هەواڵ

سەرنووسەری ڕۆژنامەی یەنی ئاسیا: بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ منداڵی ساوا مەکەن

کازم گولێچیوز سەرنووسەری ڕۆژنامەی یەنی ئاسیا نووسینێکی بڵاوکردەوە لەسەر منداڵەکانی ناو زیندان و ئەو منداڵانەی لە دەستی زوڵم ڕادەکەن و لە دەریاچەی مێریچدا لەگەڵ دایک و باوکیاندا گیان لەدەستدەدەن.

گولێچیوز لە ڤیدیۆیەکدا باسی ئەو زوڵمانەی کرد کە لە 28ی شوباتەوە تاکو ئەمڕۆ ئەنجام دراوە. گولێچیوز ئاماژە بەوە دەکات ئەوان لەگەڵ ئەوانەدان کە زوڵمیان لێدەکرێت و دەبێت نایەکسانی کۆتایی پێبهێت و دەڵێت: “ئەو دایکانەی تازە منداڵیان بووە و ئەو منداڵە ساوایانە دەخرێنە زیندانەوە. ئایا دەکرێت هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت بە ئەندام بوون لە گروپی تیرۆرستی تۆمەتبار بکرێن؟ ئەمە لەناوچوونی ویژدانە. ڕۆژنامەی یەنی ئاسیا لە 28 ی شوباتیشدا هەمیشە بەرگری لە زوڵملێکراوان کردووە.  لە ئێستاشدا بەهەمان شێوەی بەرگری لە زوڵملێکراوان دەکات، لەبەر ئەوە دەکەوێتە بەر هەڕەشە و بەشێوەیەکی وەحشیگەرانە پەلامار دەدرێت.”

هەندێک لە نووسینەکەی کازم گولێچیوز سەبارەت بە منداڵانی بێناز بەم شێوەیەیە: هەزاران منداڵ لە زینداندایە. دایکەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن و لەدوای لەدایکبوونی منداڵەکانیان، دووبارە بە منداڵە ساواکانیانەوە ڕەوانەی زیندان دەکرێنەوە. ئەمە لەکاتێکدایە لە یاسادا هاتووە ئافرەتی دووگیان نابێت زیندانی بکرێت.

 

کاتێک هەواڵ لەسەر گیانلەدەستدانی منداڵێک دەکەین لە زیندان یاخود ئیجە یاخود دەریاچەی مێریچ، هەندێک کەس هێرش دەکەنە سەرمان و تۆمەتبارمان دەکەن.

بەڵام لە ڕاستیدا ڕووداوێکی ترسناک بوونی هەیە. سەدان منداڵ لە زینداندایە. هەروەها ئەو دایکانەی دوای لەدایکبوونی منداڵەکانیان، ڕەوانەی زیندان دەکرێنەوە.

بیانوی دەستگیرکردنی دایکەکانیش دەکەن بەوەی گوایە ‘دووگیانبوونی ئافرەتەکان لەسەر فشاری جەماعەتی گولەنە’. لە ئەنجامدا منداڵەکانیش ڕەوانەی زیندان دەکرێن.

کاتێک ئەو منداڵانەی لەگەڵ خێزانەکانیان ڕادەکەن و لەناو ئاودا گیان لەدەست دەدەن، دایک وباوکیان تۆمەتبار دەکرێن. پێیان دەڵێن ‘بە ئاشاکرا ڕۆڵەکانیان بەرەو مردن دەبەن’. تەنانەت هەندێک نامرۆڤ پەیدا بووە و دەڵێن ‘منداڵی تیرۆرست و خائین’.

وەک بڵێیت بکوژی کوژراوەکانی 15ی تەمووز ئەو منداڵ و دایک و باوکانە بێت.

بەڵام ئایا نابێت مافی ئەوانە بدەین و بڵێین کە لەبەر فشارێکی زۆری کۆمەڵایەتی و ناچارییەکی زۆر بەم شێوەیە ڕێگەی مەرگ لەگەڵ منداڵەکانیاندا دەگرنە بەر؟

دەستگیرکردنە بێبنەماکان کە بووەتە کارێکی ڕەشبگری لە وڵاتدا، هەروەها ئەنجامدانی زوڵمێکی زۆر و کاری نامرۆڤایەتی لەگەڵ زیندانیکراواندا و هەڕەشەی پاسەپۆرت و قەدەغەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات هۆکارگەلێکن کە ئەم کەسانە بەشێوەیەک بترسن و ڕێگەی مەرگ بگرنە بەر.

تۆمەتی تیرۆرست بە ئاسای دەدرێتە پاڵ تاکەکانی کۆمەلگا و هەروەها خەڵکی زۆر لە کارەکانیان دووردەخرێنەوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤەکان بەو شێوەیە بخرێنە حاڵەتێکی ناچارییەوە.

 

باجەکەی منداڵانی ساوای بێتاوان دەیدەن

لەپێناو ڕێگری کردن لە ڕووداوە دڵ هەژێنانە، دەبێت دادگا ئاسایی بکرێتەوە، کۆتایی بە ڕەشبگیری بهێنرێت و هەستی سەروەری یاسا لەناو خەڵکیدا زیندوو بکرێتەوە.

لەپێناو مرۆڤایەتی با چیدیکە منداڵانی ساوای بێتاوان بەو شێوەیە نەبنە قوربانی…

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/yeni-asya-gyy-gulecyuz-bebeklere-kiymayin/

Show More
Back to top button