هەواڵ

سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی تورکیا کۆبونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کۆسۆڤۆ هەڵوەشاندەوە

 

دوای ئەوەی پشتگیری لە ڕفاندنی 5  مامۆستا و پزیشکەکە دەکرد لە کۆسۆڤۆ، مەتین فەیزیئۆغڵو سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی تورکیا کۆبونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کۆسۆڤۆ هەڵوەشاندەوە. هەڵوەشاندنەوەی کۆبونەوەکە دوای ئەوە دێت کە ئیردۆغانی سەرۆک کۆمار هەڕەشەی لە ڕاموش هارادینا سەرۆک وەزیرانی کۆسۆڤۆ کردبوو.

مەتین فەیزیئۆغڵو سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی تورکیا دوای رۆژێک لە ڕفاندنەکە لەسەر بانگهێشتی عوسمان هاڤۆلی سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کۆسۆڤۆ سەردانی پریشتینای کردبوو. فەیزیئۆغڵو ئاماژوەی بەوەدا کە بزاڤی خزمەتم وەک بزاڤێکی سیاسی ئۆپۆزسیۆن باس کردووە و وتیشی “لەو وڵاتە بێجگە لە تورکیا هیج باسێکی دیکە نییە. حکومەتی تورکیا بە ڕفاندنەکانی ئۆپۆزسیۆن تۆماتبار دەکرێت. لەبەر ئەوە دەبێت کاری دیپلۆماتی بکرێت لەوێ”.

سەرچاوە: Aktif Haber

Show More
Back to top button