هەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

زیندووبوونەوە، بەرزبوونەوە و بناغەکانی سەقامگیری. وتاری هەفتانەی م.فەتحوڵڵا گولەن 05.02.2018

 

زیندووبوونەوە، بەرزبوونەوە و بناغەکانی سەقامگیری

ئوستاد سەبارەت بە هۆکارەکانی پێشکەوتن و ئاسایش و سەقامگیری ئاماژە بە چەند تایبەتمەندیەک دەکات، لە پێش هەموویاندا باسی ” ڕێکخستنی کاتی کار”. مرۆڤ دەبێت ژیانی خۆی لە ڕێکخستنێکدا بباتە سەر، کاتی خەوتن و مەشغول بوون لەگەڵ خێزانەکەی، کاتی مەشغول بوون بە منداڵەکانی، بە مەبەستی پەیداکردنی بژێوی ژیانی کاتێک بۆ ئەویش دیاری بکات، گەر مامۆستا بێت، کاتێکی تایبەتی بۆ ئەو بابەتە تەرخان کردبێت، هەندێک لە کاتی ژیانی بۆ خوێندنەوەی کتێب تەرخان بکات، هەروەها هەندێک لە کاتەکانی ژیانی بۆ بابەتە باڵاکان تەرخان بکات و لەگەڵ کەسانی تردا گفتوگۆی لەسەر بکەن، دەبێت بزانێت بەرەو کوێ هەنگاو هەڵدەگرێت…

ئەوانە بە هه ڕەمەکی ملی ڕێگا دەگرن، لە رێگا توشی کۆسپێک دەبن و دەچەقێن،  دەبێت بزانێت چی دەکات، دەبێت ژیانی وەک دەستورێک بنوسێتەوە و بڵێت فڵان شت ئەنجام دەدەم، دواتر ئەوەش ئەنجام دەدەم، دواتر ئەو کارەی تریش دەکەم، دەبێت ژیانی خۆی بەو شێوەیە ڕێک بخات، ئەمە بابەتێکە کە دەتوانین زۆر لەسەر بوەستین و بابەتیکی قوڵە، دواتر باسی “دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتی” دەکات…

کێ فڵان شت بکات، کێ لە فڵان بواردا زیاتر سەرکەوتوو دەبێت، دەبێت لەو بابەتەدا بەو شێوەیە هەنگاو هەڵبگرین، لێرەدا پێویستە ڕۆحی ئیسار لەبەرچاو بگرین لەم بابەتەدا، کاتێک بیر لەم بابەتە دەکەینەوە، پێغەمبەران ناتوانن واز لە ئەرکی خۆیان بهێنن و بە یەکێکی تر بڵێن وەرە تۆ کاری ئێمە بکە، چونکە ئەوان بەو ئەرکە ڕاسپێدراون، ڕاکردن لە ئەرک و بەرپرسیارێتی شتێک نیە بتوانن بیکەن، پێغەمبەرایەتی هەم ئەرکە هەم پایەیەکی بەرزە، لە هەمان کاتدا بەرپرسیارێتیەکە کە ناتوانیت لێی ڕابکەیت…

پەنا بە خودا ڕاکردن لەو ئەرکە بە واتای دوورکەوتنەوە لە خودا دێت…

هەر بۆیە ناتوانێت بە ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان بڵێت: وەرن ئێوە لە شوێنی من ئەم کارە بکەن…

خۆی هەر چەندە بە خاکی پشان بدات بەڵام لەسەر شانێتی ئەو ئەرکە خۆی بەجێی بگەیەنێت…

بەڵام بێجگە ئەوان کەسانی تر لە ڕووی بەجێگەیاندنی ئەرکە گرنگەکانەوە، دەبێت بە ڕۆحی ئیسارەوە هەنگاو هەڵبگرن.

ئەم کەسە دەتوانێت کاری ئیمامێتی بکات، ئەم کەسە دەتوانێت بانگبێژی بکات، ئەمە دەتوانێت سەرۆکایەتی شارەوانی بکات، لەم بابەتەشدا پێویست بە بەسیرەت و وردبینی خەڵک هەیە، پێشتریش عەرزم کردوون، ئێوە منتخبن (هەڵبژێرەرن)، من منتخبم هەڵبژێرەرەم، ئەو شوێنەی بۆی هەڵدەبژێرین پێی دەڵێن (منتخب الیه)، ئەو کارەی ئەنجامی دەدەن پێی دەڵێن انتخاب، واتە هەڵبژاردن، انتخاب لە وشەی نخبة هاتووە، نخبة واتە قەیماغ، بناغە و بنکڕی هەرشتێک چی بێت، سەرتوێژ و قەیماغەکەشی هەر ئەوە دەبێت…

گەر کۆمەڵگا بەو ڕادەیەی خاوەنی بەسیرەت و وردبینی بێت، لە بابەتی دابەشکردنی ئەرکەکاندا، دەزانێت کێ دەخاتە فڵان شوێنەوە و، بە ئاسانی دەیخاتە شوێنی خۆی…

گەر کاتێکیش نەیانزانی، بۆ نمونە کەسێک هەڵدەبژێرن کە بێجگە خۆی بیر لە هیچی ر ناکاتەوە، تەنیا بیری لەلای ئەوەیە دونیای خۆی وەک قارون لێبکات، تەنانەت لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئەو بەهایانەوە کە ئێوە دڵتان پیوەی وابەستە کردووە، بەکاریان دەهێنێت و یاری بە هەستەکانی ئێوە دەکات، یاری دەکات بەو شتەی ئێوە ڕێزی لێدەگرن و ئەو شتانە لە بەرژەوەندی خۆی و دونیای خۆی بەکار دەهێنێت…

هەر بۆیە انتخاب لێرەدا گرنگی خۆی دەردەخات…

سێهەم شت باسی ئاسانکاری لە دەستوری هاریکاری یەکتری دەکات، لەبەر ئەوەی بابەتی تعاون لەسەر وەزنی تفاعل هاتووە، بە واتای ئەوە دێت لە هەموو بابەتێکدا هاریکاری یەکتری بکەن…

گەر دەست لە ناو دەست بن، وەک حەزرەتی پیر دەفەرموێت ” هەماهەنگی و ڕێکەوتن” گەورەترین هۆکاری سەرخستنی خودایین، گەر دەستەکان هەموویان پێکەوە بەرەو جەنابی حەق بەرز بکرێتەوە، خودا ئەو دەستانە بە بەتاڵی ناگیڕێتەوە…

گەر دەستەکانتان بەرز کردەوە و بە هەمان هەست و هەیەجانەوە نزاتان کرد، دەبێت داوای هەمان شت بکەن، اَللَّهُمَّ أَعْلِ كَلِمَةَ اللهِ، وَدِينَ اْلإِسْلاَمِ، فِي كُلِّ أَنْحَاءِ الْعَالَمِ، وَفِي كُلِّ نَوَاحِي الْحَيَاةِ؛ وَاسْتَخْدِمْنَا فِي هَذَا الشَّأْنِ، وَضَعْ لَنَا الْوُدَّ بَيْنَ عِبَادِكَ فِي السَّمَاءِ وَاْلأَرْضِ، وَاجْعَلْنَا مِنْ عِبَادِكَ الْمُخْلِصِينَ، اَلْمُخْلَصِينَ، اَلْمُتَّقِينَ، اَلْوَرِعِينَ، اَلزَّاهِدِينَ، اَلْمُقَرَّبِينَ، اَلرَّاضِينَ، اَلْمَرْضِيِّينَ، اَلصَّافِّينَ، اَلْمُحِبِّينَ، اَلْمَحْبُوبِينَ، اَلْمُشْتَاقِينَ إِلَى لِقَائِكَ وَإِلَى لِقَاءِ حَبِيبِكَ، أَبَدَ اْلآبِدِينَ، وَدَهْرَ الدَّاهِرِينَ

ئەمەی باسمان کرد ئەو ئەرکانەیە کە دەبێت لە بەرامبەر جەنابی حەق بەجێی بگەیەنین…

هەندێک لە ئێمە لە ئەنجامدانی هەندێک کاردا زۆر باشە،  بە گوێرەی ئەو کەلتورەی تێیدا گەورە بووین، یاخود لە ڕێگەی توانست و ئەزموون و تێشوومانەوە، یاخود لە ڕێگەی بەکارهێنانی خانەکانی مێشکمانەوە، دەشێت خاوەنی هزرێکی فراوانتر بین، دەبێت یارمەتی کەسانی تریش بدەین بۆ ئەوەی بگەنە ئەو لوتکەیەی خۆمان پێی گەشتووین، دەبێت یارمەتی ئەوان بدەین، لەلایەک نزا بکەین، لەلایەک ” هەماهەنگی و ڕێکەوتن” گەورەتری هۆکاری سەرخستنی خوداییە، لەلایەکی ترەوە بۆ ئەوەی هزر و ڕۆحی کەسانی تر پێبگەن و پێشکەون، گەر کەسێک هەبێت لە ناوماندا کە  دەماغی لەو بوارەدا پێگەشتبێت،  دەبێت ڕێگاکانی پێشکەوتن و دۆزینەوە بەوانی تریش پشان بدات، هەتا ئەوانیش بگەنە ئەو لوتکەیە و، لەوەش زیاتر حەز بکەیت پێش خۆت بکەون، ئارەزووکردنی ئەوەی کەسانی تر پێشت بکەون، یەکێکە لەو خاسیەتانەی  پێداویستی ڕۆحی ئیسارن…

ڕۆحی ئیسار لە کەسی ئیمانداردا ئەوەیە لە هەموو شتێکدا کەسانی تر پێش خۆت بخەیت، ئەمەش لایەنێکی تری بابەتەکەیە…

بۆ نمونە لە خوێندنگە دەخوێنیت، هەوڵی ئەوە دەدەن کە ئەو قۆناغە ببڕیت لەگەڵ هاوڕێکانت، هەندێکتان لەو بابەتەدا توانستەکانی زۆر باشن بە گوێرەی ئەو کەلتورەی تێیدا گەورە بووە، بە گوێرەی ئەو خێزانەی تێیدا گەورە بووە هەندێک زانیاری سەرەکی لەلایە، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی هەیەتی، دەتوانێت باشتر لە وانەکان تێبگات، دەتوانێت سێنتیزی جوانتر دروست بکات، دەتوانێت بە شێوەیەکی جوانتر شیکاری بابەتەکان بکات، دەبێت ئەو توانست و ئەزموونەی هەیەتی لەگەڵ هاوڕێکانی بەشی بکات، دەبێت ئەوەی لە دەستی دێت بیکات هەتا ئەوانیش بگەنە ئەو ئاستەی کە خۆی تێیدایەتی…

ئەمە لە قۆناغی خوێندکاریدا، ئەمەش لایەنێکی تری ڕۆحی ئیسارمان بۆ دەردەخات، دەبێت خوازیاری ئەوە بیت کەسانی تر بگەنە ئەو ئاستەی خۆت پێی گەشتوویت…

با هەنگاوێک زیاتر بچینە پێشەوە بۆ نمونە دەمانەوێت ماستەر و دکتۆرا بە دەستبهێنین و ببین بە پڕۆفیسۆر لە بابەتێدا، هەندێک لە هاوڕێکانمان توانستی کۆنتڕۆڵکردنی بابەتێکیان زۆر لەسەرو توانا ئاساییەکانەوەیە، هەندێک لە هاوڕێکانمان زۆر بە باشی شارەزانی کتێبخانەکانن، وەک ئوستاد نەجیب فازڵ دەڵێت وەک مشکی ناو کتێبخانەکان…

بە شێوەیەک پێڕستی کتێبەکان لەبەر دەکەن، زۆر بە باشی دەزانن چ بابەتێک لە چ شوێنێکی ئەو کتێبەدا باس کراوە، بەڵام کەسێک ئەرکێکی خستۆتە سەر شانی، وەک ئەو کەسە سەرچاوەکان بە باشی نازانێت،  دەبێت ئەو هاوڕێ شارەزایە بەرچاو ڕوونی بۆ بکات و ڕێگای پشان بدات، دەبێت ڕێگای ٥ ساڵی بۆ بکات بە ٣ ساڵ، گەر نیازی دکتۆرای هەبێت، ڕێگای بۆ کورت بکاتەوە تاکو بە دوو ساڵ تەواوی بکات، مەبەستم لەوەیە گەر یاساکان ڕێگا بەم کارە بدەن…

وەک وتمان هەندێک وەک مشکی ناو کتێبخانەکان وەهان، شارەزاییان لە هەموو بابەتێکدا هەیە، پێت دەڵێت براکەم ئەوەی تۆ بۆی دەگەڕێیت لە فڵان کتێبخانە لە فڵان کتێبدا باسی کراوە، هەندێکیش شارەزاییان لەوەدا هەیە کە ئەو بابەتە چۆن پێشکەشی مامۆستاکان دەکەیت، پشانی دەدات کە لەبەردەم مامۆستاکانیدا چۆن بابەتەکەی پێشکەش بکات و لەو بابەتەدا بەرچاو ڕوونی پێشکەش دەکات و چاوی دەکاتەوە ، لەو بابەتەدا دەستوری هاریکاری بەجێدەگەیەنێت…

بەمە دەوترێت هاریکاری کردنی یەکتری، تعاون، تَعَاوَنَ – يَتَعَاوَنُ – تَعَاوُنًا

هاریکاری لە نێوان دوو کەس و زیاتر…

ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە زۆرینە لە دەوری کارێک کۆ ببنەوە و لە ڕێگەی بەشکردنی بیروڕای هەموویانەوە ئەو کارە ئەنجام بدرێت…

لە رێگەی گۆڕینەوەی بیروڕاکان و بەجێگەیاندنی هاریکاریکردنی یەکترەوە، لە کاتێکدا یەک هێزی یەک دانەت هەیە، بە پشتیوانی خودا دەگەیت بە هێزی هەزار کەس…

دەبێت لە ڕادەبەدەر متمانەمان بە یەکتر هەبێت، دەبێت بڵێین فڵان کەس لە من زیاتر جێگەی متمانەیە، هەر بە ڕاستی!

بۆ وتنی ئەمەش پێویست بە ڕۆحی ئیسار هەیە، وەک دەبینن لە هەندێک کەسدا دڵۆپێک ڕۆی ئیسار، لە هەندێکدا پەرداخێک، لە هەندێکدا فنجانێک، لە هەندێکدا کاسەیەک ڕۆحی ئیسار بوونی هەیە…

گەر متمانەمان بە یەکدی هەبێت، ئیدی لەو کاتەدا بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا تواناکان لە یەک شوێندا کۆ دەبنەوە…

گەر متمانەمان بە یەک هەبێت، ئیدی ئەو کاتە هەموو تواناکان یەک دەگرن،  بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا، “هەماهەنگی و ڕێکەوتنیش” ئەو کاتە بەرجەستە دەبێت، ئیدی گومانی خراپ بە کەس نابەین، خۆمان توشی گوناح ناکەین، لە هەمان کاتدا هێز و توانای ئەو کەسانەش دەخەینە سەر هێز و توانای خۆمان، هێزی خۆشمان دەخەینە سەر هێزی ئەوان بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا، بەو شێوەیە کاری مرۆڤێک وای لێ دێت وەک ئەوەی کاری هەزار مرۆڤی ئەنجامدابێت، گەر توانیمان ئەوەی لە نێوانماندایە لەسەر زەمینەیەکی پتەو و بە پێز دابمەزرێنین، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا…

بابەتی ئەوەی متمانەمان بە یەک هەبێت بابەتێکی زۆر گرنگە، بێ ئەوەی گومانی خراپ بە یەک ببەین، لەوە دەچێت زۆر جار توشی گومانی خراپ ببین بەرامبەر یەکتری، گەر بە هۆی هەڵسوکەت و بیروڕای هەندێک کەسەوە، گومانمان بەرامبەر هەندێک کەس بۆ دروست ببێت، ئەوا دەتوانیت ئەو کەسە تاقی بکەیتەوە، لە بابەتێکی بچوکدا تاقی دەکەینەوە، گەر زانیمان ئەو تاقیکردنەوەی بڕی، لە پلەیەکی بەرزتردا تاقی دەکەیتەوە، پێی دەڵێی ئێستا دەتوانیت لە شوێنێکی تری قوڵتری دڵمدا دانیشیت، دواتر سەیر دەکەین حەقی ئەو شوێنەش دەدات کە لێی دانیشتوە، ئیدی دەڵێی وەرە لە ناوەڕاستی دڵمدا خێمەی خۆت هەڵدە، سەیر دەکەین حەقی ئەوێش دەدات، ئیدی دەڵێی وەرە هەر لەناو دڵمدا دانیشە، ئەمە وەک نمونە عەرزی ئێوە دەکەم، لە خزمەتیشدا هەر وەهایە، لە شوێنێکدا ئەرکێکی پێ دەسپێریت، سەیر دەکەیت لەو کارەدا سەرکەوتوو بووە، ئەم جارەیان لە قۆناغێکی بەرزتر، دواتر لە قۆناغێکی زیاتر بەرز، دواتر بەرزتر و بەرزتر، ئەو کەسە دەهێنیتە شوێنێکی دیاریکراو و دایدەنێیت…

لەلایەک گومانی باشی پێ دەبەیت،لەلایەکی تر بە تەواوی خۆشتی ناخەیتە بەردەست و پشتی پێ نابەستیت، گەر تۆزێک گومانتان لێی هەبێت، بێ ئەوەی خۆتان توشی گومانی خراپ بکەن، لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی دووبارە، مرۆڤێک تا ئاستێک دەهێنن…

هەر بەو هۆیەشەوە ئێوە و کۆمەڵگاش سوودمەند دەبن لە توانا بەرزەکانی ئەو کەسە و زەمینەی بۆ دەڕەخسێنن…

لەم سەردەمەدا کە بە سەردەمی موسیبەتی ڕەنگی سور ناوی دەبەین، ئێمە پێشتر ڕەنگی نارنجی ئەو موسیبەتەمان بینی، مۆرەکەشیمان بینی، پەمەییەکەشیمان بینی،        شینەکەشیمان بینی، ئێمە هەموو ڕەنگی موسیبەتەکانمان بینی…

لەوە دەچێت وەک میلەت ماوەی ٣ سەدەیە ئەم موسیبەتانە دەبینین، حەزرەتی پیر باسی ئەوە دەکات کە ماوەی ٣ سەدەیە بەڵا و موسیبەت ئەم میلەتەی گرتووە، ٣ سەدەیە گرفتار بووە، واتە شورای قەڵاکان ڕووخاوە و ئاوەدانترینی شوێنەکان وەک وێرانەی لێهاتووە…

دەسەڵات و سەڵتەنەت کەوتۆتە دەستی کەسانی نادان و بێ ئەرزشەوە، موستەفای سێهەم وتەنی ، با قسەی خۆم نەکەم، هەندێک پێیان ناخۆش دەبێت،

ئەم جیهانە ڕوخاوە وا مەزانە بە ئێمە چا دەبێت

چەرخی سوکی فەلەک دەوڵەتی دایە دەسی هەرکەسێ موبتەزەلە

لە دەرگای سەعادەت دەسوڕێ هەر کێ هەزەلە

کارمان تەواوە مەگەر بە فریامان کەوێ  ڕەحمەتی ئەو “لم یزلە”

لەوە دەچێت نۆژەنکردنەوەی شورای ئەو قەڵایە پێویستی بە ڕێنیشاندەرگەلێکی وەک شاهی گەیلانی، محمد بەهائودین نەقشیبەندی، موستەفا بەکری سددیقی، شێخ ماروفی کەرخی، ابو الحسن الحرقانی، جونەیدی بەغدادی، ئەبا یەزیدی بەستامی هەبێت، کە هەرگیز فریوت نادەن…

کەسانێکی لەو شێوەیە پێویستە بۆ ئێمە، ئەمەش لە ڕێگەی کەسانی چواردەوری و، کەسایەتی مەعنەوی ئەو کەسە و ، کۆمەڵگەیەکی ئیسلامپەروەرانەوە دەبێت.

تەنانەت پێغەمبەرە گەورەکانیش ئەو کارانەی ئەنجامیان داوە لە ڕێگەیئەو جۆرە کەسانەوە ئەنجامیان داوە، ئەمە حاشا بە واتای ئەوە نیە کە پێغەمبەری ئێمە خۆی هیچی نەکردبێت، بەڵام هەموو شتێکی بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا ئەنجامدا و، زەمینەی بۆ ڕەخساند، بە شێوەیەک ستاتیکی ئەو کارەی کێشا و ڕەنگڕێژی بۆ کرد، دواتر لەسەر ئەو بنەمایە سەکۆیەکی دانا، دواتر زۆر بە باشی دوو کەسی دیاری کرد و وتی من لەسەر ڕووی زەوی دوو وەزیر و جێگرم هەیە، دەستی ڕاست و چەپم، ئەبوبەکر و عومەر، ئەمەی وتووە و ئاماژەی پێداوە، ئەوانەی گوێیان بەم قسەیەدا، کاتێک رۆشتەوە بۆ لوتکەی ڕۆحی خۆی یاخود وەک قومری باڵی گرت بەرەو لوتکەی ڕۆحی خۆی، زۆر بە باشی دەیانزانی کێ هەڵدەبژێرن بۆ پێشەوایەتی کردنی خۆیان…

هەر بۆیە هەموویان هەستان و ڕایانکرد بۆ لای حەزرەتی ئەبوبەکر سەلامی خودای لەسەر بێت، هەموویان دەستیان خستۆتە ناو دەستی_گیانم بە قوربانی ئەو دەستەی بێت-  بەیعەتیان پێداوە…

ئەبوبەکر پیاوێکی چۆنە؟

لە دوای پێغەمبەران، ئەرکی وەها گەورەی ئەنجامداوە کە بە نسیبی زۆرێک لە پێغەمبەران نەبووە، ٣ ڕووداوی هەڵگەڕانەوە و سەرکەشی لە سەردەمی پیغەمبەرمان دەستی پێکرد، ٨ ڕووداوی سەرکەشیش لە دوای وەفاتی سەردارمان کاتێک وەفاتی ئەویان بە هەلزانی بۆ هەڵگیرساندنی ئاژاوە، هەموویان لە سەردەمی ئەبوبەکر ڕوویدا لە دوای وەفاتی سەردارمان…

کاتێک سەردارمان ڕۆحی بۆ لوتکەی خۆی گەڕایەوە، هەندێک لە کتێبەکانی سیرە و مێژووی ئیسلامدا دەڵێن ژمارەی هاوەڵانی ١٠٠ هەزار کەس بووە، ابن حجر العسقلانی کە خاوەنی فراوانترینی کتێبەکانە لەو بوارەدا،  باسی ١٠ هەزار هاوەڵ دەکات، کەواتە ئەوانەی دەڵێن ١٠٠ هەزار کەس بووە، ژن و منداڵ و پیر پەکەوتە و هەرکەسێک پەیوەندی بە مەجلیسی پیغەمبەرمانەوە هەبووە،  چەندە مرۆڤ پەیوەندی بەو کەسانەوە هەبووە هەموویان ئەژمار کردووە.

ئەمە ئەمانەتی حەزرەتی ئەبوبەکر کرابوو، بەو کۆمەڵگا کەمە لە ڕووی ژمارەوە بەرامبەر ١١ بەڵای گەورە وەستانەوە…

سەیرکە باسی ڕووداوی تیرۆر دەکەن، ساڵانێکی زۆرە خۆمان بە پەکەکەوە خەریک کردووە، تانکمان هەیە تۆپمان هەیە، فڕۆکەمان هەیە، هێزی وشکانیمان هەیە، هێزی ئاسمانیمان هەیە، حکومەتمان هەیە، پەڕلەمانمان هەیە، جا چیمان نیە، ئەوەی نەبێت هەمانە…

بەڵام هەتا ئێستا چارەسەری یەک مەترسیمان پێ نەکراوە، ڕێگەی ئەرێنی بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە ئەوە بوو ئەم کەسانە هێور بکەیتەوە، من ڕەچەتەیەکی بچوکم بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە نووسی، ئێوە کەموکورتیەکانی ناو ڕەچەتەکە بخەنە ئەستۆی بیری تەسکی ئەوەی نوسیوێتی، لە ڕاستیدا ڕێگای ئەوە لەبەردەماندا بوو کە ئەو مرۆڤانە نەرم بکەینەوە…

دەبوو لەگەڵ ئەو کۆمەڵگایەدا خۆمان ئاوێتە بکردایە، ئەو پزیشکانەی بۆ ئەو ناوچەیە دەڕۆشتن، ئەو هێزە ئەمنیانەی لەو ناوچەیەدا دەست بەکار دەبوون، ئەو والی و قائیمەقام و کارمەندانی تەندروستی، ماڵ بە ماڵ دەگەڕان و جەندەرمە و سەربازەکان دەرگا بە دەرگا دەگەڕان و ئەوەیان بۆ دەسەلماندن کە هیچ جیاوازیەک ناکەن لە نێوان کۆمەڵگای خۆیان و ئەواندا…

ئەمە ناوەڕۆکی ڕەچەتەکەم بوو، هەروەها باسی ئەوەم کردبوو کە دەبێت ڕێز لە زمانی ئەوان بگرین، لایەنی کەم دەبوو ڕێگە بە زمانی ئەوان بدرایە، پێش یەک سەدە، وتەبێژی ئەو سەدەیە، باسی کردنەوەی زانکۆیەک دەکات لە شاری ڤان، دوای یەک سەدە زانکۆیەک دروستکرا، بەڵام زۆر لە خوار ئاستی غایەی خەیاڵی ئەو زانکۆیە بوو کە لە هزری ئەودا بوو، دەفەرموێت عەرەبی فارسی تێدا بخوێنرێت، لەبەرچی؟ لەبەر ئەوەی بناغەی ئەم دینە لە کتاب و سونەت بە زمانی عەرەبیە، دواتر دەڵێت تورکی فێربوون واجبە، قارەمانی مەهمەتیش سەبارەت بە زمانی تورکیا دەیوت ” تورکی جائیزە” و وەک زمانی دەوڵەت پەسەندی کردبوو، هەتا سەردەمی قارەمانی مەهمەت دەوڵەت بە زمانی فارسی قسەیان دەکرد، وەک دەبینن کەسانێکی گەورە وەک مەولانا، شاکارەکانیان بە زمانی فارسی نوسیوە، لە سەردەمی سەلجوقیەکان، بەڵام حەزرەتی سەعید نورسی دەڵێت زمانی تورکی واجبە، هەروەها دواتر دەڵێت زمانی کوردیش جائیزە، دەڵێت وەک بژاردەیەک لەبەردەم خەڵکدا بێت و ئەوەی خوازیاری بێت با خۆی فێرکات، ئێمە هێشتا نەگەشتووینەتە لوتکەی ئەو، لەو ڕەچەتەیەی نوسیبووم باسی ئەمەشم کردبوو…

دەبوو لە خوێندنگەکاندا دەرگای فێربوونی زمانی کوردی تا دوا ڕادە بخرێتە سەر پشت، ئەو گەلە زمانی خۆیان بە ئاسانی فێر بوونایە، زمان شتێکە هەتا بەکاری بهێنیت پێش دەکەوێت، هەتا وای لێ دێت دەبێتە زمانێکی زانستی، ئیدی ئەو زمانە زانستیە لە ڕوی پێشخستنی ئەو کۆمەڵگایەوە فاکتەرێکی گرنگی لێ دەردەچێت، گەر زمانت پێش نەکەوتبێت، مومکین نیە زانست و تەکنەلۆژیا بەدەست بهێنیت…

لە ڕێگەی سواڵی زمان لەملاو، سواڵی لەولا، ناتوانیت چارەسەری کێشەکە بکەیت و بە سواڵکەری زمان دروست نابێت و لە سواڵکەریش ڕزگارت نابێت…

عەلی شەریعەتی جێگای بەهەشت بێت، ڕوبەڕوو نەمناسیوە، لە ڕێگەی خوێندنەوەی کتێبەکانیەوە توانیم بیناسم…

ڕەحمەتی دەیفەرموو” بەم زمانی عەرەبی و فارسیەی ئەمڕۆ-چونکە خۆی ئێرانی بوو- ناتوانین زانست دابهێنین”

منیش لە دڵی خۆمدا دەموت” حەزرەت گەر خۆت فێری تورکی بکردایە، ئەو کات دەتزانی بە چی زانست دادەهێنرێت و بە چی داناهێنرێت!”

ئێمە گیانی ئەم زمانەمان دەرهێناوە، وەک زمانی ستەنین، واتە ئیشارەتی لێ هاتووە، وەک ئەلفا بێی مۆرسی لێهاتووە، دی- دا- دات/ دا –دی- دت.

پێویستە نۆژەنی شورای قەڵایەک بکەینەوە کە ماوەی ٣ سەدەیە گرفتارە…

هەموو شتێک ڕووخاوە و وێران بووە، بەڵام لە ڕێگەی ڕەنگ و شێوازی جیاوە ڕووخانەکە ڕوویداوە…

وەک پێش کەمێک عەرزم کردن، لە هەموو ڕەنگێکی وێرانکاریمان بینی، قیتمیر لە ٢٧ ی ئایارەوە هەتا ئێستا، ٤ تا ٥ جۆری کودەتام  ، ئیدی بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ٧ دانەم بینیوە، پشتیوان بە خودا ئەوەم ئەم جارە، دواهەمینیانە، پشتیوان بە خودا لە ڕێگەی کۆتای هێنان بەو کودەتایانەوە، کۆتایی بە ناسۆری ئێوەش دەهێنێت، یاخود ناسۆر و نەهامەتی مرۆڤی ئەو خاکە پیرۆزە ئەنادۆڵو کۆتای پێ دەهێنێت…

ئەو خودایەی سەردەمانێک لەسەر ئاستی دەوڵەتانی جیهان ئەرکی گرنگی پێ ئەنجامدابوو، پشتیوان بەو خودایە، هەر خۆی زیندووبونەوەی ئەو گەلە لە پێش هەموو گەلاندا مسۆگەر دەکات، هەتاکو جارێکی تر لەسەر ئاستی دەوڵەتانی جیهان ئەرکی گرنگ ئەنجام بداتەوە…

کاتێک زیندوو دەبنەوە، دەبێتە بۆ یارمەتی هەموو مرۆڤەکانی جیهان ڕا بکەن،  بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا…

لە بەرامبەر وێرانکاریەکاندا نابێت توشی شڵەژان، چونکە گەر بشلەژن ئەوا وزەی خۆتان لە دەستدەدەن، چونکە ئەویش جۆرێکە لە ڕەنجکێشان، گەر بشڵەژن و توشی دڵەڕاوکێ ببن، کە ئەویش جۆرێکە لە جوڵە، بەو هۆیەوە دەتاسێن، خانەکانی مێشکتان ماندوو دەبێت، ناتوانن باش بخەون، لە جێگای خەودا خەریکی ڕاست و چەپ کردن دەبن، ناتوانن ئاگاتان لە منداڵەکانتان ببێت بە باشی، ناتوانن کاری ڕۆژانەتان ئەنجام بدەن، ناتوانن ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن، لەسەر سەکۆیەکی مەنتقی دابمەزرێنن…

ئیدی بەو هۆیەوە هەر کارێک ئەنجام بدەن، لە زیانی خۆتان دەکەوێتەوە…

بەڵام بەو شێوەیە  مەبن و گەر کارەکانتان وابەستەی غایەیەکی خەیاڵی بکەن، بی ئەوەی توشی شڵەژان ببن، دەبێت لەو کاتانەدا بیر لەوە بکەنەوە کە هاخۆ ئێستا دەتوانن چ جۆرە کارێک ئەنجام بدەن، لە سەروی هەموو ئەو کارانەی پێویستە ئەنجامی بدەن، دەبێت دڵنەوایی ئەو مرۆڤانە بکەن کە توشی شڵەژان و ناڕەحەتی بوون.

دەبێت چارەسەری دەروونیان  بۆ بدۆزینەوە، دەبێت باسی ئەوەیان بۆ بکەین کەئەم جۆرە بەڵایانە بە هەموو ڕەنگەکانیانەوە وەک تەقدیری ئیلاهی هاتوونەتە بوون و، دواتر بە لوتفی خودا هەر وەک چۆن پەیا بوون، ئاوەهاش لەناوچوون و ڕۆشتن…

وەک چۆن هاتن، ئاوەها ڕۆشتن، قودرەتی خودا بایی هێندەیە کە بەسەر هەموو شتێکدا سەرکەوێت…

دەبێت دڵنەواییان بکەن، ئەمە ئەو ئەرکەیە لەسەر شانی ئێمەیە، گەر خۆمان وابەستەی ئامانجێکی گەورە کردبێت، بە واتای ئەوە دێت هەر لە سەرەتاوە براوەین، گەر بڵێین الله و دڵمان بەو دابێت، گەر دڵمان بە ڕەزامەندی خودا و بەهەشت و نیعمەتەکانی ئەودابێت، بە واتای ئەوە دێت کە ئێمە براوەین، گەر لەو ڕێگەیەشدا بمرین، بە واتای دۆڕاوی نایەت…

چونکە ئێوە خۆتان وابەستەی ئامانجێکی گەورە کردووە، ئیدی لەبەرچی خۆمان بشڵەژێنین و خۆمان نیگەران بکەین؟

کاری ئێمە دەبێت ئەوە بێت لە هەموو هەستان و دانیشتنێکماندا بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن کارێکی باشتر ئەنجام بدەین، دەبێت بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن قوڵاییەکی باشی میتافیزکی بەدەست دەهێنین…

دەبێت بیر لەوە بکەینەوە، ئەو ڕەنجەی هەتا ئێستا کێشاومانە ، چۆنی دوو قاتی بکەین، چۆن لە گێڕی چوارەوە بڕۆین بۆ گێڕی ٨، لە گێڕی ٨ چۆن بیگۆڕین بۆ ١٦، چۆنی بە گێڕی ٣٢ بڕۆین بە پشتیوانی خودا…

دەبێت لە کاتی ئاوەها خێڕا ڕۆشتنیشدا بێداری و وردبینی لە دەست نەدەین، پێویستمان بەوەش دەبێت، گەر مێشکمان بەو ئاڕاستەیەدا خستە کار، پێموایە بە پشتیوانی خودا، بێ ئەوەی توشی ڕێگەی نشێوی بین، لەو شاڕێگایەی خودا خستوویەتە بەردەممان، ڕێکوڕەوان دەڕۆین و بە ماوەیەکی کەم دەگەینە ئامانجی خۆمان، بە پشتیوانی خودا…

ئامانجەکەمان چیە؟

هەموو مرۆڤایەتی باوەڕ بهێنن، یاخود لایەنی کەم ڕێزی باوەڕهێنان بە خودا بگرن، یاخود لایەنی کەم بڵێن دەتوانین لەگەڵ ئەم جۆرە مرۆڤانەدا بژین، دەبێت هەوڵمان ئەوە بێت ئەم هەستە لە ویژدانی کەسانی تردا بخەینە کار…

  ئەمە جیایە لەوەی لە ڕێگەی زۆرداری و خۆسەپاندن و داگیرکردنەوە وا لە هەموو کەسێک بکەیت وەک تۆ بیر بکاتەوە، ئەمە وەک ئەوە نیە بڵێیت ” هەرکەسێک وەک من بیر نەکاتەوە گیانی بە جەهەننەم”.

هەموو کەسێک بە گوێرەی پۆلی خۆی هەڵبسەنگێنیت و لە هەمان کاتدا متمانەی لەلای دروست بکەیت، لە هەر چوار دەوری دونیا، دەبێت بڵێن ئەم مرۆڤانە ڕێز لە بەها مرۆڤایەتیەکان دەگرن، گەر بە زمانی بیانی بیڵێین، هەموو کەس بڵێت،ئەمانە مرۆڤگەلێکی زۆر هومانیستن…

بڵێن ئەمانە پێداویستیەکانی “احسن تقویم” بەجێدەهێنن و، وەک شاکارێکی خودا سەیری مرۆڤ دەکەن و ڕێزی دەگرن…

ئاخر مرۆڤ لە فڵچەی خوداییەوە هاتۆتە بوون، بە گوێرەی زانست و قودرەت و ئیرادەی خودا ئەفرێندراوە، بە شێوەیەک کە هاوشێوەی نەبێت، میحراب و قیبلەنمای فریشتەکانە، هەر بۆیە ڕێز گرتن لەو مرۆڤە، بە واتای ڕێزگرتن لە دەروستکەری ئەو مرۆڤە دێت، دەبێت ئەم هەستە لە مرۆڤەکانی تردا بجوڵێنیت، دەبێت ئەم هەستە لە هەموو مرۆڤایەتیدا بجوڵێنیت…

ئێ خۆشتان دەبینین بە هەوڵێکی کەم کە  بە شێوەیەکی بەرتەسک لەلایەک ئەنجام دەدرێت، ئەم شتانە زۆری دێنە دی، نامەوێت لێرەدا بڵێم فڵان و فیسار شت کراوە، لەوە دەچێت کەسانێک ئەمانە بە هەڵە لێک بدەنەوە و دواتر بکەونە گومان و ڕایەکی هەڵەی وەک ئەوەی بڵێن ئەمانە بە دەسیسەیەک ئەنجامی دەدەن، نەخێر ئێوە لە ڕێگەی دڵ و زمان و نوێنەرایەتی کردنتان لە ڕێگەی حاڵ و ڕەفتاری خۆتانەوە ئەم کارە ئەنجام دەدەن…

هەر بە ڕاستیش کاتێک ئەو شتە ڕاستانەی کە پێویستە ئەنجامی بدەن، لە ڕێگەی ئێوەوە خەڵک تەماشاتان دەکات و  وای لێ دێت بڵێن دەتوانین لەگەڵ ئەمانەدا ڕێگەیەکی دوور و درێژ ببڕین…  

بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا…

بەڵێنی متمانەیان لەلا دروست دەبێت، ” المؤمن

” یاخود کەسی باوەڕدار ، بە واتای ئەو کەسەی لەسەر ڕووی زەوی جێگەی متمانەیە و متمانە دادەمەزرێنێت.

یەکێک لە واتاکانی ئەوەیە، ئەو کەسە باوەڕی بە خودا هەیە، هەروەها لە ناوی المؤمن خودا سەرچاوەی گرتووە…

واتاکەی تریشی ئەوەیە لەسەر ڕوی زەوی نوێنەرایەتی متمانە دەکات…

هەرکەسێک ڕۆشتبێتە ناو کەشوهەوای کەسی ئیماندارەوە، بە واتای ئەوەیە لە بارێکی پڕ متمانەدایە، دەبێت ئەمە بە هەموو دونیا بگەیەنن.

هەموو کاتێک کەمینەیەکی خراپەکار بوونیان هەبووە، هەموو کاتێکیش هەر دەبێت، لە قۆناغێکی وەک ئێستادا، دەبێت مرۆڤگەلێک کە دڵ وابەستەی غایەیەکی خەیاڵی بوون، بۆ ئەوەی ببنە مرۆڤی ئەو غایە و ئامانجە خەیاڵیە، دەبێت دڵنەواییان بکەین و وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت بەردەوام بین لەسەر رێگەی خۆمان…

با نمونەیەکتان پێ بدەم کە خۆشتان باش دەیزانن، ئەویش جەنگی ئوحودە، کاتێک باسی ژمارەی شەهیدەکانی دەکەن، باس لە ٦٠ هەتا ٧٠ شەهید دەکرێت، بەڵام بە گشتی لە کتێبەکانی سیرەدا باس لە ٧٠ شەهید دەکرێت، لە نێوان ١٧٠ تا ٢٠٠ کەسیش بریندار بووە…

هەندێکیان قۆڵیان قرتاوە، هەندێکیان لە ناو سکیانەوە بریندار بوون…

بەڵام ئەمە وەک دۆڕانێکی کاتی وابووە، بەڵام پیغەمبەری خودا، بەو فەتانەتە گەورەیەی خۆی، فەتانەت شتێکە لە سەرو عەبقەریەتەوە، محمود عەقاد لە کتێبی “العبقریات” ناوی پێغەمبەریشی لە ڕیزی ئەو کەسانە نوسیوە کە عەبقەریین، ئەمەش هەڵەیە، چونکە فەتانەتی پێغەمبەران زۆر لە سەرو عەبقەریەتەوەیە…

عەبقەریەت بە واتای ئەوە دێت کە بێ ئەوەی بیر بکاتەوە دەتوانێت هەموو شتێک کتومت لە شوێنی خۆی دابنێت، بەڵام فەتانەت لەسەری ئەمەوەیە…

لەو جەنگەدا تەنانەت بەو حاڵەیانەوەی دوای موشریکەکان دەکەون، یەکێک هەوڵی ئەوە دەدات هاوڕێکەی ڕزگار بکات و چۆتە ژێر باڵی، یەکێک کەسی داوە بە کۆڵیدا و هەڵیگرتووە، کاتێک ئەبوسوفیان بەرەو مەککە کەوتنەتەوە ڕێ، کۆمەڵێک بە دوایاندا ڕادەکەن، ئەبوسوفیانیش دەڵێت ئەمانە بۆ دوامان کەوتوون، باشترین شت ئەوەیە  تا زوە خۆمان بگەیەنینەوە مەککە…

ئەو شتەی وەک دۆڕانێکی کاتی دەبینرا، بەفەتانەتی گەورەی ئەو بووە سەرکەوتنێکی ڕاستەقینە…

بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا،

جارێکیش توشی شڵەژان دەبن و چواردەوری مەدینە دەگرن…

کاتێک پیلان دادەنێن، دەڵێن با هەموو بنەماڵەکانی چوواردەوری مەککە و مەدینەمان لەگەڵدا بێت، با بە ٣٠ هەزار مرۆڤەوە بچینە سەر مەدینە و ئابڵوقەی بدەین…

ئەگینا بە شێوازێکی تر ناتوانین بچینە ئەو شارەوە، بەم تێبینیەوە دەڕۆنە سەر مەدینە، دواتر ئەو هەوڵەشیان بە سەرشۆڕی کۆتای دێت…

دواتر هەروەک چۆن هاتن، توشی بایەکی سارد و گەردەلولی فەتانەتی ئەو زاتە دەبن و بە شڵەژاوی دەگەڕێنەوە بۆ مەککە…

باوەڕ بکەن ئەوانەی ئەمڕۆ زوڵمتان لێ دەکەن، وەک ئەوانەی هاتنە سەر مەدینە، بەو شێوەیە دەگەڕێنەوە بۆ مەککە و بە شڵەژاوی دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و هەڵدێن لە دەستان…

جەنابی حەق سەرکەوتومان بکات لەوەی متمانەی نێوانمان دابمەزرێنین…

بە ورەیەکی زۆر بەرزەوە وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت  سەرکەوتوومان بکات لەوەی بەردەوامی بدەین بە خزمەتی خۆمان، خودا سەرکەوتنێکی لەو جۆرەمان بە نسیب بکات…

Show More
Back to top button