هەواڵ

زیندانەکان بووە بە شوێنی مردووەکان: مامۆستایەکی تر بەهۆی خوێنبەربوونی مێشکەوە لە زینداندا گیانی سپارد

دوای دەستگیرکردنی هەزاران کەس لە تورکیا و پێشێلکردنی مافەکیانیان، تا ئێستا چەندین کەس لە زینداندا گیانیان لەدەستداوە. مامۆستا ڕەجەب عەبدیئۆغلو کە لە خوێندنگایەکی تایبەتدا وانەی ئاینی دەوتەوە، بەهۆی خوێنی بەربوونی مێشکەوە لە زیندان گیانی لەدەستدا. عەبدیئۆغلو کە لە مانگی ئازارەوە لە گرتوخانەی ترابزۆن زیندانی کراوە، بەشی زانستە ئیسلامییەکانی تەواو کردووە و خاوەنی 5 منداڵە.

 

مامۆستا رەجەب عەبدیئۆغلوی 53 ساڵ، دوێنی تووشی خوینبەربوونی مێشک بوو. دوای ڕووداوەکە، عەبدیئۆغلو ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و لەوێ گیانی لەدەستدا. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە بەرپرسانی گرتوخانە لاشەکەی نانێرنەوە و بە خانەوادەکەی دەڵێن وەرن خۆتان بیبەنەوە و هەروەها ڕێگری لە  کەس کارەکەی دەکرێت بۆ ئەوەی تەرمەکەی نەشۆردرێت.

Show More
Back to top button