هەواڵ

سەرەتا نانبڕاو کران دواتر ڕفێندران!


دوای ئەوەی کۆمەڵێک هاواتی لە دوای هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ساڵی ڕابردوو بە شێوەیەکی نایاسایی لە کارەکانیان دوور خرانەوە، ئێستا ژیانیان لە مەترسیدایە.
٦ هاوڵاتی لە بەرواری جیا جیادا ڕفێندران و تا ئێستا بێسەرو شوێنن.
هەرچەندە کاربەدەستانی تورکیا لەو بارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە، بەڵام کەسوکاری ئەو هاوڵاتیانە نیگەرانیەکانیان سەبارەت بە سەلامەتیان لە زیادبووندایە.
تورگوت چەپان لە بەرواری ٣١ ی ئازاری ٢٠١٧، جەنگیز ئوستا لە ٤ ی نیسانی ٢٠١٧، موستەفا ئۆزبەن لە ٩ ی ئایاری ٢٠١٧، فاتیح کڵچ لە ١٤ ی ئایاری ٢٠١٧، جەمیل کۆجاک لە ١١ ی حوزەیرانی ٢٠١٧، مورات ئۆکوموشتان لە ١٧ ی حوزەیرانی ٢٠١٧ بێسەرو شوێنن و هیچ زانیاریەکی فەرمیان لەسەر ڕانەگەیاندراوە.

OHAL’de mesleklerinden oldular, şimdi hayatları tehlikede: Aylardır haber alınamıyor!

Show More
Back to top button