هەواڵ

سێ منداڵ چاوەڕوانی بڕیاری دادگان بۆ ئەوەی بە دایک و باوکیان شاد ببنەوە

 

حیکمەت بوڵوت ماوەیەکی زۆر پێش ڕووداوەکانی ١٥ی تەموز لە ئۆپەراسیۆنەکانی نەفرەتدا کرایە ئامانج و دەستگیرکرا. ٢٠ مانگ دواتر لە کاتێکدا بیرگول بوڵوتی هاوسەری بۆ سەردانی هاوسەرەکەی سەردانی گرتووخانەی تۆکاتی کرد لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ دەستگیرکرا. بیرگول بوڵوت نەخۆشی تەنگەنەفەسی هەبووە و کاتێک دەستگیرکراوە مامەڵەی خراپی لەگەڵ کراوە و بەو هۆیەوە توشی جەڵتە بووە بە ئوتومبێلی فریاکەوتن گەیەندراوەتە نەخۆشخانە. سێ منداڵ کە بچووکەکەیان ٨ ساڵە، لە ئێستادا بێ دایک و باوک ماونەتەوە.

ئێستا ٥ مانگ بەسەر ئەو ڕووداوەدا تێپەڕ بووە. حیکمەت بوڵوت ٢٣ مانگە لە زینداندایە و بیرگول بوڵوتی هاوسەری ٥ مانگە لە زینداندایە. لە ئێستادا باری دەروونی منداڵەکانیان باش نییە، بە تایبەت منداڵە هەشت ساڵاناکەی بەردەوام ناوی دایک و باوکی دەهێنێت و دەگری.

ماوەی چەند مانگێکە ئەو منداڵانە لە ماڵی پورییان دەمێننەوە، بەڵام منداڵەکان دەیانەوێت بە دایک و باوکیان شاد ببنەوە. منداڵەکان پێویستیان بە چاودێری کەسانی دیکە نەماوە، بەڵام تاکە خواستی ئەوان ئەوەیە دایک و باوکیان ببیننەوە. لە ئێستادا ئەو منداڵانە دەیانەوێت دەنگییان بە گوێی هەموو خاوەن ویژدانێک بگات و پێویستە هەموو دەسەڵاتداران ئەو دەنگە ببیستن.

 

سەرچاوە: Aktif Haber

Show More
Back to top button