هەواڵ

سەرۆکی پارتی سەعادەت: ئەوەی بەرامبەر ئایشە ئۆزدۆغان کراوە پێم قبوڵ ناکرێت

تەمەل کارامۆلائۆغڵو، سەرۆکی گشتی پارتی سەعادەت، ناڕەزایی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی ئایشە ئۆزدۆغان کە تووشبووییەکی نەخۆشی شێرپەنجەیە و لە ئێستادا نەخۆشییەکەی گەیشتووەتە قۆناغی چوارەم و لە بارودۆخێکی تەندرووستی زۆر خراپدایە، بەڵام سەرەڕای هەموو ڕاپۆرتە پزیشکییەکان کە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ئایشە ئۆزدۆغان ناتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە، ئایشە ئۆزدۆغان ڕەوانەی گرتووخانە کراوە.

کارامۆلائۆغڵو سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئایشە ئۆزدۆغان ڕایگەیاند: “بە میکانیزمی دادپەروەری سزای ئەو کەسانە دەدرێت کە حەقی خۆیانە سزا بدرێن، بەڵام لە هەمان کاتدا بەرپرسان ناچارن هەستی سۆز و بەزەییان هەبێت. ئەوەی بەرامبەر بە ئایشە ئۆزدۆغان کراوە کە تووشبوویەکی نەخۆشی شێرپەنجەیە، پێم قبوڵ ناکرێت. ڕەنگە ئەو بە گوێرەی هەندێک هۆکار تاوانبار بێت، من لەو بابەتەدا هیچ قسەیەک ناکەم، بەڵام پێم وایە دەستگیرکردنی ئەو کە لە کاتێکدا لەو دۆخە خراپەدایە هیچ لەگەڵ ویژدانی مرۆڤدا یەک ناگرێتەوە.”

 

 

https://www.tr724.com/karamollaoglu-ayse-ozdogan-hanima-gosterilen-yaklasimi-tasvip-edemiyorum/

Show More
Back to top button