نوسەرانهەواڵ

زیانە ئەکادیمیەکانی دوای 15ی تەمووزی ئەکەپە… د.سەردار ئێفێ ئۆغڵوو

زیانە ئەکادیمیەکانی دوای 15ی تەمووزی ئەکەپە

بە خامەی/ د.سەردار ئێفێ ئۆغڵوو

 

ئاکەپە بە تێپەڕبوونی کات، وا دیارە کە بارودۆخەکەی کۆنتڕۆڵ کردووە. “15ی تەمووزی وەک لووتفێکی خوایی بینی” و کردییە دەرفەتێک و دەستی کرد بە پیادەکردنی پلانێک هەم لە دام و دەزگای دەوڵەت وهەمیش لە کایە جیاوازەکانی ژیاندا بۆ سڕینەوەی ئەو خزمەتەی کە بە “گەورەترین دوژمنی” خۆی دەزانی.

دەسەڵات کە توانی ئەو کودەتاییەی سەربازەکان کردیان بەرگێکی شارستانی و سڤیلی بە بەردا بکات، بە دەیان هەزار فەرمانبەر و مامۆستا و خەڵکی ئەکادێمی لە کاروباری دەوڵەت دەرکرد. زیاتر پێی لێ ڕاکێشا و هەموو “ئۆپۆزسیۆنەکانی” پاک کردەوە و دەوڵەتی کرد بە دەوڵەتی تاکە یەک پارت.

 

داخستنی 15 زانکۆی تایبەت

وەک چۆن بیرکردنەوەی ئاکەپە بە ئامانج گرتنی سەرجەم دامەزراوەکانی خزمەت بوو، هەرواش زانکۆکانیشی تێدا بوو. لەگەڵ دەست پێکردنی باری نائاسایی و دەرکردنی یاسای 667ی ناسراو بە KHK (ئەو بڕیارانەی وەک یاسا تەماشا دەکرێن) بە داخستنی 15 زانکۆ، هەزاران کەسی ئەکادیمی و فەرمانبەری زانکۆی خستە سەر شەقامەکان. لەم زانکۆیانەدا 65000 قوتابی هەبوون و 2808 مامۆستای زانکۆ کاریان تێدا دەکرد.

هەرچەند بە داخستنی 15 زانکۆ هەزاران کەس کە کاریان تێدا دەکردن بێکار مانەوە و هەزاران قوتابیش زیانیان لێ کەوت، بەڵام لە ڕای گشتیدا کاردانەوەییەکی وا نەبوو. بە وەرگرتنی هاوکاریش لە جەهەپە و مەهەپە، ڕێگای لە ناو بردنی جەماعەتی گرتە بەر و لەمەشدا سەرکەوتوو بوو. لەبەر ئەم هۆکارە، خەڵک و چینی ڕۆشنبیر دەنگیان هەڵنەبڕی بۆ ئەو دامەزراوانەی نزیک بوون لە خزمەتەوە و ئەو کەسانەشی کە لەوێ کاریان دەکرد بە ئاشکرا لە وتاری هەینی مزگەوتەکانەوە بە شەیتان دەکران.

لە یەکەم بڕیاری KHKدا، هۆکاری داخستنی زانکۆ و وەقفەکان، کۆمپانیاکان، ڕێکخراو و دامەزراوەکان بەم شێوەیە ئاماژەی پێدراوە: “ئەوەی کە دیاری کرابێ هەڕەشەی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی هەیە و پەیوەندی و هاوبەشی و خاوەندارێتی ڕێکخراوی تیرۆرستی فەتحوڵا گولەنی پێوە بێ”. بە پێی ئەمە جەماعەت بێ فەرمانی دادوەر دەکرێتە “ڕێکخراوی تیرۆرستی” و ئەو زانکۆیانەشی وا بیر دەکەنەوە کە پەیوەندیان پێوەی هەبێت، دادەخرێت.

لە نێو ئەم زانکۆیانەدا. زانکۆی فاتیح هەبوو کە لە ساڵی 1996 لە سەردەمی حکومەتی هاوپەیمانی

RP-DYP دا دروست کرا و لەلایەن سەرۆک کۆمار “سولەیمان دێمیرێلەوە” کرایەوە. ئەو 14 زانکۆیەی تریش لە سەردەمی ئاکەپەدا دەستیان کردووە بە خزمەت کردن، لە پێش هەموویانەوە “ئێردۆغان و گوول” لە هەر دەرفەتێکدا بەشداری چالاکییەکانی ئەم زانکۆیانەیان کردووە و وتاری زۆر و زەبەندیان بۆ خوێندکاران و بەڕێوەبەرانی ئەو زانکۆیانە داوە.

ئەم زانکۆیانە کاتێ بە بیانووی “خاوەنداریی، پەیوەندی و هاوبەشی”ەوە هیچ بیریان لە پێویستی بوونی ئەوە نەکردۆتەوە کە بیسەلمێنن ئایا ئەم زانکۆیانە هیچ کارێکی وایان کردووە بیسەلمێنێت کە کاری رێکخراوەییان کردبێ. لە نموونەی ئەو زانکۆیانەی داخران، زانکۆی ‘ تورگوت ئۆزاڵ’ە کە سەرۆکی دەستەی ڕاسپێردراوەکەی “دەستەی موتەوەلی” ئەندامی دادگای باڵای پێشووە و ” ساجیت ئەداڵی” کە کاریگەری لەسەر هێشتنەوەی ئەکەپە هەبووە؛ هەروەها لە نێو هەمان دەستەی ڕاسپێردراودا سەرۆکی دەستەی دادگای باڵای پێشوو “تولای توغجو”، “ئەحمەد ئۆزال” و “یاڤوز بولێنت باکیلەر” هەن.

ئەم بڕیارانەش بێ ئەوەی ڕێ بدرێ بەرگری لە بەرامبەر وەربگیرێ، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە جێبەجێ کراوە. بەم کردارەی ئەنجامیاندا، ئەکەپە لەگەل زەرەردان لە دەستەواژەی “سیستمی وەقفکردن” کە لە سەرەتای شارستانییەتی ئیسلامەوەی سەری هەڵداوە و سەدان ساڵ لە ئیمپڕاتۆرییەتی عوسمانیشدا کاری پێکراوە، ئەوەشی نیشاندا کە چارەنووسی زانکۆ وەقفەکانی تریش کە بە “ئۆپۆزیسیۆن” ناسراون چی لێ دێت.

 

پاکتاوکردنەکانی ناو زانکۆ حکومییەکان

دوای ئەو 15 زانکۆ وەقفانەی داخران، سەرە هاتە سەر زانکۆ حکومییەکان و ئەو قۆناغە دەستی پێ کرا کە هەزاران مامۆستای زانکۆ خرانە سەر جادەکان. لەم زانکۆیانەدا گەورەترین پاکتاو کردن لە 1ی ئەیلوولی 2016دا بە بڕیاری KHK ئەنجام دار. بەم بڕیارە لە 96 زانکۆی جیاوازدا 2346 مامۆستای زانکۆ لە کارەکانیان دوور خرانەوە و تا ئەمڕۆش بەو بڕیارانەی KHK کە دەرکراون لە 117 زانکۆی جیاوازەوە 5247 مامۆستای زانکۆ بێ کار کراون. ئەگەر مامۆستای زانکۆ وەقفەکانیش لەگەڵ ئەماندا پێکەوە حساب بکەین ئەوا 7593 کەس دەکات. بەم جۆرە بە پێی ئاماری ئەنجومەنی خوێندنی باڵا لە %5ی مامۆستایان زانکۆ بێ کار کراون.

لەگەل ئەمانەشدا، لە هۆکارەکانی لە کار دەرکردن بە پێی یاسای KHKی ژمارە 686، ئەوە هاتووە کە ئەو کەسانەی لە رێکخراوە تیرۆرستییەکاندا یاخود ئەو دامەزراوانەی دژی ئەمنی میللین و لە شێوەی “خاوەنداریی، پەیوەندی و هاوبەشی”دا پێناسە کراون، ئەم کەسانە ناتوانن جارێکی تر لە دامەزراوەی گشتیدا کار بکەن.

لە ئامانجی ئەکەپەدا تەنها “جەماعەت” نا، بەڵکو سەرجەم ئۆپۆزیسیۆنیشی دەگرتەوە، کاتێک ئەم وەدەرنانانە لە کار و پیشە ئەنجام دەدرا “هەدەپەییەکان، چەپەکان، ئەتاتوورکچییەکان و ئۆپۆزیسیۆنە میللەت پەرستەکان”یش خرانە ناو لیستەکانەوە. تەنانەت بە پێی ئەو دەسەڵاتەی ‘حاڵەتی لە ناکاو’ پێیدابوون، ئەو کەسانەی لە دامەزراوە گشتییەکاندا ناسراو بوون بە “ئەکادیمییە ئیمزا بەدەستەکان” خرانە ناو لیستی ئەو کەسانەی لە کار دەردەکران. لە دواتریشدا، بە بیانووی ئەو هۆکارانەی کە تەنها ئەنجوومەنی خوێندنی باڵا دەیانزانی چییە، کەسانی وەک “پرۆفیسۆر دکتۆر ئیبراهیم کابائۆغڵو” کە لە دنیادا بە یاساناسی دەستووری ناسراوە، باوکی ئەنەس کەنتەر “پرۆفیسۆر دکتۆر مەحەمەد کەنتەر” و خێزانی مەرڤە کاڤاکچی “پرۆفیسۆر دکتۆر جیهانگیر ئیسلام” لە کارەکانیان دوور خرانەوە.

 

تۆمارنامەی لەکار دوور خستنەوە چۆن درووست کرا ؟

لە دروستکردنی تۆمارنامەکاندا وا دەردەکەوێت کە ڕێوشوێنی 27ی مایس و 12ی ئەیلوول گیراوەتە بەر. بە پێی هەواڵی یەکە سیخوڕییەکان و ئەو هەواڵ لێدانانەی لە زانکۆکانەوە دەهاتن ناوەکان دیاری کران. لەو ماوەی کۆتاییدا، بە وردی دیار بوو کە کۆمەڵگە هان دەدرێت تا کاری سیخوڕی و هەوڵ لێدان لەسەر یەک ئەنجام بدەن، ئەوانەشی کە دەیان ویست پلە و پۆست بەدەست بێنن و خەڵکانێکی “بێ تواناش”
 کەوتنە پێشبڕکێی هەواڵ لێدانەوە،  پیاوانی ئەکادیمی “شکۆی زانستیان خستە ژێر پێکانیان” و هەواڵیان لە هاوڕێکانیان دەدا.

ئەنجوومەنی خوێندی باڵا و بەڕێوەبەرانیشی لە قۆناغی هەواڵ لێدانەکەدا دەورێکی سەرەکییان بینی. بەتایبەتی سەرۆک ‘یێکتان سەراچ’ بەو بیرکردنەوەیەی کە حسابی بۆ هاوڕێیەتی و سەربەخۆیی کەسی ئەکەدیمی نە ئەکر، هانی هەواڵ لێدانی دەدا. لە ئەنجوومەنی خوێندی باڵاوە نوسراو بۆ هەموو زانکۆکان نێردرا و چاودێری مامۆستاکانیان لێ ویستن و تۆمار نامەکانیش بە پێی ئەمە دروست کران.

لە قۆناغی 28ی شوباتدا دەرکەوت کە لە بوونیەی ئەنجوومەنی خوێندنی باڵادا “یەکەیەکی چاودێری نایاسایی”هەیە و ئەم یەکەیە لە ساڵی 1999دا لە ژێر ناوی “یەکەی چالاکی کۆمەڵایەتی” گۆڕا بۆ یەکەیەکی فەڕمی. لە نێوان ساڵانی 2011-2014 گۆکان چەتینتاش کە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی خوێندنی باڵای کردووە لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند کە ئەم بەشەیان هەڵوەشاندۆتەوە. بەڵام لە ڕاستیدا، بە لە کار دەرکردنەکانی کۆتا جار سەرەڕای گۆڕانکارییەکانی 2010ی دەستوور و قەدەغەبوونی چاودێری کردنی ئاکادیمستەکان، ئەکەپە پیشانیدا کە ئەم یەکەیە بەردەوامی هەیە.

لە ئەنجامی کاریگەری ئەو لە کار دوورخستنەوانەی مامۆستایانی زانکۆ. چەندان وانە فەوتان، هەندێک لە وانەکان دەدران بە کەسانی بێتوانا، لێکۆڵینەوە زانستییەکان و پڕۆژەکان بە نیوەناچڵی جێ هێڵران، ئەوە ڕاستییە کە لە نەخۆشخانەی زانکۆکاندا نەخۆشەکان توشی ناحەقی بوونەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێک بەشدا ئەگەری پیادەکردنی سیستمی بەیانیان و ئێواران هەیە.

لە ڕاستیدا بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ODTÜ ، لە “باشترین 500 زانکۆی جیهان”دا هیچ زانکۆیەکی تورکیای تێدا نییە؛ زانکۆی ئیستانبووڵ و زانکۆی گازی ئەگەر ڕووبەڕووی ئەو پاکتاوە قورسە نەبوونایەتەوە ئەیانتووانی 540 و 669 ی دونیا بن.  بە پێی تێپەڕ بوونی کات ڕوونتر بۆمان دەردەکەوێت کە زانکۆکان زۆر شتیان لەدەست داوە کە قەرەبوو کردنەوە ساڵانێکی دەوێت.

لە قۆناغی پاکتاو کردنەکەدا، ئەنجوومەنی خوێندنی باڵا و سەرۆکەکەی ‘یێکتا سەراچ’ ڕۆڵی “پەلەپیتکە”یان خستبووە سەر شان و ببووە هۆکاری لەناو بردنی چینی ڕۆشنبیری تورکیا. ئەنجوومەنی خوێندنی باڵا لە سەراتادا هۆکاری دوور خستنەوەکانی ئاشکرای نەدەکرد، بەڵام دوای چەندین مانگ لەلایەن ڕاوێژکاری چاپەمەنی ئەنجوومەنی خوێندنی باڵا ئاشکرا کرا کە لیستەکان لە زانکۆکانەوە گەشتوون.

نموونەکانی 27 مایس و 12ی ئەیلوول، دوای کەمبوونەوەی زەختە سیاسییەکان، کەس نامێنێت کە پارێزگاری لە پاکتاوییەکان بکات، دەری دەخات کە ئەنجوومەنی خوێندنی باڵا و سەرۆک زانکۆکان دەکەونە پێش بڕکێی یەکتر تاوان بار کردنەوە. بەم شێوەیە سەراج و سەرۆک زانکۆکان بوونە هۆکاری گەورەترین کۆمەلکوژی ئەکادیمی.

 

ئێردۆغانی خاوەن 50 دکتۆرای فەخری

لەبەرامبەر ئەوەی کە تا ئیستاش گفتوگۆی بڕوانامەی زانکۆ دەکرێت “بە وەرگرتنی 50 دکتۆرای فەخری” لە تورکیادا “تاکە کەسە تا ئێستا ئەوەندە دکتۆرای فەخری پێبەخشرابێ” کارێکی غەریبە کە ئێردۆغان بە کاری دەهێنێت بۆ دروست کردنی ناوبانگ بۆ خۆی.

‘ کەنعان ئێڤرێن’ کە لە 12ی ئەیلوولدا هەزاران کاری نایاسایی ئەنجام داوە، وەک چۆن لە بواری یاسادا دکتۆرای فەخری بەخشیوەتە ئێردۆغان، دوای پرۆسەی پاکتاوکردنەکانیش هەر بەردەوامە لە پێدانی دکتۆرا فەخرییەکانی بە ئێردۆغان، ئەمەش حاڵی زانکۆکانمان پیشان دەدەن. بە پێی هەڵسەنگاندنەکانمان، کارێکی گاڵتە ئامێزە کە یەکەم دکتۆرای فەخری لەلایەن یەکێک لە زانکۆ داخراوەکانەوە کە زانکۆی فاتیحە بەخشراوەتە ئێردۆغان.

 

سەرۆک زانکۆ دەستگیر کراوەکان

لە پرۆسەی دەست گیرکردنەکانی دوای 15ی تەمووزدا چەندین سەرۆک زانکۆ و مامۆستای زانکۆشی گرتەوە. لەو مامۆستا زانکۆیانەی لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا کە لە مامۆستا پێشەنگەکانی تورکیادان لەوانە؛ سێدات لاچینێر. لە بواری مێژوودا؛مێندرێس دێڤری. جیهات گۆکتەپە کە ناسراوە بە لێکۆڵینەوەکانی لە بواری ئەرشیفی ئینگلیزدا. هەروەها هاوشێوەی ئەبوبەکر شێنگول کە لە بواری پزیشکی دداندا لە ناوە پێشەنگەکانی وڵاتەکەمانە. هاوشێوەی ئەم مامۆستای زانکۆیانە لە ئێستادا لە زیندانەکاندان. تەنها ئەم ناوانە ناڕەوایەتی 15ی تەمووز دەردەخات. زیندانی کردنی مامۆستا ‘گۆکتەپە’ کە سەرۆکی ئەو زانکۆیەیە کە لە کاتێکدا کە بە پێی بڕیاری KHK دانەخراوە، بەڵام خۆی زیندانی کراوە، نموونەیەکی زیندووە کە دەری دەخات یاسا چۆن ژێرپێخراوە. لەگەڵ ئەوەی ئەم مامۆستای زانکۆیانە وەک هەزران کەسی تری هیچ پەیوەندییەکیان بە کودەتاوە نەبووە بەڵام لە ئێستادا دەست گیر کراون، ئەمەش گەورەترین کودەتایە بەسەر یاسای تورکیادا.

ڕۆژێک کە یاسا دەگەڕێتەوە، وک 27ی مایس و 12ی ئەیلوول، ئەو مامۆستای زانکۆیانەی کە لە مانگی تەمووزدا لە کارەکانیان دوور خرانەوە بە دڵنیاییەوە بە کارەکانیان شاد دەبنەوە. تۆ بڵێی ئەوانەی ئەم کارانەیان کردووە بوونەتە هۆکاری ئەم مافخورانە، ڕوویان بێ بڕواننە ڕووی هاوڕێکانیان ؟

 

AKP’nin 15 Temmuz sonrası akademik kıyımı

Show More
Back to top button