هەواڵ

سەندیکای پارێزەرانی ئامەد سکاڵای لە دژی دوو کادیری مێدیایی ئاکەپە تۆمار کرد

جەم کوچوک، میدیاکاری ئاک پارتی

سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، سکاڵای یاساییان لە دژی هەریەک لە جەم کچوک و فوئاد ئوغور تۆمار کرد کە کادیری مێدیایی پارتی داد و گەشە پێدان (ئاکەپە)ن.

کوچوک و ئوغور لە کەناڵی تەگەرەتەی سەر بە ئاکەپە بەرنامەی ”مێدیا کریتیک” پێشکەش دەکەن و، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا داوایان کرد ئەشکەنجەی زیندانیەکانی تورکیا بدرێت و خانەوادەی زیندانیان بکوژرێت.

سەندیکای پارێزەرانی ئامەد بە تۆمەتی ” هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوان و پەسن کردنی تاوان” سکاڵایان لە دژی دوو کادیرەکەی ئاکەپە تۆمار کرد.

لە سکاڵاکەدا ئاماژە بە قسەکانی جەم کچوک کراوە کە لە بەرنامەکەدا وتی” گریمان ١٧ ی کانونی یەکەم لە وڵاتێکی وەک ئیسرائیل ڕوویدا، دەشێت شتێکی وەها ڕوو بدات، لە هەموو شوێنێکی دونیا ڕۆژانە ١٥ تا ٢٠ هەواڵی خۆ کوشتنمان دەبیست. دەیانوت گوایە خۆی کوشت، ڕووداوی هاتوچۆ کوشتی، ماددەی کحولی زۆری خواردەوە، ماددەی هۆشبەری زیاد لە ڕادە بەکارهێنا، خۆی پێنەگیراوە و لە پردێکەوە کەوتە خوارەوە، تۆ نابێت بەزەیت بەمانەدا بێتەوە. دەبێت بیر لە تەواوی ڕێکارەکان بکرێتەوە، ئێستا لە دەستی ئێمەدا ٣ یان ٤ کەسی زۆر گرنگی سەر بە فەتۆ هەیە، عەلی فوئاد یڵمازەر، عەلائەدین کەیا، مەهمەت پارتیگۆچ. ئێ ئەمانە پێویستە بیانهێنیتە قسە. ئەمانە شتانێکی زۆر دەزانن. داواکاری گشتی ئێمە بەم شێوەیە دەکات: فوئادی خۆشەویست بەخێربێیت، ناوت چیە نازناوت چیە… دەڵێت چیت کرد؟ ئایا تۆ ئەم کارەت ئەنجامدا؟ ئەویش دەڵێت نەخێر. براکەم شێوازی تری قسەپێکردنیش هەیە. قاچی ببەستە و بە پەنجەرەیەکدا شۆڕی بکەرەوە، سەیرکە باسی یەکێک لە تەکنیکەکانی مۆسادت بۆ دەکەم، لە کتێبەکەی سیخوڕەکانی گیۆدیندا باس کراوە، بۆ نمونە دەیەوێت پیاوێکی فەڵەستینی بکات بە سیخوڕ، ئەویش قبوڵی ناکات، گیۆدینیش دەستبەجێ یەکێک لە ئەندامی خێزانەکەی دەکوژێت، دووبارە پێی دەڵێتەوە، گەر قبوڵی نەکرد دووبارە دانەیەکی تریان لێ دەکوژێت، ئیدی بە ناچاری ڕازی دەبێت. چەندین سیخوڕی بەم شێوەیەی هەیە. کابرا لەبەر گیانی ناچارە. تەکنینی خاولی هەیە، خاولیەک دەدەیت بە دەموچاویدا و ئاوی بەسەردا دەکەیت هەتا دەخنکێت، زۆر تەکنیکی جیاواز هەیە”.

سەندیکای پارێزەرانی ئامەد باس لەوە دەکەن کە هەرکەسێک تاوانی “هاندان بۆ تاوان ئەنجامدان” ئەنجام بدات، ماوەی ٥ تا ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت؛ گەر تاوانەکەی لە ڕێگەی مێدیاوە ئەنجام دابێت ئەوا نیوەی بڕی سزاکەی بۆ زیاد دەکرێت.

 

ڤیدیۆی بەرناکە و قسەکانی جەم کوچوک:-


سەرچاوە: ماڵپەڕی TR724

 

 

Show More
Back to top button