هەواڵ

سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ ٦ رۆژنامووسی بەنێوبانگی تورکیا دەرکرا

لە دانیشتنەکانی دادگا سەبارەت بە کەودەتاکە، بەتۆمەتی پێشێلکردنی دەستوور، دادگا  بڕیاری زیندانی هەتا هەتای بەسەر ئەحمەد ئاڵتان و مێهمێت ئاڵتانی براوی و نازڵ ئڵجاک و ٣ رۆژنامونووسی تردا سەپاند.

 

دانیشتنەکە لە کامپی زیندانی سیلیڤری بەڕێوەچوو. نزیکەی ٥٠٠ ڕۆژ دەبێت زیندانی کرابوون و پاش دانیشتنی دوێنی دادگا تۆمەتەکانی ‘هەوڵدان بۆ لەناوبردنی پەرلەمان’ و ‘هەوڵدان بۆ لەناوبردنی حکومەت’  ڕەتکردەوە بەڵام بە تۆمەتی ‘پێشێلکردنی دەستوور، بڕیاری زیندانی هەتا هەتای بۆ مێهمێت ئاڵتان، ئەحمەد ئاڵتان، نازڵ ئڵجاک، فەوزی یازجی، یاقوب شیمشێک و شوکری توغروڵ سەپاند.

Show More
Back to top button