هەواڵ

سزادراوێکی تر کە لە زینداندا توشی شێرپەنجە ببوو، گیانی لەدەست دا

یەکێکی تر لە سزادراوان لە تورکیا بەهۆی نەخۆشی شیرپەنجەوە گیانی لەدەست دا.

ڕەجەب تورک کارمەندی دەزگای پۆستە و گەیاندنی تورکیا بوو ، لەپاش هەوڵی کودەتاکە و لە درێژەی ڕەشبگیرەکاندا بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کودەتاکەدا بە بێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەک لە دژی دەستگیر کرابوو.

پاش ئەوەی لە زینداندا دەردەکەوێت کە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس بووە، ماوەیەکی زۆر هەر لە زینداندا بە بێتاوانی دەهێڵرێتەوە، و دواتر ئازاد دەکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە نەخۆشییەکەی تەواو تەشەنەی کردبوو، نەتوانرا چارەسەر بکرێت و ڕەجەب گیانی لەدەست دا.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/cezaevinde-kansere-yakalanan-ptt-calisani-hakka-yurudu/

Show More
Back to top button