هەواڵ

سەرەڕای ڕاپۆرتی پزیشکی ئەشکەنجەدان بەردەوامە

هاوڵاتیەکی تورکیا سەرەڕای ئەوەی باری تەندروستی لە مەترسیەکی گەورەدایە، بەڵام دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرناکات.

ئێمرا مەیدان ماوەی ٢٢ مانگە لە زیندانە و نەخۆشی دڵی لەگەڵدایە.

ئێمرا لە ماوەی ڕابردودادوو جار نەشتەرگەری دڵ و، دوو جار نەشتەرگەری قەستەرەی بۆ ئەنجام دراوە.

ڕاپۆرتە پزیشکیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە باری تەندروستی مەیدان ڕێگە نادات بەوەی لە زیندان بمێنێتەوە، بەڵام دادگا سوورە لەسەر ئەوەی ناوبراو لە زینداندا بهێڵێتەوە.

مەیدان دوای ١٩ مانگ لە دەستبەسەرکردنی تەنیا یەکجار چاوی بە دادوەری دادگا کەوتوە و، سەرەڕای ئەوەی ڕاپۆرتی پزیشکی پشانی دادگا داوە، بەڵام بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرنەکراوە.

بەم شێوەیە ژیانی هاوڵاتیەکە کەوتۆتە مەترسیەکی گەورەوە.

لە دوای هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ساڵی ڕابردوو، دەیان هەزار هاوڵاتی تورکیا بە بێ هیچ هۆیەک لە زیندان قەتیس کراون و سەدان هەزار هاوڵاتیش لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە.

http://www.shaber3.com/adli-tip-raporuna-ragmen-iskence-suruyor-haberi/1294769/

Show More
Back to top button