هەواڵ

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کیرگزستان: دەبێت بەزووترین کات دەوڵەت کاربکات بۆ دۆزینەوەی ئیناندی

 

حەیاتبەک تێکبایڤ سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی کیرگزستان و سەرۆکی پارتی (ئاتا مێکن) ڕایگەیاند، پێویستە دەوڵەتی کیرگزستان و دەسەڵاتەکان بۆ دۆزینەوەی پەروەردەکار ئۆرهان ئیناندی خۆیان کۆکەنەوە.

تێکیبایڤ وتی “ئەگەر ئۆرهان ئیناندی نەدۆزرێتەوە، ئەم ڕووداوە دەبێتە ڕووداوی گەورە کە هەم لە ناوخۆ و هەم لە ئاستی نێودەوڵەتیدا زیان بە وێنەی کیرگزستان دەگەیەنێت”.

وتیشی “ڕفاندنی ئۆرهان ئیناندی لە سەرەتادا وەک ڕووداوی تاوان دەردەکەوت ئێستا ڕووداوێکی نێودەوڵەتییە. چونکە ئیناندی کەسێکی ناسراوی کیرگزستانە. پاش ئەوەی کیرگزستان سەربەخۆیی بەدەستهێنا، ڕۆشنبیرانی تورکیا دامەزراوە پەروەردەیییەکانی سەپاتیان لە کیرگزستان کردەوە، بۆ یارمەتیدانی دامەزراندنی کیرگزستانی نوێ، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کیرگزستان لە پەروەردەدا پێشڕەوی بکات و باشترین پەروەردەش پێشکەش بە منداڵانی داهاتوومان بکات.

وتیشی: دامەزراوە پەروەردەیییەکانی سەپات و ئۆرهان ئیناندی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری دامەزراوکە، بەشدارییەکی گەورەیان کردووە لە پەروەردەکردنی ئەو کەسانەی کە بەسوودن بۆ سیستمی خوێندن و وڵاتەکەمان. هەروەها دەبێت ئەم بەشداریکردنە وەک هاوکارییەک بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نوێی کیرگزی دیموکراتی کە دوای بەدەستهێنانی سەربەخۆیی خۆمان دامانمەزراندبوو، بەرز بنرخێن. بۆ ئەمەش ئۆرهان ئیناندی هاوڵاتییەکی ئاسایی کیرگزی نییە ئەو کەسایەتییەکی گەورەی گشتییە کە بەشداری کردووە لە پێشکەوتنی کیرگزستان.

دەبێت هەموو هەوڵەکان بە دەستەوە بێت

“ڕفاندنی ئۆرهان ئیناندی تەواوی خەڵکی کیرگز نیگەران دەکات دەوڵەتی کیرگز و دەستودەستەکانی دەبێت بۆ دۆزینەوەی هەموو هەوڵ و کۆششێک بدەن، ئەگەر ئۆرهان ئیناندی نەدۆزرێتەوە، ئەم ڕووداوە دەبێتە ڕووداوێکی گەورە کە هەم لە ئاستی ناوخۆ و هەم لە ئاستی نێودەوڵەتیدا زیان بە وێنەی کیرگزستان دەگەیەنێت”.

http://www.samanyoluhaber.com/kirgizistan-meclisi-eski-baskani-inandi-icin-seferberlik-istedi-haberi/1370704/

 

28 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button