بیروڕا

شۆڕشی ئومید و پەروەردە… وتەکانی عەلی ڕەزا بۆزکورت…

 

“عەلی ڕەزا بۆزکورت دوای خوێندنەوەی زنجیرە کتێبەکانی مامۆستا فەتحوڵا گولەن ئەمەی وت: “تێگەیشتم لەوەی کە مامۆستا فەتحوڵا گولەنیش کەسێکە کە هاوشێوەی مەولانا و حاجی بێکتاش و ئەحمەد یەسەوی و ئەوانی تر قسەی جوانی کردووە… لەوەش زیاتر هەیە. ئەو تەنها قسەی نەکرد، بەڵکو ئەو شتانەشی کە وتبووی خستییە بواری جێبەجێ کردنەوە”. ئای ئەوە چەند بەختەوەرییەکی گەورەیە!..”

مامۆستا فەتحوڵا گولەن لە نووسینێکیدا بە ناوی ‘مرۆڤی نوێ’ بە بەردەوامی دەڵێت: “بەڵێ لە نێو هەموو ئەو کۆمەڵانەی کە پابەند نین بە هیچ شتێکەوە و مێشكیان بەکارناهێنن  و لە ناو فەنتازیای خۆیان گەوزاون، مرۆڤێکی نوێ لەدایک دەبێت کە بیر دەکاتەوە و پابەند دەبێت و هێندەی عەقڵ گرنگی بە ئەزموون دەدات و هێندەی ئەزموون گرنگی بە عەقڵ دەدات و هێندەی هەردووکیان باوەڕی بە ئیلهام و ویژدان هەیە و متمانەی پێیەتی… لە هەموو شتێکدا بە شوێن کەماڵدا دەگەڕێت و بە هەردوو باڵی دونیا و ئاخیرەت باڵی گرتووە و سەرکەوتوو بووە لەوەی یەکانگیری لە نێوان دڵ و مێشکیدا درووست بکات و ببێت بە مرۆڤێکی نوێ.”

بەڵی بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی لە نێو غەفڵەتدا گەوزاون ” لەدایکبوونی مرۆڤێکی نوێ کە بیر بکاتەوە و پابەند ببێت و هێندەی عەقڵ گرنگی بە ئەزموون بدات و هێندەی ئەزموون گرنگی بە عەقڵ بدات و هێندەی هەردووکیان باوەڕی بە ئیلهام و ویژدان هەبێت و متمانەی پێی بێت” پێویستە ببێت بە ئامانجێک بۆ ئێمە…

با تەماشای ساڵی ١٩٦٨ بکەین کە یەکەم ساڵی خوێندنی ئێمە بوو لە زانکۆ. مشتومڕەکانی چەپ و ڕاستەکان دوای ماوەیەک گرژی لێکەوتەوە و شەڕ و پێکدادانی بە دوای خۆیدا هێنا. دەستکرابوو بە داگیرکردنی زانکۆکان و خوێندنگاکان، گەڕەکەکان گۆڕابوون بۆ شوێنە ڕزگار کراوەکان. دەسەڵاتدارە ڕاست و چەپەکان کاتێک دەستیان گرت بەسەر وەزارەتی پەروەردەدا بە ناوی قسەیەکی پووچ و بێمانا کە پێیان دەوت پەروەردەی خێرا لە ماوەی ٤٥ ڕۆژدا مامۆستایەکیان دەردەچاند. لە ماوەی مانگ و نیوێکدا ناتوانیت میوەیەک بەرهەم بهێنیت چۆن دوانیت مامۆستایەک، ڕابەرێک، پەروەردەکارێک پێ بگەیەنیت. ئێوە کێ دەخەڵەتێنن؛ ئێوە تەنها دەتوانن میلیشیا پێ بگەیەنن.

لەو کاتەدا کە سیستەمی پەروەردە لە ژێر پێدا بوو لە وڵاتەکەماندا، مامۆستا فەتحوڵا گولەن لە بەرامبەر ئەو ڕاستییەی مامۆستا سەعیدی نورسی خستبوویە ڕوو کە دەڵێت: “ئێمە سێ دوژمنمان هەیە: جەهالەت، هەژاری، دووبەرەکی” لە پێناو ئەوەی پەروەردە و خوێندن بگەیەنێت بە بەرزترین ئاست، وەک ئەوەی بە دەرزی بیر هەڵبکەنێت دەستی بە کار کرد… ڕاستی و لە دڵەوە بوونی وتار و قسەکانی سەرەتا وای لە گەنجان و کاسبکاران کرد دەست بە هەنگاونان بکەن لە پێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجەدا. کۆمەڵە فیداکارەکان هەموو سەروەت و سامانی خۆیان فیدا کرد لەو ڕێگەیەدا. زۆرێک لە گەنجە زیرەک و لێهاتووەکان ڕوویان لە مامۆستایەتی و پرۆسەی پەروەردە کرد. بەو شێوەیە توانرا ئەو دوژمنانەی وەک ژەهر و خانەی شێرپەنجەیی بڵابوونەتەوە و بوونەتە هۆی نەهێشتنی ئومێد لە لای خەڵکی کە بریتین لەو قسانەی دەڵێن “ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو خراپتر دەڕۆین و دنیا خراپتر دەبێت” و “ئێمە هیچمان تیا بەسەر نییە” پارچە پارچە بکرێن. خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت توانی لە ئۆڵۆمپیاتە نێودەوڵەتییەکانی فیزیا و بیرکاری پلەکانی یەکەم بەدەست بهێنێت. بە هەمان شێوە لە پرۆژە و پێشبڕکێ زانستییە جیاوازەکانیشدا سەرکەوتنی دیارییان بەدەست هێنا و بوون بە هەوێنی ئومێدێک لە لای خەڵکی و دڵنیای کردن لەوەی کە دەکرێت ئێمەش شتێکمان لێ دەربچێت. دواتر خوێندنگە تایبەتەکانی دیکە و خوێندگەکانی حکومەتیش کە ئەو سەرکەوتنانەی خوێندکاران و خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەتیان بینی بڕیاریاندا ئەوانیش بەشداری لەو پێشبڕکێیانەدا بکەن. بە ڕاستی ئەو تایبەتمەندییە شتێکی زۆر گرنگ بوو بۆ وڵاتەکەمان. من کاتێک لە ئەمریکا چاوم بەو کەسانە دەکەوت کە بڕوانامەی دکتۆرایان بەدەستهێنابوو و پلەکانی یەکەمیان بەدەستهێنابوو زۆر دڵخۆش دەبووم. تەنانەت لە ساڵی ١٩٩٢ کاتێک بۆ یەکەم جار سەردانی ئەمریکام کرد لە میدیادا ناوی عەلی ڕەزا بۆزکورتم بینی کە وەک “تورکە لێهاتووەکە” پێناسە دەکرا. هاوڕێیان بە یەکیان ناساندین. لە وڵاتانی کازاغزستان و ئازەربایجان سەرقاڵی کاری نەوت بوو، سەردانی خوێندنگە و زانکۆکانمانی لەو وڵاتانە کردبوو. ساڵی ١٩٩٨ ڕۆژێک لە فڕۆکەخانەی ئەستەمبوڵ ژمارەیەک پەیامنێر دەیناسنەوە و لێی دەپرسن “لە کوێوە دێیتەوە و چی هەیە و چی نییە؟”. ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: “شتی زۆر جوان و باش هەن. بە ڕای من دوو شۆڕشی گرنگ لە وڵاتەکەماندا هەبوو: شۆڕشەکانی سوڵتان فاتیح کە قۆناغێکی نوێی کردەوە و قۆناغێکی داخست و شۆڕشی ئەتاتورک. بەڵام ئێستا شاهێدی شۆڕشێکی نوێ بووم. شۆڕشی پەروەردەیی مامۆستا فەتحوڵا گولەن!…” بە ڕاستی ئەوە تێڕوانینێکی ورد و بێلایەنانەیە…

ئەو خزمەتانەی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا ئەنجامی داوە لە پێناو یەکبوون و ئاشتەوایی لە وڵاتدا بڕگەیەکی جیاوازی بابەتەکەیە. ئەو خوێندنگا و زانکۆ و دامەزراوانەی بزاڤی خزمەت لە نزیکی ١٨٠ وڵات لە سەرانسەری جیهاندا بنیادی ناوە بووەتە پردێکی ئاشتی بۆ پێکەوە بەستنەوەی هەموو خەڵکە جیاوازەکان پێکەوە.

واتە مامۆستا فەتحوڵا گولەن چەندین ساڵ پێش ئێستا زنجیرە نووسینێکی بە ناوی “مرۆڤی نوێ” نووسی، وە هەم دواتر خستییە بواری جێبەجێ کردنەوە.

عەلی ڕەزا بۆزکورت دوای خوێندنەوەی زنجیرە کتێبەکانی مامۆستا فەتحوڵا گولەن ئەمەی وت: “تێگەیشتم لەوەی کە مامۆستا فەتحوڵا گولەنیش کەسێکە کە هاوشێوەی مەولانا و حاجی بێکتاش و ئەحمەد یەسەوی و ئەوانی تر قسەی جوانی کردووە… لەوەش زیاتر هەیە. ئەو تەنها قسەی نەکرد، بەڵکو ئەو شتانەشی کە وتبووی خستییە بواری جێبەجێ کردنەوە”.

ئای ئەوە چەند بەختەوەرییەکی گەورەیە!..

 

http://www.shaber3.com/egitim-ve-umit-devrimi-ali-riza-bozkurtun-sozleri-haberi/1329243/

Show More
Back to top button