هەواڵ

شەرمەزاری لە بارهەڵگرێکدا: دوو مامۆستای زانکۆ نەیانتوانی لەدەست ستەمی تورکیا هەڵبێن

دوو مامۆستای زانکۆ کە هاوسەری یەکتربوون و هەوڵیان دەدا لەدەست ستەمی ڕژێمەکەی ئاکەپە لە تورکیا هەڵبێن، دەستگیرکران. ئەو دوو هاوسەرە بە بیانووی “ئەندامبوون لە گروپی تیرۆریستیدا” فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو، بەو هۆیەوە هەوڵیان دەدا لە ڕێگەی دەروازەی سنووری سارپەوە هەڵبێن و لە بارهەڵگرێکدا خۆیان شاردبووەوە بەڵام دەستگیرکران و نەیانتوانی لەو هەوڵەیاندا سەرکەوتووبن.

ئەو دوو هاوسەرە بێچارەیە بە هۆی نائومێدبوونیانەوە هەوڵیان دەدا لەگەڵ منداڵەکانیان لە پشتی بارهەڵگرێکدا خۆیان حەشار بدەن و لەو ڕێگەیەوە لەدەست ستەمکاری ڕژێمەکەی ئاکەپە ڕزگاریان ببێت. ڕۆژنامە و تەلەڤیزیۆنە جیهانییەکان ئەو هەواڵەیان وەک “شەرمەزارکەر” بۆ حکومەتی تورکیا بڵاوکردەوە.

شایانی باسە ئەو دوو هاوسەرە کە بڕوانامەی دکتۆرایان هەیە و مامۆستای زانکۆن، بە بیانووی بەکارهێنانی بەرنامەی “بایلۆک” کە بە مەبەستی ناردنی نامە و پەیوەندی کردن بەکاردەهێندێت، دۆسییەی لێکۆڵینەوە لە دژیان کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

https://www.tr724.com/tir-dorsesindeki-utanc-akademisyen-cift-zulumden-kacamadi/

 

Show More
Back to top button