هەواڵ

سێ منداڵ لەگەڵ دایک و باوکیاندا لە زینداندان و نەخۆشن!

 

پەرلەمانتاری هەدەپە عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلو ڕونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا نوسیویەتی لەژێر ناوی یاسادا حکومەتی ئەکەپە ستەمێکی زۆر لە هاوڵاتیان دەکات. گەرگەرلیئۆغلو باسی ئەو ستەمە دەکات کە بەم دوایانە لەگەڵ خێزانێکدا لە دوزجە ئەنجام دراوە.

بەپێی ئەو ڕونکردنەوەیەی کە گەرگەرلیئۆغلو بڵاوی کردووەتەوە لە دوزجە نازلی و فوات و ٣ منداڵیان خراونەتە زیندانی دوزجەوە.

ئەم دوو هاوسەرەی چاتی پنار سێ منداڵەکەیان تەمەنیان ساڵێک و ٣ ساڵ و ٥ ساڵە و هەرسێکیان لەگەڵ دایکیاندا لە زینداندا دەمێنەوە. منداڵەکان زوو زوو نەخۆش دەکەون. منداڵە ٥ ساڵانەکەیان لەڕوی دەرونیەوە نەخۆشە و لە ئێستادا دۆخی باش نییە.

گەرگەرلیئۆغلو باس لەوە دەکات کە ستەمی گەورە لەو منداڵانە دەکرێت کە هیچ تاوانێکیان نییە. گەرگەرلی ئۆغلو داوا لە وەزیری داد دەکات کە نازلی دایکی ئەو سێ منداڵە ئازاد بکرێت و لە ماڵەکەی خۆیدا زیندانی بکەن.

 

https://tr724.com/anne-baba-ile-beraber-onlar-da-cezaevinde-ve-hastalar

Show More
Back to top button