هەواڵ

سەرەرای نەخۆشییەکەی زیندانییەک لە ژووری تاکەکەسیدا دەمێنێتەوە

 

ئلیاس یڵدرم کە لە کارابوک لە ژورێکی تاکەکەسیدا زیندانی کراوە و بەتەواوی کێشەی دەروونی بۆ دروست بووە. لەبەر ئەو هۆیە ئازار کەوتۆتە دەستییەوە.

دوای کودەتا دەستکردەکەی 15 تەمووز، نزیکەی 50 هەزار کەس زیندانی کراون. وەک ئەوەی لە هەموو شارێکی تورکیا کراوە، لە کارابوکیش ئەنجام دراوە. ئلیاس یڵدرم کە لە کارابوک زیندانی کراوە، نەخۆشی بەتەنها مانەوەی (مۆنۆفۆبیا) هەیە. سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی زیندانییەکە دەزانن کە ئلیاس ئەم نەخۆشییەی هەیە، بەڵام چەندین مانگە کە ژورێکی تاکە کەسیدا زیندانی کراوە.

پارێزەرەکەی ئاماژە بەوە دەکات کە باری تەندروستی یڵدرم باش نییەو و دەڵیت “لەبەر ئەوەی بەتەنها دەمێنێتەوە، باری دەرونی زۆر خراپە. لەبەر خراپی باری دەروونی، ئازار لە دەستیدا دەستیپێکردووە. سکاڵام بۆ چەندین شوێن نوسیوە، بەڵام تا ئێستا نەمتوانیوە لە ژوری تاکەکەسی ڕزگاری بکەم”.

 

سەرچاوە: SHaber

Show More
Back to top button