هەواڵ

عومەر گەرگەرلیئۆغلو پەڕلەمانتاری هەدەپە: هاوڵاتیەکی تری شاری ئیستەنبول ڕفێندرا


عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلو پەڕلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) و سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی مەزلوم دێر(زوڵملێکراوان) ڕفاندنی هاوڵاتیەکی تری سەر بە بزاڤی خزمەتی ڕاگەیاند.
ئێرکان ئیرماک یەکێک لە مامۆستاکانی سەر بە بزاڤی خزمەت، لە بەرواری ١٦ ی شوبات، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو دەڕفێنرێت و هەتا ئێستا بێ هەواڵ و سەروشوێنە.
ناوبراو کاتژمێر ٢٣:١٠ شەوی ١٦ ی شوبات لە ماڵی خۆی دەچێتە دەرەوە و هەر لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا دەڕفێنرێت و هەتا ئێستا کەس نازانێت لە کوێیە.
گەرگەرلیئۆغلو لە تویتێکیدا سەبارەت بە ڕووداوەکە دەڵێت” ڕووداوێکی تری ڕفاندنی هاوڵاتیان. ئێرکان ئیرماک کە تەمەنی ٤٣ ساڵە لە شاری ئیستەنبول ڕفێندراوە. نە هێزە ئەمنیەکان و نە داواکاری گشتی سەبارەت بەم ڕووداوە هیچ لێدوانێک نادەن. وڵات بە تەواوی لە شیرازەی خۆی دەرچووە. ئەی وەزارەتی ناوخۆ بۆچی بێدەنگی؟ لە ٢٤ ڕۆژی ڕابردوودا، ئەو ٥ هاوڵاتیەی ڕفێندراون چییان لێهاتووە؟!”.

Show More
Back to top button