هەواڵ

ساتی بەیەک شادبوونەوەی دوو منداڵ بە دایکە زیندانیەکەیان تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تورکیا دەهەژێنێت

 

ساتی بە یەک شادبوونەوەی دوو منداڵە لەگەڵ دایکیان کە ماوەی دوو ساڵە لە زیندانە، ناخی بینەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی هەژاند.
لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ساڵی ٢٠١٦ دەیان هەزار هاوڵاتی بێگوناح لە زیندان قەتیس کراون و چەندین خێزان پەرتەوازە بوون.
دوو منداڵ لەو دەیان هەزار منداڵەی چاوەڕیی ئازادبوونی دایک و باوکیان دەکەن، لەلایەن خزم و کەسوکارەکەیانەوە سوپرایزێکیان بۆ ئامادە دەکرێت.
سەرەتا ئەوەیان پێ ڕادەگەیەنن کەوا بە هۆی ڕۆژی لە دایک بوونی یەکێکیانەوە کێکی ڕۆژی لە دایک بوون دێت.
منداڵەکان لە کاتێکدا چاوەڕێی کێک دەکەن، لە دەرگاکەوە دایکیان دێتە ژوورەوە و بە گریانەوە باوەشی پێدا دەکەن.
بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئینتەرنێت، ناخی زۆرێک لە هاوڵاتیانی هەژاند بەرامبەر ئەو زوڵمەی بەرامبەر منداڵان و خانمانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت.

ڤیدیۆکە:
منداڵەکان : دەرگاکە بکەرەوە با بیبینین
خزمەکانیان: نا با کێکە بێت ئینجا دەیکەمەوە
منداڵەکان: دەی دەی دەی
خزمەکانیان: سەیرکەن بزانن ئەم هەموو خەڵکە بۆ کۆبۆتەوە؟
منداڵەکان: سەیرم کرد… بیرم نەماوە چ ئاواتێک بخوازم، بیرم نەماوە چ ئاواتێک بخوازم
خزمەکانیان: با دەرگاکە بکرێتەوە، ٦٨ دانە مۆمتان بۆ هەڵدەکەم، کێکەتان خەریکە دێت، بڕۆ لای براکەتەوە، چاوەڕێی چۆن کێکێک دەکەن؟
منداڵەکان: حەز دەکەین شلک و مۆزی لەسەر بێت،
خزمەکانیان: سەیرکەن داوای کەمیش ناکات
منداڵەکان: دەبێت ئێوەش کێکە ببڕن
خزمەکانیان: کێکە وا دێت، جارێکە چاوەڕێ بن، کاکە جارێ کێکە نەگەشتووە، نیوەی هاتووە و نیوەی جارێ نەگەشتووە، دەی براکەت باوەش بکە،
دایکی منداڵەکان: گیانی من مەگرین…

Show More
Back to top button