بیروڕاهەواڵ

سەربەرزان و سەرشۆڕان

بەخامەی: ئەمینە ئێرۆڵو

کێ هەیە شانازی بە چەتەییەوە بکات؟ وا دەزانێ قەت لێی ناپرسرێتەوە “ڕفاندنی مامۆستا لەبەرچاوی هەموو دونیا، چ جۆرێکی خۆ دەرخستنێکە بە ئەنجامدانی تاوانەوە؟ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بە ٦٠٠ پۆلیسەوە بۆ سەر کابانی ناو ماڵەکان چ واتای هەیە؟”.

٦ مامۆستای بزاڤی خزمەت لە وڵاتی کۆسۆڤۆ، سەرەڕای پێشێلکردنی هەموو یاسا نێودەوڵەتیەکان ڕفێندران و رادەستی تورکیا کرانەوە. لە شاری بالیککەسیسریش ٦٠٠ کەس لە هێزەکانی پۆلیس، ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ٧٠ کابانی ناو ماڵەکان ئەنجام دەدەن، بە تۆمەتی ئەوەی یارمەتیان بۆ کەسوکاری زیندانیەکانی تورکیا کۆ کردۆتەوە.

باشە لە خۆیان ناپرسن” ڕاوکردنی کۆمەڵێک مرۆڤی بێ دەسەڵات بە بەکارهێنانی هێزی دەوڵەت، چ جۆرە ئۆپەراسیۆنێکە؟”.

فیرعەون هێندە جاهیل بوو نەیدەزانی کە کۆتایی خۆی لە دەریای سور دەبێت، ئەوانەی شوێنی فیرعەونیش کەوتبوون هێندە غەرا بوو بوون، درکیان بەوە نەکرد کە پێویستە لە دوایەوە نەڕۆن.

لە ناو لەعنەتی بیرنەکردنەوە لە دواڕۆژ زۆر دڵخۆش بوون و، پشتەسوور بوون لەسەر ئەوە دونیا و بەهەشتیش هەر بۆ خۆیان بێت و نەهێڵن بۆ کەسی تر بێت.

لەبەر ئەوەی خۆیان بە تەرازووی قورئان و سونەت ناپێون، گوێ نادەن بەوەی مێژوو، ڕۆچوونیان بەم ڕادەیە لە ئاست نزمیدا تۆمار دەکات.

 

سەرشۆڕی زاڵمان

بەدیعوزەمان لە کتێبی ئیشارەتول ئیعجازدا، کاتێک دێتە سەر باسی مونافیقان، ٣ تایبەتمەندی کەسایەتیان دیاری دەکات:

یەکەم سەر شۆڕی، دووەم مەیلی خراپە و گەندەڵی، سێهەم بە سوک سەیرکردنی کەسانی تر و چێژ لێوەرگرتنی…

ئەم ٣ تایبەتمەندیە لە هەر شوێنێکدا بێت بەدی دەکرێت و چەند سیفاتێکن کە دەتوانێت شوێن پێکانی دیاری بکەیت، ئیدی بکەرەکانی لە هەر شوێنێکی دونیا بن خۆیان دەدەن بە دەستەوە و بە ئاشکرا دیارن.

سد الابواب، واتە داخستنی دەرگای خێری ” خوێندنگە، بەشی ناوخۆیی، دەرسخانە، ڕۆژنامە، ڕێکخراوی خێرخوازی”، ئەوانەی شانازی بەم کارانەوە دەکەن، ڕوویەکی هاوبەشیان هەیە لەگەڵ هەموو چەتەکانی مێژوو، کە شانازیان بەم جۆرە کارانەوە کردووە.

لە ئایەتی ٤ ی سورەتی مونافقون دەفەرموێت” وەک تەختەدارێک وەهایان جلیان لەبەردابێت، یاخود دەڵێی داری وشکی بە دیواردا هەڵواسراون”. ئیدی هەرچیەک لەبەر بکەن، لەبەر ئەوەی ناتوانن بێ قاڵبی خۆیان بشارنەوە، ڕزگاریان نابێت لەوەی سەیر و سەمەرە و ساختە نەنوێنن، ئەو شەپازلەی سوک بوونەی لە دەموچاویان دراوە، ناتوانن بیسڕنەوە.

دواتر دەفەرموێت ” ئەمانە کەسانێکی خائین و ترسنۆکن، هەموو جوڵەیەک بە دەسیسەیەک لە دژی خۆیان ئەژمار دەکەن”. هەربۆیە بەردەوام پەنا بۆ تیۆری دەستی دەرەکی و پیلانگێڕی دەبەن.

“بە ناوی دینەوە خۆیان پشان دەدەن”، واتە بۆ ئەوەی پاڵپێوەنەرە ناوەکیە دڕندەکانیان هێور بکەنەوە، هەوڵی شەرعاندنی ڕق و کینەیان دەدەن. بە سوک سەیری ئەوانە دەکەن کە لە ڕێگەی هێزەوە دەیانچەوسێننەوە و ئەو چێژەی لەم کارەی وەردەگرن، لەلای هەموو کەسێک باسی  دەکەن.

سەعیدی نورسی لە بەشێکی قسەکانیدا لەبەردەم دادگای عورفی دیوانی جەنگ دەڵێت” گەر حکومەتێکی ستەمکار کە ئاماژە و ڕاڤە لە دەربڕینی ئازادانەی وشەکانیش دەربهێنێت، ئیدی لە شوێنێکی وەهادا ئاسوودەترین شوێن بۆ مرۆڤ، چوونە زیندانەکانێتی”.

دواتر دەڵێت” مردن بە هۆی مەزلومیەتەوە، باشترە لە ژیانێکی زاڵمانە”.

دواتر هەمان قسە دووبارە دەکاتەوە و شوێنی وشەکانی “مەزلومیەت، زاڵم” دەگۆڕێت بە “سەربەرزی، سەرشۆڕی”.

 

“سەربەرزی زوڵملێکراوان”

پێویستە ڕستەکە بەم شێوەیە ڕێکبخەین ” ئێمە لەوانەین مردنی سەربەرزانە بەسەر ژیانی سەرشۆڕیدا هەڵدەبژێرین”. گەر چی هەموو زاڵمێک لە سەرشۆریدا دەژی، بەڵام هەموو مەزلومێک لەناو سەربەرزیدا ناژی.

زۆرێک لەو خەڵکانەی لە ژێر زوڵمی تاغوتەکاندا پلیشاونەتەوە، زۆرینەیان هەروا بە سەربەرزی نامێننەوە، بۆ بەردەوام دان بە بوونیان، دەبن بە بەشێک لەو زوڵمەی ئەنجام دەدرێت. زۆرێکیش پێیان وەهایە مەزلومیەتی خەڵک عوزر و پاساوێکی هەیە.

هەتا مۆڵەتی زوڵمەکە درێژ بێتەوە و مەغدور بوونی خەڵک زیاتر بێت، مانەوە بە سەربەرزی سەختتر دەبێت. قەدەر بە دەستی زاڵمان وەهات لێدەکات، بژاردەی خۆت دیاری بکەیت. ئەوانەی ڕێچکەی خۆیان هەڵبژاردووە، سیفاتەکانیان دەبێتە دیاردە و بە ڕەهایی دەریدەخەن. کەس ناتوانێت تا سەر لە کەناری هەردوولادا بمێنێتەوە.

ئیدی وای لێ دێت کەسی باوەڕدار ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر باوەڕدار و کەسی دووڕووش زیاتر دووڕوو خۆی دەنوێنێت.

ئەوانەی لە نێو دێڕەکانی ڕابردوودا لەلای یەک وەستاون و ڕیز بوون، بە چەشنی حەزرەتی نوح و کوڕەکەی، حەزرەتی لوط و ژنەکەی، ساتێک دێت لە یەک جوودا دەبنەوە.

تەنیا ئەوانەی بیر لە دەستدانی شتەکان ناکەنەوە، تەنیا ئەوانەی مەغدوریەتی خۆیان ناکەنە پاساوی مەغدورکردنی کەسانی تر، یاخود ئەوانەی بۆ لابردنی زوڵم لەسەر خۆیان هەرگیز ناکەونە ناو زوڵمەوە،  دەتوانن بە سەربەرزی بمێننەوە.

ئەوانەی لە ژێر ناوی دان پێداناندا بوختان دەکەن، یاخود فریو دەخۆن بەو بوختانانەی کە دەسەڵاردارە درۆزنەکان فڕێی دەدەن و،  پەشیمان دەبنەوە لەو چاکانەی لە ڕابردوودا کردوویانە، ئەوانەی بۆ فڕێدانی بەردەکانی ناو کۆشیان چاوەڕێی کاتی بەڵا و موسیبەت دەکەن و تاوان دەدەنە پاڵ کەسانی تر، تەنانەت گەر دواتر مەزلومیش بکرێن، هەر بەشی خۆیان لە سەر شۆڕی زاڵمان بەردەکەوێت.

 

“سەربەرزی بۆ خودا و پێغەمبەرەکەی و باوەڕدارانە”

بەدیعوزەمان وەک چۆن سیفاتی کەسانی دووڕووی بژارد، لە هەمان کاتدا ٣ تایبەتمەندی کەسانی باوەڕداریش دەژمێرێت: سەربەرزی، بەزەیی، ڕێزگرتن لە حەقیقەت.

نە سوکایەتی مونافق و دووڕوەکان، نە فڕێدانی ڕیخۆڵە و تەرسەقولی ئاژەڵان بۆ سەر پشتی پیغەمبەرمان لە کاتی نوێژکردن و سوژدە بردنیدا، نە ڕاگواستنی لە خاک و ئاوی خۆی لەلایەن موشریکانەوە، هیچ کام لەمانە بەزەیی و سەربەرزی سەردارمانیان کەم نەکردەوە.

هەر لەبەر ئەوەشە هەرچی مەغدوریەتێکت لە ڕێگەی خودادا توش بێت زەلیلت ناکات و ناتکەن بە جێگەی بەزەیی.

ئەوانەی گەر قۆڵبەست بکرێن و ببرێن، کەلەپچە لە دەستیان بکرێت و بەسەر و قژی شێواوەوە پشانی خەڵکیان بدرێن، گەر بخرێنە کونجی زیندان و ئەشکەنجەش بدرێن، گەر شوێنێک بۆ ناشتنی لاشەیان نەدۆزنەوە لە کاتی مەرگدا، گەر موحتاجی تیکەیەک نانیش بکرێن، گەر دین و باوەڕی خۆیان بە دونیا نەگۆڕیەوە، ئەوانە کەسانێکی سەربەرزن.

مل نەوی نەکردنی ئەوان بۆ زوڵم لە ڕیزی گەورەی ئەوانەوەیە بۆ حەقیقەت.

لە نێوان دۆست و خۆشەویستانی خۆشیاندا هەریەکەیان قارەمانێکی  ناوازەی سۆز و بەزەیین.

دووڕوەکان وتیان ” با بگەڕێینەوە بۆ مەدینە، ئەوەی سەربەرزە کەسە سەر شۆڕەکان دەردەپەڕێنێت”، گەرچی ئەوان بە هۆی دووڕووی خۆیان هەزار جۆر پیلانیان گێڕا، بەڵام لە کۆتایدا سەربەرزی بۆ خودا و پێغەمبەرەکەی و باوەڕداران بوو.

بەڵام ئەمە شتێکە دووڕوان هەستی پێناکەن و نایزانن!

 

http://www.tr724.com/azizler-ve-zeliller/

 

Show More
Back to top button