulhamit-bilici-ve-adem-yavuz-arslan-virginia-meclisinde-ayakta-alkislandi/

Show More
Back to top button