هەواڵ

سزا 7 ساڵ و نیو زیندانی کردن بەسەر ڕۆژنامەنووسێکی تردا سەپێندرا

 

 

کازم جانلار ڕۆژنامەنووس و بەڕێوبەر لە ئاژانسی جیهان و یەنی شەفەق، سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە بە تۆمەتی پشتیگیری کردن و ئەندامبوون لە گروپی تیرۆرستی چەکدار، لە دادگای ٢٦ی ئەنقەرە و لەڕێی سیستەمی سێگبیسەوە، ( لەڕێی کامێرا و مایکەوە دەنگ و ڕەنگی تۆمەتبارەکە دەگوازرێتەوە) دادگایی کرا.

ئادەم یاڤوز ئەرسەلان، کە ئەکادیمیستێکی دیاری تورکیایە، لە تویتەری خۆی سەبارەت بەو دۆسیەیە باسی بێوەفایی نووسەریکی ئاکەپەی کردووە دەرحەق بە ئەو ڕۆژنامەنووسە، کە شایەتی حەقی بۆ نەداوە، سەرەڕای ئەوەی چەند ساڵ لەگەڵی بووە باش ناسیویەتی، ئەرسەلان نووسیویەتی:

“عەبدولقادر سێلڤی هەوڵی زۆریدا کە کازم جانلار بباتە یەنی شەفەق. ئەو هەمووە یەکیان دەناسی، ئەو هەمووە پێکەوە کاریان کرد کە دەیزانی جانلار تیرۆرست نییە. بەڵام بەداخەوە، ئەوان ڕۆژنامەنووس نەبوون و بوونە لایەنگری دەسەڵات، بۆیە کازمیان بە تەنها جێهێشت”.

 

سەرچاوە:

http://www.shaber3.com/gazeteci-kazim-canlana-7-yil-6-ay-hapis-cezasi-haberi/1306497/

Show More
Back to top button