هەواڵ

ستەمکاریی و ڕەشبگیر و دەستگیرکردن بەردەوامە

دایک و باوکی منداڵیکی دوو مانگ و نیو دەستبەسەر دەکرێت و تەنها نەنکێکی نەخۆش بەدیار منداڵەکەوە دەمێنێتەوە

 

دوێنێ لە کۆجا عەلی، بەر بە ئوتومبێلی موراد یوکسێک و ئێسرا یوکسێک دەگیرێت و دەستبەسەر دەکرێن. سەلماش کە کۆرپەیەکی تەمەن دوو مانگ و نیوە، پاش دەستگیر کردنی دایک و باوکی بە ناچاریی براوەتە لای نەنک و باپیری کە هەردووکیان نەخۆشن.

لەگەڵ بیستنی هەواڵەکەشدا، نەنکی بارودۆخی تەندروستیی تێکدەچیت و دەبرێتە نەخۆشخانە.

شایەنی باسە ماوەی دوو ساڵ زیاترە بە بەردەوامی ئەندام و لایەنگرانی بزاڤی خزمەت و بە گشتیش هەموو هاوڵاتییانی تورکیا، لەژێر سایەی ڕەشبگیر و ستەمکاریی حکومەتی ئاکەپەدا دەچەوسێندرێنەوە و چەندین بڕیاریی نایاسایی و پێشێلکاریی ماف و ئازادییەکان دراوە.

 

سەرچاوە: TR724

Show More
Back to top button