هەواڵ

زیندانیکردنی کارمەندێکی ناسا لەلایەن تورکیاوە ئەمەریکای نیگەران کرد

 

هیزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، نیگەرانی ئەمەریکای بەرامبەر زیندانیکردنی کارمەندێکی ڕێکخراوی ناسا دەربڕی؛ کە لەلایەن تورکیاوە زیندانی کراوە.

سەرکان گۆلگە کارمەندی ڕێکخراوی ناسا، لە ٨ ی شوباتی ئەم مانگەدا لەلایەن دادگایەکی تورکیاوە مەحکوم کرا.

ناوەرت وتی” ئێمە نیگەرانین لەوەی سەرکان گۆلگە هاوڵاتیەکی ئەمەریکا و کارمەندی ڕێکخراوی ناسا، بە بێ هیچ بەڵگەیەکی متمانە پێکراو لەلایەن دادگای تورکیاوە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپی تیرۆرستی مەحکوم کراوە”.

سەرکان گۆلگە بە تۆمەتی بارگرژی خستنە نێوان پەیوەندی تورکیا و ئەمەریکا دەستگیر کراو دواتر لەلایەن دادگایەکی تورکیاوە بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

ناوەرت لە درێژەی قسەکانیدا وتی” ئەم بڕیارەی دادگا و بڕیارەکانی تریش کە لە ژێر باری نائاسای وڵاتدا بەرامبەر هاوڵاتیانمان دەردەکرێت، ڕێگە بۆ ئەوە خۆش دەکات کە بە شێوەیەکی جددی نیگەران بین بەرامبەر سەربەخۆی دادگاکان و مافی دادگاییکردنێکی دادپەروەرانەی هاوڵاتیان، کە لە ناو دەستوری تورکیادا مسۆگەر کراوە. ئێمە لە نزیکەوە چاودێری ئەم دۆسیەیانە دەکەین و،  نیگەرانیەکانمان سەبارەت بە سەلامەتی ئەو هاوڵاتیە ئەمەریکیانەی سەردانی تورکیا دەکەن یاخود لەوێ دەژین، هەتا ئێستا بەردەوامی هەیە”.

 

http://m2.shaber3.com/abd-tutuklu-nasa-gorevlisi-serkan-golgenin-geleceginden-endiseli-haberi-1299205.html

 

Show More
Back to top button