وتار

شانۆی ماسکدار کۆتایی هات؛ برایە یان ئاژاوە گێڕ؟

بە خامەی/ بولێنت کۆروجو

ئەو گرژیانەی لە نێوان سەرۆک کۆمار ‘ڕەجەب تەیب ئێردۆغان’ و سەرۆک کۆماری پێشوو ‘عەبدوڵا گول’دا دروست بوون لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جێی سەرسوڕمان نییە. ئەو پەیوەندییەی وەک برا کۆی کردبوونەوە لە ڕاستیدا بریتی بوو لە یەکتر نەخوێندنەوە. ئەو ناکۆکییەی هەر لە یەکەم ڕۆژەوە لە چاوە هەستیارەکان ون نەبوو، لە ئێستادا بۆتە شتێکی بینراو.

 

دوو باڵی جیاواز لە ڕوانگەی میللییەوە

 

لە ڕۆژگاری پارتی ڕەفادا دوو ناو، نمایندەی دوو باڵی جیایان دەکرد. دەتوانین ئەم جیاوازییە بە ناکۆکی نێوان خاوەن بڕوانامەکان و خاوەن ئەزموونەکان بشوبهێنین. ئێردۆغان کە لە چینەکانی نزمەکانی کۆمەڵگاوە هاتبوو، ڕابەر و سیمبوڵی زەحمەتکێشانی ئەم کارە بوو. گولیش بە کاری ئەکادیمی خۆیەوە سەرقاڵ بوو، تۆزی مەیدانەکانی قوت نەدابوو، بە شێوەی پاڵاوتن هاتبووە نێو پارتەکەوە، نوێنەری دامەزراوەکانی ‘توزو’ بوو. هەردووکیشیان وەک دوو ڕکابەری جێگرەوەی نەجمەددین ئەربەکان دەبینران. پێشبڕکێکە لەو ڕۆژانەوە دەستی پێ کرد.

28ی شوبات هەلێکی دا بەم دوو جێگرەوەیە: دەیانتوانی بێ ئەوەی چاوەڕێی مردنی سەرۆکەکەیان بکەن بچنە سەر کورسییەکەی. بەڵام لە پارتە ئایدیۆلۆژییەکاندا لادانی سەرۆک لەسەر تەختەکەی ئاسان نییە. لە ئەنجامی ئەو پێشهاتەی هەبوو بۆ قەدەغە کردنی سەرۆک، ویستیان پارتەکە بەرەو کۆنگرە بەرن. بەڵام ئەربەکان ‘ڕەجایی کوتانی’ پیری، بەسەر گولی گەنج و پڕ وزەدا سەر خست. لە ئەنجامی ئەو باوەڕ بەخۆ بوونەی نوێگەران بە خۆیانیان هەبووی وای کرد لە کاتی وتاری کۆنگرەکەدا گول ڕستەیەک ناڕاستەوخۆ ئاڕاستەی ئەربەکان بکات و پێی وت: “تەمەنت 70 ساڵ بێت، کارت تەواو بووە”، ئەم ڕستەیە زۆر کاریگەری هەبوو. کاتێکیش پارتی فەزیلەت قەدەغە کرا، ئیتر هەموو مەرجەکان بۆ دروست کردنی پارتێکی نوێ ئامادە بوون.

 

دوو ڕووی یەک دراو لە ئاکەپەدا

 

کاتێک ئاک پارتی دروست کرا ئێردۆغان و گول وەک دوو ڕووی جیاوازی پارتەکە وا بوون. گولی ئەکادیمیست کە لە ئینگلتەرا خوێندبووی و وەک پەرلەمانتار لە دامەزراوەکانی ئەوروپادا کاری کردبوو، ئەو ڕووە بوو کە دەیڕوانییە خۆرئاوا. ئێردۆغانیش وەک سەرۆکی شارەوانی ئیستانبووڵ و وەک یەکێک لە سیاسییە زۆر ناسراوەکانی تورکیا ئەو ڕووە بوو کە دەیڕوانییە خەڵک. کاتێک پارتەکە دامەزرا و لە چەند مانگێکدا چووە دەسەڵات، ئێردۆغان دەستی کرد بە ئاماژە و گەرەنتی دان لە سەر ئەوەی هەردوو ڕووی مەدالیاکە هەر خۆی بن. بەتایبەت زۆر بە ڕوونی پەیامی ئەوەی دا بە ئەمریکا کە “لەگەڵ مندا باشتر کار دەکەن”.

نامە فەرمییەکەی 1ی مارت “بابەتی ڕێدان بە ئەمریکا تا خاکی تورکیا بە کار بهێنێت بۆ هێرش کردنە سەر عێراق” دەرفەتێکی باش بوو تا بتوانێت پیشانی بدات کە چەندە دەکرێت کەسێکی گونجاو و بەخت هێن بێت بۆ ئەمریکا. لە هەمان کاتدا ئەم ڕووداوە وەک یەکەم درز لە پارتەکەدا چووە نێو تۆمارەکانەوە. ئێردۆغان بۆ ئەوەی وا بکات سەرۆک کۆمار گول و سەرۆک پەرلەمان بولێنت ئارنچ بە بابەتەکە ڕازی بن، دەبووایە پرۆژەکە زۆرینەی پەرلەمان بەدەست بهێنێت، بەڵام زۆرینەی نەهێنا، هەر بۆیە نامەکە وەک ڕەت کراوە هەژمار کرا. تەنانەت هەڕەشەکانی لە کۆبوونەوەی داخراوی پارتەکەدا کە وتبووی “دەگەینە بارودخێک کە نەتوانین مووچە بدەین” نەیتوانی سوود بە بابەتەکە بگەیەنێت.

یەکەم لێدان لە ئێردۆغانەوە بۆ گول و ئارنچ بەم شێوەیە تێپەڕی. ڕەنگە ئێردۆغان وا بیری کردبێتەوە کە ئارنچ لە بەرگری کردن لە سەرۆکایەتی پەرلەماندا لەسەر حەق بووبێت. لە ئەنجامی پەسەند نەکردنی  نامەکەدا ئەو ڕێگە بۆ ئێردۆغان ئاسان بوو کە دوای ئەنجامدانی کارەکان ئەنجا مۆڵەت وەربگرێت. بە شێوازێکی چاوەڕوان نەکراو قەدەغە کردنەکەی هەڵگرت، لە هەڵبژاردنەکانی سیرتدا بە بیانووی سکاڵاکانەوە دوو سندووق هەڵوەشێنرانەوە. ئیتر ڕێ لەبەر دەم ئێردۆغاندا کرایەوە تا بتوانێت ببێت بە نوێنەر و لەسەر کورسی سەرۆک وەزیرانی دابنیشێت.

 

ئەو یەکگرتنەی ڕێگاکانی شەق کرد

 

ئارنچ، گوول و ئێردۆغان لە دوای ئەمەش چەند جارێکی تر ڕێگاکانیان درزی تێ بوو. ئێردۆغان لەگەڵ بەهێزبوونیدا سوور دەبوو لەسەر بیروڕاکانی خۆی. گەورەترین ترازانیش لە کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریدا بوو لە ساڵی 2007دا. سەرۆکی پارتی دەسەڵاتدار ئێردۆغان یەکەم ناو بوو کە بە خەیاڵدا بێت بۆ ئەوەی وەک سەرۆک کۆمار لە شوێنی ‘نەجدەت سێزێر’ هەڵبژێردرێت. ئێردۆغانیش وای دەبینی کە هێشتا کۆمەڵگەی تورکی بۆ ئەمە ئامادە نییە. هەندێک لە ژێر فشاری ئارنجدا و هەندێکیش ‘ئەگەر دەستەواژەکە غەڵەت نەبێت’ وەک گوێدرێژی کێڵگەی مین وەک بەکارهێنان بۆ بەرژەوەندی خۆیان گوولیان وەک کاندیدی هەڵبژاردن پێشنیار کرد.

وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا، دادگای دەستووری و سەرجەم پاسەوانانی تری هاوشێوەی ڕژێم ڕاپەڕین. وەک قەیرانی 367ی ئابڕوچوونی یاسایی چووە مێژووەوە و بیرەوەری 27ی نیسان ڕووی دا. ئاکەپەش وەک وەڵام بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختەی دا. لە 22ی تەمووزی 2007دا بە زۆرینەیەکی ڕەها هەلبژاردنەکەیان بردەوە. ئێردۆغانیس کەوتە جم و جووڵ تا گول لە کاندید بوون بۆ سەرۆک کۆماری پەشیمان بکاتەوە. سەردانی ڕاوێژکار و ڕۆژنامە نووسەکانی کرد و نووسینی هاوشێوەی “پێویست دەکات گول فیداکاری بکات و لە خۆ کاندید کردن بکشێتەوە”. گوولیش ئەوەی ڕوون کردەوە کە ئەوانە تۆڵەی قەیرانەکانی 367 دەکەنەوە و زیاتر لە بابەتەکە نزیک نەبوویەوە. هۆکاری ڕواڵەتیش ئەوە بوو کە ناکۆکییەکانی لەگەڵ سەرۆک کۆمارێکی پرۆفایل نزمی وەک ‘ڤەجدی گۆنول’ کەم بکاتەوە. لە ڕاستیشدا ئێردۆغان لەوە دەترسا باڵی گول و ئارنچ زیاتر بەهێز ببێت.

 

ناکۆکییەکانی ژێر مێز

 

لەو ڕۆژگارانەشدا کە گول لە کۆشکدا بوو، ناکۆکییەکان لە ژێرەوە هەر بەردەوام بوون. یاسای ” Şike، یاسای قەدەغە کردنی توندوتیژی و ساختەکاری لە یارییەکانی دووگۆڵیدا” لە سەردەمی سەرۆک کۆماری عەبدوڵا گوولدا یەکێک بوو لە قەیرانە گەورەکان. کاتێک لەلایەن لایەنگرانی دژ بە یاساکەوە کاردانەوە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکان ڕوویاندا، ئاکەپە کە ماوەیەکی کەم بوو یاساکەی دروست کردبوو، پاش گەزبوونەوەی لە یاساکە هاتا ناو ڕۆژەڤەوە. بولێنت ئارنچ بە وتنی: “ئازایەتی ئەنجامدانی ئەمەیان نییە” ڕیزی خۆی دیاری کرد. گولیش ئەو یاساییەی ڤیتۆ کرد کە ئامادە کرابوو. لەسەر سوور بوون و زۆر لێکردنی ئێردۆغان دووبارە یاساکە بە هەمان شێوە نوێ کرایەوە و گولیش ناچار بوو یاساکە پەسەند بکات. ئارنجیش پەشیمان بوویەوە و داوای لێبووردنی کرد. بە هەمان شێوە لە کاتی ڕووداوەکانی ‘پارکی گێزیدا’ گول و ئارنچ کاردانەوەیەکی هێمنانەیان هەبوو، بەڵام ئێردۆغان بە وتنی: “ئێمەش لە سەدا 50ی لایەنگرانی خۆمان بە زۆر لە ماڵەوە دێڵینەوە و نایەڵین کاردانەوەیان هەبێت” ڕێ و بۆچوونی خۆی دیاری کرد.

ئێردۆغان هاوشێوەی پێشبینی کردنی چەند هەنگاوێکی داهاتووی لە شەترەنجدا هەمیشە بۆ ڕێگری کردن لە گول هەنگاوەکانی داهاتووی لە پێش چاو دەگرت. لە 2012شدا کە هێشتا دوو ساڵی مابوو بۆ هەڵبژاردن، ماددەیەکیان دانا بۆ ڕێگری کردن لە دوو بارە خۆ کاندیدکردنەوەی سەرۆک کۆمارەکانی پێشووتر. گوول بۆ ڕێگری کردن لە دەرچوونی یاساکە کە ڕاستەوخۆ ئەوی تێدا بە ئامانج گیرا بوو، چەند نێوەند گیرێکی ناردە لای ئێردۆغان تا پێی بڵێن: “ئێمە ئەم باسە لە نێو خۆماندا بە گفتوگۆ چارەسەر دەکەین. پێویست ناکات بە یاسا بەربەست دابنرێت. یاسایەکی هاوشێوە دڵی من دەڕەنجێنێت”، بەڵام ئەم وتانە ئێردۆغانیان ڕازی نەکرد.

ئێردۆغان هەر بەوەوە نەوەستا ڕێی بوونەوە بە سەرۆک کۆمار لە گوول بگرێت، بە ڕوونی حسابی ئەوەشی کرد کە ڕێی بوون بە سەرۆک وەزیرانیشی لێبگرێت. هەرچەند بە پێی دەستوور هەر کەس هەڵبژێردرا دەبێت پەیوەندی بە پارتەکەیەوە بپچڕێنێت، بەڵام ئەو خۆی بەتایبەت بەژداری کۆنگرەکەی کرد. کاتی کۆنگرەکەشی بەشێوەیەک دیاری کرد کە بکەوێتە یەک ڕۆژ پێش تەواو بوونی ئەرکی فەرمی گول وەک سەرۆک کۆمار. بەمشێوەیە ئەگەری خۆ کاندیدکردنی گوولی سفر کردەوە. بەتایبەت لە کۆتا هەوڵەکاندا ‘بەیان گول’ ئارامی نەما. ‘هەیروونیسا، خێزانی گول’ لە ئاهانگی ماڵئاوایدا وتەی توندی بەکار هێنا و  وتی: ‘دەست دەکات بە هەڵمەتی ڕزگاری’. بەڵام دەستی پێ نەکرد.

 

ئەوەی بە ئامانج دەگیرا هەمیشە گوول بوو

 

لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بە هەڵسەنگادنێکی بابەتیانەی خۆم بکەم: ئەو بازرگانانەی لە سەر بزاڤی خزمەت هەژمار دەکران و چەندین مانگ پێش 15ی تەمووز دەست بەسەر سەروەتیاندا گیرا، بۆیداکەکان و ئاکن ئیپێک بوون. لە ڕاستیشدا ئەم دوو ناوە کەسانێک نین کە سەر بە خزمەت بن. هەموو کەس دەزانێت کە ئەمانە یارمەتی سەرجەم جەماعەتەکان و تەنانەت یارمەتی کۆمەڵەکانی دەرەوەی جەماعەتەکانیشیان دەدا. یارمەتییەکانیان بۆ بزووتنەوەی خزمەتیش لە چوارچێوەی هەمان ئەو کارانەیاندا بوو. ئەو تایبەتمەندییەی  ئەمانی لە بازرگانانی تر جیا دەکردەوە نزیکیان بوو لە عەبدوڵا گول و کەسانی نزیکی. ئەو کەسانەی ئاکن ئیپێک لە ماڵەکەی خۆیدا پێشوازی لێ دەکردن ئێردۆغان و ناوەکانی نزیک لەوی تێدا نەبوو، بە پێچەوانەوە کەسانی دەورووبەری گول هەبوون. بۆیداکەکانی قەیسەریش گول لە هەر کوێ بووایە، گەورەی خێزانەکەیان دەیزانی. ئێردۆغان کە لە ڕووی یاساییەوە ڕێی لە گول گرتبوو، ڕێی تێ ناچێت ڕێکاری کرداریشی لە دژ نەگرێتە بەر. من بەمشێوەیە دەڕوانمە ڕووداوەکە.

 

شەڕە بەوەکالەتەکان

 

ئەو ڕۆژانە ناکۆکییەکانیان لە ڕێی ڕاوێژکارەکانیانەوە بەڕێوە دەبرد و پەردەپۆشیان دەکرد. گول ‘ئەحمەد سێڤێر’ و ئێردۆغانیش ‘یاڵچن ئەکدۆوان و ئاکیف بێک’ی بەکار دەهێنا. بێک دەنوسێت: “نەک تەنها من، بەڵکو بە ئیشی خێزانیشمەوە خەریک بوون. تەنانەت لە سەردەمی 28ی شوباتیشدا گرنگی پێدانیان نەگەیاندبووە ئەم ڕادەیە “. عەبدوڵا گوول بە گشتی شەڕی بەوەکالەتی پێ باش بوو، هەروەها لەو بارودۆخانەشدا کە پێویست بە ئەنجام دانی مەترسی دەکرا، گوول هەنگاوی بەرەو دواوە دەهاویشت.

وێنەکەی گوول لە کاتی توڕە بوون و تەقینەوەی ئێردۆغان بە سەرۆکی یەکێتی پارێزەراندا “مەتین فەیزیئۆغڵوو” کاتێک وتاری دەدا، دۆخەکە جوان ڕوون دەکاتەوە. کاتێک فەیزیئۆغڵوو وتاری دەدا عەبدوڵا گوول لە ژێر لێوەوە زەردەخەنەی دەکرد، بەڵام لە دواتردا کاتێک ئێردۆغان ساڵۆنەکە جێ دەهێڵێت بە دەست ئاماژەی دەکات بۆ گوول کە ئەم ئاماژەیە لە ڕووی پلە بەندییەوە نەگونجاوە، گوولیش بە دوای ئێردۆغاندا ساڵۆنەکە جێ دەهێڵێت.

 پێشتریش لە هەموو دەسکەوتەکاندا ئارنجی وەک قۆچی قوربانی بەکار هێناوە. ئێمە دەزانین کە پێشتر چەند خۆی کردە خاوەنی بایدۆکەکان و ئەو زانایەی لە دەرەوەی وڵاتەوە هێنایەوە و کردییە سەرۆکی “TÜBİTAK”. ئێستا وا دەردەکەوێت کە کارەکە گەرابێتەوە سەرەتا. لە چاو ڕابردوودا دامەزراوییەکی زیاتری هەیە.

ئایا دەتوانێت ئەم دامەزراوییەی بەردەوامی پێ بدات؟ زیاد لەوەی بەدەستی دەهێنێت، ئەوەی لە دەستی دەدات ئەمە دیاری دەکات. بەڵام ئەگەر بەردەوامی نەبێت و نەڕەحەتی زیاتریشی بەسەر بێت ئەمە ڕەنگە دامەزراوییەکەی بەردەوامی پێ بدات. بە پێچەوانەوە بەردەوام دەبێت لە چاوەڕێ کردنی سینییە ئاڵتوونییەکە.

سەرچاوە: TR724

 

Show More
Back to top button