هەواڵ

ستەمکاری تورکیا مامۆستا بوشرای لە بوخارێست گرتەوە

 

مامۆستا بوشرانور ئێرڤین کە لە کۆلێژی لومینا لە شاری بوخارێستی پایتەختی ڕۆمانیا مامۆستای زمانی ئینگلیزی بوو، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر داوای حکومەتەکەی ئاکەپە دەستگیرکرا.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆمانیا نیوز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری بوخارێست مامۆستا بوشرانور لەو ماڵەی تێیدا دەمایەوە دەستگیرکرا، و دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان لە بنکەی پۆلیس ڕەوانەی داواکاری گشتی کرا. ئەمە لە کاتێکدا کە مامۆستا بوشرانور لەگەڵ هاوپیشەیەکی خۆی کە هاوڵاتی ڕۆمانییە هاوسەرگیری کردووە و مۆڵەتی مانەوەی فەرمی لە ڕۆمانیا هەیە.

شایانی باسە پێشتریش لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا بە هۆی فشاری سیاسیی ڕەجەب تەییب ئێردۆغان، کە لە دەرەوەی وڵاتیش درێژە بەو ستەمکاری و ڕەشبگیرە دەدات کە لەناوخۆی تورکیادا دەستی پێکردبوو، ڕۆژنامەنووسێک بە ناوی کامیل دەمیرکایا لە شاری بوخارێست دەستگیر کرا. ئەوکات بەرپرسانی ڕۆمانیا ڕایانگەیاند لەسەر داوای حکومەتی تورکیا ئەو ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوە. بەڵام دواتر داوای ڕادەستکردنەوەی بە تورکیا لە لایەن دادگای ڕۆمانیاوە ڕەت کرایەوە.

 

http://www.samanyoluhaber.com/cadi-avi-bukres-teki-busra-ogretmene-uzandi-haberi/1341153/

Show More
Back to top button