هەواڵ

شاهین ئه‌ڵپای: هه‌تا ئه‌وانه‌ی زیندان ئازاد نه‌كرێن، توركیا ئازاد نابێت

پاش ٢٠ مانگ زیندانی، دره‌نگانێكی شه‌وی ١٦ی ئازار به‌ به‌ڕیارێكی دادگای ده‌ستووری توركیا، شاهین ئه‌ڵپای ڕۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی توركیا به‌ مه‌رج ئازاد كرا.

مه‌رجی دادگا بۆ شاهین ئه‌ڵپای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت له‌ ماڵه‌كه‌ی بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌بێت هه‌فته‌ی چه‌ند جارێك بۆ كۆنتڕۆڵكردن، سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیس بكات و له‌وێ واژوو بكات.

شاهین ئه‌ڵپای له‌دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌ زیندان، خێزان و منداڵ و نه‌وه‌كانی چاوه‌ڕێیان ده‌كرد و یه‌كترییان بینی.

له‌ یه‌كه‌م لێدوانیدا شاهین ئه‌ڵپای ڕایگه‌یاند ”زۆر زۆر دڵخۆشم كه‌ به‌ خانه‌واده‌كه‌م شادبوومه‌وه‌، به‌ڵام ناتوانم بڵێم به‌ ئازادی شادبوومه‌ته‌وه‌. ٢٠ مانگ زۆر به‌ ناڕه‌حه‌تی تێپه‌ڕی”.

شاهین ئه‌ڵپای باسی دۆخی ناو زیندانی كرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ چه‌نده‌ها مرۆڤ له‌ زینداندا هه‌ن كه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌ كوده‌تاوه‌ نه‌بووه‌.

وته‌كانی ئه‌ڵپای به‌م شێوه‌یه‌ بوو:

”زۆر زۆر دڵخۆشم كه‌ به‌ خانه‌واده‌كه‌م شادبوومه‌وه‌، به‌ڵام ناتوانم بڵێم به‌ ئازادی شادبوومه‌ته‌وه‌. ٢٠ مانگ زۆر به‌ ناڕه‌حه‌تی تێپه‌ڕی. نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه‌ چه‌نده‌كا كه‌سی بێتاوان له‌ زیندانه‌كانی توركیادان كه‌ هیچ په‌یوه‌ندهیه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆیان به‌ كوده‌تاكه‌وه‌ نه‌بووه‌. هه‌تا ئه‌وانه‌ی ناو زیندان ئازاد نه‌كرێن، توركیا ئازاد نابێت.”

دوای لێدوانه‌كانی، شاهین ئه‌ڵپای و خانه‌واده‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی خێزانیان له‌به‌رده‌م گرتوخانه‌ی سیلیڤریدا گرت و دواتر به‌ره‌و ماڵی خۆیان به‌ڕێكه‌وتن.

 

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی سامانیۆڵو

Show More
Back to top button