هەواڵ

علی بوڵاچی ڕۆژنامەنووسی زەمان ئازادکرا

 

 

دووەم ڕۆژی دانیشتنی دادگا سەبارەت بە کەیسی ڕۆژنامەی زەمان کۆتای هات. دوای ئەنجامدانی بەرگرییەکان دادگا بڕیاری کۆتایی دەرکرد. زیندانیکردنی ماڵەوە لەسەر  شاهین ئاڵپای هەڵگیرا و دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ علی بوڵاچ و مێهمێت ئۆزدەمیر دەرکرد.

بەهۆی ئەو تویت و نووسینانەی بڵاویانکردووتەوە، ڕۆژی دووەمی دادگایکردنی نووسەرانی پێشووی ڕۆژنامەی زەمان کۆتایپێهات کە داوای سزادانی زیندانی 15 ساڵ بۆ زیندانی هەتاهەتایی دادگای دەکرێن. دوێنی لە دادگای ئیستەنبوڵ مومتەزەر تورکۆنە و ئۆرهان کەمال جەنگیز کۆتا بەرگری خۆیان ئەنجامدا. دوای بەرگرییەکانی دوێنی، دادگا بڕیاری کۆتایی دەرکرد. لە بڕیارەکەدا زیندانی ماڵەوە لەسەر شاهین ئاڵپای هەڵگیرا و بڕیاری ئازادکردن بۆ علی بوڵاج و میهمێت ئۆزدەمیر دەرچوو. بریار وایە ڕۆژی 7 و 8ی حوزەیران دانیشتنی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

 

سەرچاوە: SHaber

Show More
Back to top button