بیروڕاهەواڵ

شانازی بەوانەوە دەکەم!

یوسفی ونبوو هەم دیسان دێتە کەنعان خەم مەخۆ

خانی غەم ڕۆژێ دەبینی وەک گوڵستان خەم مەخۆ

سووڕی دونیایە ئەگەر دوو ڕۆژ بە کەیفی تۆ نەبوو

هیچ کاتێک دەوران لەلایان نەوەستاوە، خەم مەخۆ

گەر تەمەن یاری بکا ساڵێکی دی فەسڵی بەهار

گوڵ دەبێتە سایە وانت بولبولی جوان خەم مەخۆ

گەر بە عەشقی کەعبەوە لەو بیابانە بڕۆیت

بالە پێـت ڕاچـێ دڕوداڵـی موغـیلان خەم مەخـۆ

 

(حافزی شیرازی)

 

هەرگیز خۆم وەک یەکێک لەوان نابینم، چونکە بەرزی قەد و باڵای خۆم بە باشی دەزانم. تەنیا لقێک کەوا بتوانم دەستی پێوەبگرم، ئەوەیە شانازی بە سیفات و شەرەفمەندی ئەوانەوە بکەم.

لەسەر ئەم شاڕێگایە تەنیا دەتوانم وەک شاعیر دەڵێت:

ئەی کاروانی ئەبەدی منیش بە شوێنتانەوەم

چەشنی سەگێکم کەوا بە ٣ قاچەوە دەشەلێت

تەنیا لەتێک لە کەرەمی ئێوە بەشم دەکات…

من و کەسانێکی هاوشێوەی من، تەنیا شانازی بەوەوە دەکات کە شوێنی ڕێگاکەی ئەوان کەوتوون…

نە لاشەمان و نە گوناحەکانمان، لەوە زیاتر ڕێگەمان پێنادەن. ئەوانە غەریبە ڕاستەقینەکانی ئەم سەردەمەن!

ئەوان غەریبگەلێکن کەوا تەنانەت کەسێکیان نیە بڵێت” ئەم مرۆڤانە دەکوژن تەنیا لەبەر ئەوەی وتیان الله پەروەردگارمانە؟”…

لە قەدەری هەموو نورێکدایە کەوا لەگەڵ تاریکیدا دەست بدەنە بینەقاقای یەکتر. ئەوانیش لەم جەنگەدا سەربەرزانە و  خۆڕاگرانە، سەرکەوتوانە لەو جەنگە دەرچوون.

شانازی بە هەموویانەوە دەکەم، گەر داستانێک بۆ هەر یەکێک لەوان بنوسرێت، شوێنی خۆیەتی.

من لەو باوەڕەدام، هەموو چیرۆکێک؛ چیرۆکخوانی خۆی دروست دەکات.

نوسەرگەلێکی چەشنی من ناڵێم، شاعیر و ئەدیب، هونەرمەند و ڕۆمان نوسی تایبەت بەم سەردەمەش دروست دەبێت. هیچ پێویست بە نیگەرانی ناکات.

کام داستان هەیە لە ژیان هەڵوەریبێت و، کاغەزێکی نەدیبێتەوە هەتا پیای بڕژێت.

 

 

“شانازی بەوانەوە دەکەم”

ئەو دەستە نورانیانەیان کەوا بە شێوەیەکی بێ باکانە  لە کەلەپچە کرا،  لەلایەن دەستەی ئەو چەتانەی بەرگی پۆلیسیان لەبەردایە، وەک کەسانێکی تێکدەر پێشی خۆیانیان دا؛ کەسانێکی غەریب بوون کە سیمایان نوری لێ دەدرەشایەوە و بە زەردەخەنەوە سڵاویان لە قەدەری خۆیان دەکرد.

 

هەربۆیە شانازی بەم “بەندە خاکیانەی ڕەحمان” ەوە دەکەم.

 

بە خۆشەویستی نیشتیمانەکەیانەوە، شار بە شار، دەشت و دەر، دار وبەردی ئەم وڵاتە نەماوە خوێن و عارەقی ئەوانی لەسەر نەڕژێت و، دواتر بێ وەفایانە لە پشتەوە خەنجەریان لێدراوە، ئێستا من شانازی بە برا ڕاستەقینەکانی حەزرەتی یوسفەوە دەکەم، کە لە زیندانەوە بەرەو میعراجی رۆحیان بەرز بوونەتەوە.

نازانم کەوا لە چەندهەمین بەهاری تەمەنیانەوە، لە کام قاوش و کون و کونجی زیندانەوە سەیری ئاسمانیان دەکرد، هەوڵی بینینی هەڵفڕینی چۆلەکەکانیان دەدا و تێڕوانینەکانیان دەیکێشا بە دیواری زیندان و هیچ لە هیوا خۆشیان لەدەست نەدەدا… لێوەکانیان گرژ دەبوو، لەگەڵ فریشتەکاندا ڕیزیان دەبەست و نزایان دەکرد؛ شانازی بە هەموو ئەو برایانەمەوە دەکەم.

هەروەها لەگەڵ ئەو ساوایانەی کە هێشتا لەم دونیای خوایەدا نە خۆریان بینیوە نە هەور، نە بە دوای باڵندەکاندا ڕایانکردووە، نە قاچیان خستۆتە سەر خاک…لەسەر کۆنکرێتی شێداری زیندانەکان خەریکی گاگۆڵکێن و بە شتانێکی چەشنی دەبەی شوشە و ئاو یاری دەکەن؛ من تەواوی ئەو منداڵانەم خۆش دەوێت کە چەشنی حەزرەتی موسا، بە دەم ئاوەوە بەرەو قەدەریان دەڕۆن.

هەروەها شانازی دەکەم بەو دایکانەی کە لە منداڵەکانی زینداندا، خەیاڵی منداڵەکانی خۆیان دەکەن و، بە وابەستەیی و خۆ ڕادەستکردنی باوکانی ئەو منداڵانە بە خوداوە، شانازی دەکەم.

هەروەها کەسانێک کەوا بە شانازیەوە باس لە ئیمان و ڕابردوو و بێ گوناحی خۆیان دەکەن، تەنانەت لە دژوارترین بارودۆخەکانیشدا مەردانە گوزارشت لەم دەکەن، ئەوانەی یەک زەڕە حساب بۆ ئەو دادوەرانە ناکەن کەوا کەوتوونەتە سەر ڕێگای خراپ، ئەوانەی لەسەرو خۆیانەوە دەستی پەروەردگاریان دەبینن و تەنیا دەستی نزا بۆ ئەو دووبارە دەکەنەوە، شانازی بە براکانی حەزرەتی ئەبوبەکر و عومەرەوە دەکەم کە بە خەم و پەژارەوە لە دەرگای ئاسمان دەدەم.

 

ئەوانەی ئیش، ماڵ، خێزان و تەنانەی هاوسەرەکانیشیان لە دەستداوە، یان چەشنی هاوەڵانی ئەشکەوت لە تەنیایی و دووریدا دەژی، ئەوانەی چەندین مانگ بە حەسرەتی بینینی هاوسەر و منداڵەکانیانەوەن، هەندێک جار بە هۆی برسێتی، هەندێک جار بە هۆی نەخۆشیەوە وەک گۆچان دەبن بە دوو کەرتەوە، ئەوانەی لە ژێر باری بێ پزیشکی و بێ دەرمانی دەناڵێین و یەک سکاڵاش بەرامبەر پەروەردگاری خۆیان دەرنابڕن و بە سوچێکی ئەقڵیشیاندا نایەت، شانازی بە تەواوی ئەو ژن و پیاوە قارەمانانەوە دەکەم کە بە شارێک، یاخود تەواوی دونیایان ناگۆڕمەوە.

 

یاخود ئەوانەی لەلایەن نەمرودەکانی ئەم سەردەمەوە منداڵەکانیان لە دەست دەردەهێندرێت و دەخرێنە خانەی هەتیوانەوە، یاخود ئەو دایکە جەرگ سوتاوانەی کە منداڵەکانیان لە چنگ دەرهێناون و بۆ ئەوەی ڕزقی منداڵەکەی نەبڕێت و وشک نەبێت، بە فرمێسکی چاوەکانیانەوە شیرەکانیان دەڕژێننە ناو تەوالێت و دەستشۆری ناو زیندانەکان، بەڵام چەشنی دایکی موسا وەک ئەوەی لەلای خوداوە وەحیان بۆ هاتبێت خۆڕاگرن و ڕوو لە خودا دەکەن، وەک ئەوەی جمکی ڕۆحی دایکە ئاسیا بن، شانازی بە هەموویانەوە دەکەم.

ئەوانەی لەلایەن فیرعەونەکانی سەردەمەوە خراونەتە زیندان و ٢٠ کەسیان لە ژوورێکی ١٠ کەسی خزاندووە، ئەوانەی بەرماڵیان پێنادرێت و لە قورئانێک زیاتریش پێنادرێت؛  بە فرمێسکی چاوەکانیانەوە نزا دەکەن و دەڵێن ” خودایە گوناحمان بۆ مەنوسە”، ناچار تەنیا نوسخەکەی قورئانی کەریم لە نێوان خۆیان بەش دەکەن و پارچە پارچەی دەکەن، شەو و ڕۆژ خەریکی خوێندنەوەی قورئانن و منیش شانازی بە تەواوی خوشکە پاکیزەکانی حەزرەتی مەریەمەوە دەکەم…

یان ئەو کچەی بە قاچێکی دەستکردەوە کەوتە ڕێ، هەندێک جار کۆڵی دەکەن و هەندێک جار بە پێی خۆی دەڕوات، لەو ساتەی باوکی بە هۆی نەخۆشیەوە  هەناسەی لێدەبڕێت و توانای ڕۆشتنی نامێنێت کە دەڵێت” با بگەڕێینەوە کچم، چیدی توانای ڕۆشتنم نەما”، ئەو زەینەبەی لە وەڵامی باوکیدا وتی ” باوکە با بەردەوام بین لە هیجرەت، پێغەمبەریشمان هیجرەتی کرد”، یاخود بە کچە ڕاستەقینەکەی حەزرەتی دایکە زەینەبەوە شانازی دەکەم…

هەریەکێک لەوان بۆ خۆی نمونەیەکی مەردایەتی و قارەمانیەتیە.

 

شانازی بەوانەوە دەکەم کە بە دارشەقەکانی ژێر باڵیان و کورسیە تایەدارە تایبەتمەند بە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، خرانە زیندان و، شانازی بە برا ڕاستەقینەکانی حەزرەتی ئەبوبەکر، مام موستەفا و مامە جەلال و ئەو پورانەم دەکەم کە چەشنی حەزرەتی نەسیبەن.

یاخود بەو کەسەی پێیان وت” دەیان کارگە و سەدان موڵکت هەبوو، ملیارەها پارەشت هەبوو، ئێستا هەموو تیاچوو، بوویتە پەنابەر”، لە وەڵامدا هێندە مەرد و پشتبەستوو بە پەروەردگارە دەڵێت” خودا پێیدام و ئەویش لێیوەرگرتم”، شانازی بە برا ڕاستەقینەکانی حەزرەتی عوسمان دەکەم.

یان کەسانێک کەوا لە هەر شوێنێکی ئەم دونیایە بن و لە نێو ناسۆری ژیانی غوربەتدا ڕادەکەن، ئەوانەی ڕوو لە پەروەردگاریان دەکەن و دەپاڕێنەوە و دەکڕوزێنەوە، بە ئەشکە خوێنینەکانیانەوە لە سوجدە ڕاست دەبنەوە و بە فرمێسکەکانیان خۆیان پاک دەکەنەوە و ڕووی سەر هەڵدەکۆڵن و پاکی دەکەنەوە؛ بە برا ڕاستەقینەکانی حەزرەتی عەلیەوە شانازی دەکەم.

یاخود بەو کەسانەی ڕایانکرد بۆ وڵاتانی تری دونیا و سوپاسی ئەو کەسانەیان کرد کە یارمەتیان دان، ئەو کەسانەی فرمێسکەکانیان بە ئاوی کەوسەر ناگۆڕمەوە و بە دەم گریانەوە دەیانوت” خودایە تۆ زۆر گەورەیت”، پاشان بە ماندوویەتی دڵیانەوە بەرەو ئاسمان باڵیان گرت و چوونە لای حەزرەتی دایکە خەدیجە؛ شانازی بە ئەسما خانم و هاوشێوەکانیەوە دەکەم.

شانازی بە براکانی حەزرەتی موسعەب و هاوتەمەنەکانیەوە دەکەم، کە بێباکانە بە دەستی نوێنەری شەقاوەکان شەهید کران.

شانازی بە مامۆستا گۆکهانەکان، خانەوادەی عەبدوڕەزاق، خانەوادەی مادەن دەکەم…

 ئەو کەسانەی ئایەتەکەی سورەتی ئەحزاب؛ کە دەفەرموێت” لە باوەڕداران کەسانێک هەن کەوا ڕاستگۆیانە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو بەڵێنەیان کرد کە بە خودا و پێغەمبەرەکەیان دابوو، هەندێکیان بەڵێنەکەیان بردە سەر و هەندێکیان لەو پێناوە گیانیان لە دەستدا”، کردە ئاڵا و لەسەر زەوی شەکاندیانەوە، شانازی بە برا  و خوشکە ئازیزەکانی حەزرەتی محمدەوە دەکەم.

جەنابی حەق ئێوەش لەو قودسیانەی سەرەتا جیا نەکاتەوە کە کردنی بە برای ئەو. جێگە و مەقامتان هەر بەرز و باڵا بێت.

 

 

 

 

 

 

Show More
Back to top button