هەواڵ

سویسرا؛ بەتۆمەتی پلانی ڕفاندنی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت بڕیاری دەستگیرکردن بۆ چەند دیپلۆماتکارێک دەرچوو

وەزارەتی دادی سویسرا، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئەو دیپلۆماتکارە تورکانە دەرکرد کە لە مانگی ئازاردا پلانی ڕفاندنی هاوسۆزێکی بزاڤی خزمەتیان دانابوو کە هاوڵاتی وڵاتی سویسرایە. دیپلۆماتکارە تورکەکان تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتێکی دیکە و هەوڵدان بۆ ڕفاندنی بازرگانێکی سویسری تۆمەتبار کراون. مانگی ئازار پۆلیسی سویسرا پلانی دوو دیپلۆماتی تورکی لە باڵیۆزی تورکیا لە بێرن ئاشکرا کرد کە پلانی ئەوەیان دانابوو لە گۆڕستانی زوریخ کەسیک بفڕینن. دوای ئاشکرابوونی پلانەکەیان، دیپلۆماتکارەکان بە پەلە داوایان لێکرا بگەڕێنەوە تورکیا.

Show More
Back to top button