هەواڵ

سێهەم لەمپەر لەبەردەم شەوقی شاسوارانی خزمەتدا، پەلەکردنە بە خامەی: عەبدوڵڵا ئایماز

 

عەبدوڵا ئایماز، نوسەر

ئوستاد بەدیعوزەمان سەعید نورسی، لەو شاکارانەی لە سەرەتاکانی ژیانیدا نوسی، باس لەوە دەکات کە خودا دڵی مرۆڤی وەک تەختی خۆشەویستی و بەزەیی خۆی دروست کردووە و، نایەوێت هیچ شتێکی تر بێجگە ئەو عەشق و خۆشەویستیە ئیلاهیە لەسەر تەختی ئەو دڵە دابنیشێت. بەڵام پەلە کردن، حیرس، عەشقی مەجازی و شتانێکی وەک سیاسەت، لەبەر ئەوەی سروشتێکی دڕندەییان هەیە، دڵی مرۆڤ کوناودەر دەکەن و هەوڵی دانیشتن لەسەر ئەو تەختە ئیلاهیە دەدەن، هەر بۆیە خودا بەم هۆیەوە نیگەران دەبێت و بە پێچەوانەوە شەپازلەیان لێ دەدات.

چەندین وتەی جوانی وەک پەلەکردن لە شەیتانەوەیە، کەسانی حیرساوی لە کۆتایدا توشی زیان و دڵشکاوی و دۆڕان دەبن، لە دێر زەمانەوە بوونیان هەیە. ئەو مرۆڤانەی زۆر پەلە دەکەن و حیرسیان زۆرە، لەو کارانەی کە دەیکەن، پرس و ڕاوێژ بە کەس ناکەن.  بێ ئەوەی سەیری ڕاست و چەپی خۆیان بکەن و، بابەتەکان لە ڕوی ڕاوێژ و ئەقڵی دەستەجەمعیەوە هەڵبسەنگێنن، خۆیان فڕێ دەدەنە ناو کارەکان. کاتێک ڕووبەڕوی هەندێک شتی چاوەڕوان نەکراویش دەبنەوە، توشی شڵەژان و نیگەرانی دەبن و، هەربۆیە هەڵە لە دوای هەڵە ئەنجام دەدەن. خۆ گەر بە ڕاوێژ کاریان بکردایە، سوودمەند دەبوون لە ئەزمون و تێشووی کەسانی شارەزا و، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی ئەوان پێیان دەدا، دەیتوانی زۆر ڕووی بابەتەکە ببینێت، سەبارەت بەو لەمپەر و گرێیانەی ئەگەری هاتنە سەر ڕێگای بوون، ئامادەگی پەیا دەکرد.

هەموو کات ئەقڵی دوو کەس، لە ئەقڵی کەسێک باڵاترە، خۆ گەر ئەقڵی دەستەیەکی ٥ تا ١٠ کەسی ببێت بە یەک، ئەوا بێگومان زۆر لە سەرو ئەقڵی یەک کەسەوە دەبێت. هەر لەبەر ئەوەشە کەسێکی عەبقەری کە بە تەنیا باڵ جوڵە دەکات، ناتوانێت هێندەی ١٠ کەس بڕیاری پێکەرانە بدات، کە پێکەوە جوڵە دەکەن. ئێستا بە سەردەمێکدا تێدەپەڕین کە ئەقڵی هاوبەش و هەستی دەستەجەمعی تێیدا خاوەنی قسە و بڕیارن. کۆمپانیا گەورەکان، لەگەڵ کۆمپانیای گەورەتر هاوسەرگیری دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن کاری گەورەتر ئەنجام بدەن. لە سەردەمێکی ئاوەها، هەرکەسێک بە دیکتاتۆری، تاکە کەسی، تەنیا باڵ کار بکات، کۆتای هەر دۆڕان و زەرەرەومەندی دەبێت.

ئەمڕۆ کۆمپانیا گەورەکان، کەسانێک بە پارە دەگرن بۆ ئەوەی ڕەخنەیان ئاڕاستە بکەن و لە بەرامبەریاندا وەک “پارێزەر ی شەیتان” ڕەفتار بکەن، تاکو لە هەموو هەنگاوێکیاندا ڕەخنەیان لێبگرن و، هەڵەکانی خۆیان بەرچاو بکەوێت و، لە ڕێگەی هزری ڕەخنەگرانەی ئەوانەوە، ڕێگای ڕاست بدۆزنەوە.

لە دکتۆر ئیحسان دۆغرەمەجی دەپرسن ” ئەوەی چیە کە دۆغرەمەجی کرد بە دۆغرەمەجی؟”. لە وەڵامدا ٣ شت دیاری دەکات:

یەکەم: هەر کارێک ئەنجام بدەم، یاریدەدەرەکانم لە کەسانێک هەڵدەبژێرم کە لە خۆم شارەزاتر بن لەو کارەدا، بۆ ئەوەی گەر هەڵەیەکم کرد لەو کارەدا، بتوانێت بڵێت “نەخێر وانابێت”.  بە پێچەوانەی من ناچار دەبم، ببم بە یاریدەدەری ئەو. گەر وانەکەم دەبمە یاری دەستی کەسانێکی ماستاوچی کە هەمیشە دەڵێن “ڕاستەکەی قوربان”. دووەم: گوێ لە ڕەخنەی دوژمنەکانیشم دەگرم، دەڵێم لەوە دەچێت هەڵە و خەتایەکی منیان دۆزیبێتەوە و لە دوژمنایەتی خۆیانەوە پێم بڵێن. هەوڵ دەدەم سوود لە قسەکانیان ببینم. سێهەم شت: هەرگیز بەرامبەر دوژمنەکانم ڕێگایەکی گرانبەهای  وەک “لەناوبردنیان” ناگرمە بەر، بەڵکو پڕۆژەیەکی ” هەرزان بەها” ی وەک ڕێگای ڕێکەوتن دەگرمە بەر”.

کاتێک عەشقی مەجازی(دونیایی) هەوڵی پارچەکردنی ئەو دڵە دەدات، هەتا لەسەر تەختی عەشقی ئیلاهی دانیشێت، مرۆڤ دووبارە شەپازلەی بەر دەکەوێت.

هەرلەبەر ئەوە ئوستاد بەدیعوزەمان لە ئامۆژگاری یەکەمین خوێندکاری خۆی لە بابەتی ئیخلاسدا کە ناوی کاکە خولوسی بوو، سەبارەت بەو گەنجانەی نیازی هاوسەرگیریان هەیە دەڵێت:

” بە چاوتان بڕیار مەدەن و با گوێکانتان بڕیار بدات، چونکە قەد و باڵای، چاو و برۆی بە دڵتاندا دەچێت، ئیدی بە کەیفی خۆتان بڕیار لەسەر هاوسەرگیری دەدەن. چونکە ئەوتان خستۆتە سەر تەختی دڵتان، ئیدی ڕاوێژ بە کەس ناکەن. پرس و جۆی بە دوادا ناکەن. خۆ گەر ڕاوێژ بە کەسانی نزیکتان بکەن و ئەوانیش بە دوایدا بڕۆن و پرسیاری لێ بکەن، ئەوەتان بۆ دیاری بکەن، کە ئەوەی هەڵتان بژاردووە بۆ هاوڕێی ڕێگەکەتان دەبێتە ڕەحمەت یاخود زەحمەت، گەر پرسێک بە ئەزمون و زانیاری ئەوانیش بکەن و لە ڕێگەی گوێکانیشتانەوە بڕیارێک بدەن، شایستەتر دەبێت”.

بابەتی چوارەم کە وا دەکات مرۆڤ شەپازلەی لەسەر بخوات ئەوەیە خۆت لە ناوەڕاستی کاری سیاسیدا ببینیتەوە. کەسانێکی ئاوەها لە جیاتی ڕەزامەندی خودا، دڵیان بە وەسوەسەی شەیتانی لێوان لێو کردووە. ئیدی لە بارێکی ئاوەهادا، کەسانێک کە پشتگیری پارتەکەیان دەکەن، شەیتانیش بن لەبەرچاویان دەبێت بە فریشتە. ئەوانەی لە دژی پارتەکەیانن، فریشتەش بن، دەبێت بە شەیتان لەبەرچاویان. هەر بۆیە ئوستاد کاتێک ئەم ڕاستیەی بۆ دەرکەوت وتی “أعوذ بالله من الشيطان والسياسة”، بە تەواوی خۆی لە ژیانی سیاسی دوور خستەوە.

 

هەربۆیە حەزرەت لە باسی لەمپەری سێهەمی بەردەم شەوقی شاسوارانی خزمەتدا دەڵێت” بە هۆی ئەو هۆکارانەی وابەستەی یەکترن، پەلە دەکەیت لە بڕینی پلیکانەکان و، ئەمەش وا دەکات پێی هیمەتت هەڵبخلیسکێت، ئێوە ئارامگربن و لە پێشبڕکێی ئارامگریدا پێشی دوژمنەکانتان بدەنەوە، لە بابەتی ئارامگریدا ئامۆژگاری یەکتر بکەن و، یەکگرتوو بن، چاوانی شەو بێدار بن، لە بابەتی وابەستەی و یەکگرتوویدا زیدەڕۆیی بکەن، ئایەتی ٢٠ ی سورەتی ئالی عیمران بکەنە قەڵغانی خۆتان”.

سەبر لە زمانی عەرەبیدا، ناوی گیایەکە لە بیابانە سەخت و وشکەکاندا دەڕوێت، بەڵام شیفای زۆر نەخۆشیە. زێدەڕۆیی لە هەموو شتێکی بەرئەنجامی خراپی هەیە، بەڵام برایانی ناو خزمەت هەتا لە بابەتی وابەستەبوون بە یەکتریەوە زێدەڕۆیی بکەن، کارێکی باشیان ئەنجام داوە. چونکە خزمەتێک کە هەموو ساتێکی لە نوێگەری و پێشکەوتندایە، گەر ساتێک لە یەک داببڕێن، یەکسەر دوادەکەون و خۆتان لە ڕیزی کۆن بووەکاندا دەبیننەوە”.

http://www.shaber3.com/yazar/abdullah-aymaz/sevki-kiran-ucuncu-engel-acelecilik/1295784/

 

Show More
Back to top button