هەواڵ

“سەرەڕای ئەوەی ئومید هۆرزوم وتەی لێ وەرگیراوە، هێشتا ئەشکەنجە دەدرێت

 

ئومێد هۆرزوم کە لە ئەنقەرەی پایتەختی وڵاتی تورکیادا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کە گومان دەکرێت سەر بە دەزگا هەوڵاگرییەکان بووبن ڕفێندرا، دواتریش ١٣٣ ڕۆژ لەژێر ئەشکەنجەدا مایەوە و بێسەروشوێنیش بوو، لە ئێستادا لە زینداندایە و ئەشکەنجەدانیشی بەردەوامە، بەڵام بەرپرسە ئەمنییەکان هیچ ڕونکردەوەیەک لەو بارەیەوە نادەن.

بەپێی زانیارییە نهێنییەکان، لایەنە ئەمنییەکان دەیانەوێت لەژێر ئەشکەنجەدا ئومێد ناچار بە کۆمەڵێک دانپیانان بکەن و وتەی ئامادەیان خستووەتە بەردەستی تا واژۆی بکات. پاش ئەوەی کە هەندێک زانیارییش لەلایەن پارێزەرەکەوە باسکرا، پارێزەرەکەی وازی لەو دۆسیەیە هێنا و کشایەوە.

هاوسەری ئومێدیش جار جار لە هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوا زانیاریی و کاریگەرییەکانی دەستگیرکردنی ئومێد لەسەر ژیانیان بڵاودەکاتەوە و ئەمجارەیان نووسیویەتی:

” مەگەر پێویست نییە کە دەمودەست لێپرسینەوە لەلایەن ئەو بەرپرسانەی زیندانەوە ئەنجام بدرێت کە شوێنەواری ئەشکەنجەیان بە لەشی ئومێدەوە بینیوە؟ ئایا هەر دەبێت کە سکاڵا لەوبارەیەوە بنووسم؟ ئایا ئەشکەنەدانی کەسێکی ستەملێکراوی دەستگیرکراو بە ئاشکرا، بە ئاشکرا پێشێلکردنی مافیەکانی مرۆڤ نییە؟ “

 

لە درێژەی نووسینەکەدا، هاوسەری ئومێد نووسیویەتی:

” ئەوە گە لەوەی کە مێردەکەم هەر وتەیەک کە پێویستبێت پێشکەشی دادگای کردووە. بەپێی یاساش، پاش وەرگرتنی وتەی تۆمەتنبار، دەست دەکرێت بە کۆکردنەوەی بەڵگە. بەپێی یاسا چۆن دەکرێت دیسان ٧ ڕۆژ دەستگیر بکرێتەوە؟ ئەم هەڵسوکەوتانە تا چەند بەپێێ یاسا ڕێگەپێدراون؟ من لەبەر ئوەی کەسێکی یاسایی نیم، دەمەوێت لەمە تێبگەم. بەناوی یاساوە، من پێویستم بە یارمەتییە… تکایە یارمەتیم بدەن… ئایا ئەمە ڕاستە بەبڕوای ئێوە؟”

Show More
Back to top button