هەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

زۆرداری چەتەکان و نەخشەی ڕێگامان

وتاری هەفتانەی م. فەتحوڵڵا گولەن 02.04.2018

 

کاتێک مرۆڤەکان دەکەونە ژێر لێزمەی بەڵا و موسیبەت، ئیدی هەست و هزر و خانەکانی مێشکی وەک ئەوەی بەو بابەتە پرۆگرام کرابێت، بەردەوام بە چواردەوری ئەو بابەتەدا دەخولێتەوە و، بیری لێدەکاتەوە و باسی دەکات و دەیهێنێتە سەر زاری، کاتێک ئەمانە دەکەیت پێدەچێت – لە کەوانەیەکدا ئاماژەی پێ دەکەم- نابێت مرۆڤەکانی تر توشی هیوابڕوای بکەیت…

ئەو شتانەی دەیڵێین و دەیکەین، دەبێت بە ئاڕاستەی ئەوە بێت لەو هەوراز و نشێویە دەرمان بکات. دەبێت ئارگومێنتەکانمان بەو ئاڕاستەیە بێت کە بڵێین: دەبێت فڵان شت ئەنجام بدەین و پێویست دەکات فیسار شت ئەنجام بدەین، ئەوەی لە ڕابردوودا نەمانتوانیوە ئەنجامی بدەین یاخود وا پێویستی دەکرد ئەنجامی بدەین و ئەنجاممان نەداوە، بێ ئەوەی هەستین بە تاوانبارکردنی ئەو کەسانەی لەو سەردەمەدا نوێنەرایەتی کارەکانیان کردووە، ئەوەی ڕابردووە لە هزری خۆماندا وەک وانەیەکی لێ بکەین، یاخود وەک ڕێ نیشاندەر و قیبلەنمایەکی لێبکەین کە لە مەودوا هەرچی هەنگاوێک هەڵیدەگرین و دەیکەین بە گوێرەی ئەو پەندانە بێت کە لە ڕابردوومان وەرگرتووە.

دەتوانین ئەمە ناو بنێین دیاریکردنی قیبلە و ڕووگە لە خزمەتدا، بە پێچەوانەوە مرۆڤ ڕوو لە ڕاست و چەپ دەکات، بەرەو ڕوویان دەچەمێتەوە و دەچەمێتەوە، گەر مرۆڤ لە شوێنێ خۆیدا نەچەمایەوە، ئیدی هەموو چەمانەوەیەکت لە شوێنی تردا بە بەلاش دەڕوات، وەک چۆن دەبینین مرۆڤەکانی ئەمڕۆ لە بەردەم زۆر شتی جیاوازدا دەچەمێتەوە و بە بەلاش وزەی خۆی بە فیڕۆ دەدات…

کاتێک دووچاری لێزمەی بەڵاو موسیبەت دەبین، بتەوێت و نەتەوێت، هزر و هەستت بەو لایەدا دەکەون، ئەوەی شتێک ئەرێنی بێت و لەم کاتەدا ئەنجامی بدەیت ئەمەیە کە باسمان کرد، نابێت بیرمان بە لای شتی نەرێنیدا بچێت، کە وامان لێدەکات ئیفلیج بین و سەبارەت بە لابردن و بەرزکردنەوەی بەڵاو موسیبەتەکانیش بە کەڵکی هیچ نایەت…

ئەوەی پێویستە لەم بابەتەدا بکرێت، خۆتان لەناو کارەکەدان، تەنانەت لە کارانەدا کوڵاویشن، ئەزمونتان هەیە، لە فەقیر باشتر ئەم بابەتانە دەزانن، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا، بیر لەوە بکەینەوە چۆن لەم هەوراز و نشێویە ڕزگارتان دەبێت، پێش کەمێک ٣ یان ٤ جۆری کۆششی براکانم بینی سەبارەت بەم بابەتە، ئەوەی ئێوە ئەنجامی دەدەن، پاداشتی عیبادەتی هەیە.

لە حەدیسێکی شەریفدا باسی لایەنە نەرێنیەکەی ئەم بابەتە کراوە، مَنْ لَمْ يَهْتَمَّ بِأَمْرِ الْمُسْلِمِينَ فَلَيْسَ مِنْهُمْ

ئەوەی گرنگی نەدات بە دەردی موسوڵمانان و بەشداریان لەگەڵ نەکات، ئەوا کەسێک نیە لەوان بێت. واتە لە ڕێچکەی خۆی هەڵخلیسکاوە، واتە لە هەمان بازنەی موسوڵماناندا نیە و لە داهاتووشدا لە هەمان بازنەدا بوونی نابێت…

لە ژیانی ئەولاش لەوان جودا دەبێتەوە و لەلایەکی تر دەبێت…

هەربۆیە گەر خۆت دەردەداری دەردی  موسوڵمانان بکەیت، بە ژن و پیاو و پیر و منداڵ و نێوجەوانەکانیشیانەوە، چەندە مرۆڤی گیرۆدەمان هەبێت، پێم وایە ئەوەی گیرۆدە بووە و لە ویژدانیدا هەست بەم ناسۆریە دەکات، تەنیا لە وڵاتی ئێمەدا خۆی دەدات لە ١٠ ملیۆن کەس…

چونکە گەر ١٠٠ تا ٢٠٠ هەزار مرۆڤیان خستبێتە کونجی زیندانەوە، گەر ئەشکەنجەیان دابێتن و بووبێتنە هۆی ڕاکردنی هەندێکی تریشیان و هەندێکیشیان لێ شەهید، هەروەها چەندین خراپەی تریان بەرامبەر ئەنجام دابن، لە بەرامبەر گیرۆدە کردنی هەر مرۆڤێکدا، ناڵەیان لە ٢٠ مرۆڤی تریش هەستاندووە.

ئیدی بە هەرجۆرێک بێت کە لە خێزانەکەیەوە نزیک بێت، یاخود خزمی بێت، یاخود نزیکی دەر و دراوسێکانی، نزیکی بە هۆی هزر و داوا و پەیامەکەیانەوە، یاخود هەڵگری هەمان بیرۆکە و ئامانجی خەیاڵی، تەواوی ئەم نزیکیانە وا لە مرۆڤ دەکات ناسۆری ئەو کەسانەش بخزێنێتە ناخی ئەویشەوە…

بە شێوەی ئازار خۆی دەخزێنێتە ناخیەوە، هەر بۆیە دەبێت هاوبەشی خەمی ئەوان بیت، ئەمە بە واتای ئەوە نایەت لەناو خەڵکدا دانیشیت و باسی حەکایەتیان بۆ بکەیت، بە واتای ئەوە نایەت باسی بەسەرهات و سەرگوزەشتەیان بۆ بکەیت، بە هاوڕێکانم وت، ئەوەی ئەنجامی دەدەن، پاداشتی عیبادەتی خودای هەیە…

چونکە خۆتان سەرقاڵی دەردی موسوڵمانان کردووە، ماوەی دوو یان ٣ ساڵە بە ئاشکرا، هەروەها ماوەی ٥ تا ٦ ساڵێکیشە بە شێوەیەکی شاراوە ، زۆر بە نهێنی، هەروەها ماوەی ١٠ تا ٢٠ ساڵە بە شێوەیەکی زۆر زۆر نهێنی، لە دژی ئێوە پیلان دادەڕێژرێت بۆ ئەوەی لەناوتان ببەن، لێرەدا خاڵبۆرێک دادەنێم و ئاماژە بە قسەیەکی ئەبوجەهل دەکەم کە زۆر جار دووبارەی دەکردەوە، دواتر موغیرەی کوڕی شوعبەش دووبارەی دەکاتەوە، دواتر هەندێکیش لەوانەی دواتر بوونە موسوڵمان ئەم قسەیەیان دەکرد، تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی – حەزناکەم بڵێم خۆی کوشتبوو، چونکە گونجاو نیە بەکارهێنانی ئەو وشەیە لە بۆ ئەو- بە نمونەی کەسێک چەند ساتێکی مابێت بەرەو لوتکەی ڕۆحی بگەڕێتەوە، بەو پەڕی هەیەجان و خرۆشانی ڕۆحیەوە هەوڵی ڕوونکردنەوەی ئەم دینەی دەدا بۆیان، بۆ مامی خۆی ئەبو لەهەبیش باسی دەکرد، بۆ ئەبو جەهلیشی باس دەکرد، بۆ عوتبە و شەیبەشی ڕوون دەکردەوە، بۆ ئیبنی ئەبی موعیدیشی ڕوون دەکردەوە، ئیدی چەند بەڵای خودا هەبوو لەو کاتەدا بۆ هەر هەموویانی ڕوون کردەوە…

بەڵام من ژمارەی ئەو باسکردن و ڕوونکردنەوانەی نازانم، خۆ گەر  بڵێم ٥٠ جار بۆ ئەبوجەهلی ڕوون کردۆتەوە، ئەوا تکاتان لێدەکەم، ئێوە بە زێدە ڕۆیی وەریمەگرن…

هەروەها جارێکیان لە کۆڵانەکانی مەککە بە یەکێک گەشت و موغیرەی کوڕی شوعبەش لەوێدا بوو، سەردارمان لەو کاتەشدا پەیامی خۆی دەگەیەنێت،   قسەیەک هەیە کە دەڵێن ئیمامی ئەبوحەنیفە لە حەزرەتی عەلیەوە گێڕاویەتەوە،   ئەویش ئەوەیە کە دەفەرموێت: گەر باوەڕت هێنا فڵان و فیسار و فڵان و فڵان شت بەدەست دەهێنێت، دەی گەر تۆ باوەڕت نەهێنا، ئیدی بەدەستهێنانی یەک دانە لەو شتانەی باسمان کرد، جێگەی باسکردن نیە.

کرۆک و پەیامی سەردارمان ئەمە بوو:

دەیفەرموو گەر بەم ئیمانەوە چوویتە ناو گۆڕ، پرسیاری ناو گۆڕت ئاسان دەبێت، کاتێک لە ژیانی بەرزەخ دەڕۆیت، بە ژێر تیشکی بلاجکتۆرەکاندا دەڕۆیت، کاتێک دەچیتە بەردەم تەرازوی کارەکانت، سەیرێکی دەموچاوت دەکەن و دەڵێن پێویست ناکات کارەکانت بکێشین هەمووی تەواوە، کاتێک بەسەر پردی سیراتدا دەڕۆیت، لە موو باریکتر و لە شمشێر بڕندەتر نیە لە بۆ تۆ، بۆ کەسی باوەڕدار دەبێتە شاڕێگا، یاخود ڕێگە بۆ کەسی باوەڕدار کورت دەبێتەوە، دەچێتەوە یەک، شوێنێک کە بە ١٠ هەنگاو دەبڕدرێت، بە یەک هەنگاو دەیبڕیت و بازی بەسەردا هەڵدەدەیت…

ئەوێ بازنەی قودرەتی خودایە، ژیانی ئێرەش بازنەی حیکمەت و دانایی خودایە، گەر بڵێت “ببە” ئیدی دەبێت، دوای ئەوە دەچیتە بەهەشتەوە کە هەزاران ساڵ ژیانی دونیا هێندەی ساتێک ژیانی بەهەشت خۆشنودت ناکات، ئیدی لەوێ بەو ژیانە سەرفراز دەبیت…

دواتر ڕۆژێک دێت لە قەد پاڵ و کەناراوەکانی بەهەشت، لە ڕۆژێکی هەینیدا شاهیدی سەرچاوەی هەموو جوانیەکان، شاهیدی بینینی جوانی هەموو جوانان، جوانی بێ کۆتای خودا دەبین، ئیدی لەو کاتەدا لە هۆش خۆت دەچیت و دەڵێی خۆشیەکانی بەهەشتیش هیچ نرخێکی نیە لە چاو خۆشی بینینی خودادا، گەرچی ئەو کاتەی ڕۆشتیت بۆ بەهەشت بە خۆت دەوت: ” ژیانی دونیا هیچ نرخێکی نەبوو، هەموو ژیانی دونیا تەنیا خولەکێک بووە لە چاو ئێرە”.

بۆیە من دەڵێم گەر کلیلی نهێنی لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللهِ

بەکار هێنا، تەواوی ئەو دەرگایانەی باسمان کرد لە بۆ تۆ دەکرێتەوە، تۆش دەڵێی وانیە…

ئێ گەر قسەکەی من ڕاست دەرچوو، ئیدی خۆت حسابی بکە کە چەندە شتت لە دەستداوە، گەر وەک ئەوە بێت کە تۆ دەیڵێی، هیچ شتێک نیە کە من لە دەستی بدەم…

بۆیە ئەمە شتێکە کە دەمانبەستێتەوە و دەبێت خۆمانی پێوە وابەستە بکەین، ئیدی سەرداریشمان بەم تێبینیەوە بەردەوام لە کۆڵانەکانی مەککە بە هەرکەسێک بگەشتایە دەیفەرموو:

قُولُوا: لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، تُفْلِحُوا

لە کەوانەیەکدا شتێک دەڵێم، هەندێک ڕەخنەیان لەمە گرتووە، وتیان گەر لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ بەس بێت ئیدی پێویستە بە محمد رسول الله ناکات.

بەڵام لە حەدیسە شەریفەکاندا بەم شێوەیە ڕیوایەت کراوە، قُولُوا: لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، تُفْلِحُوا

 

گەرچی کەسێک پەیامێکی ئاوەها گەورەی هەڵگرتبێت، گەنجاو نیە پێغەمبەری خودا نەبێت و لە خۆیەوە هاتبێت.

ئەمە قسەیەک نیە لە خۆتەوە فڕێی بدەیت، هەر بۆیە کاتێک دەفەرموێت بڵێن لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، لە هەمان کاتدا پێغەمبەرایەتی خۆشی دەهێنێتە ئاراوە…

گەر ناوی خۆشی نەبات ئەوە بە شێوەیەکی ضمنی و پەنهانی دەڵێت من پێغەمبەری خودام و بۆ لای ئێوە ڕەوانە کراوم، کاتێک فەرمان بەوان دەکات بڵێن لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، واتە دەفەرموێت من پێغەمبەری خودام بۆ لای ئێوە ڕەوانە کراوم…

تۆ دەبێت لێرەدا باری دەرونی موشریک و هاوەڵگەرانیش لەبەرچاو بگریت، ئەمانە هەموویان نەخۆشی مێشکیان لەگەڵدایە، گەر ئەوەشیان پێ قبوڵ بکرێت بڵێن لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، لە هەمان کاتدا ئەوەیان پێ قبوڵ نەدەکرا بڵێن مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللهِ…

  

گەر وایبووتایە دەیانوت سەیرکە خۆی بە مرۆڤێکی لە ڕادەبەدەر بە گەورە دەزانێت. ئیدی ئەمە کەم حەوسەڵەیی ئەوانی زیاتر دەکرد و، وەک ئەوە وابوو باوەشێی ئاگرێکە بکات و زیاتر خۆشی بکات، ئەمە گرنگە، ئەوەی لەمە تێناگات، ڕەخنەیان لەم حەدیسە گرت، هەندێکیش وەڵامیان دانەوە…

هەر بۆیە پێی دەفەرموون قُولُوا: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، تُفْلِحُوا

ئەبو جەهلیش وتی ئەمە ناڵێم، بە ناوی خۆیەوە بانگی دەکرد، وتی ئەی محمد ئەمە ناڵێم (سەلات و سەلامی خودای لەسەر بێت). ئینجا وتی گەر ئەمە ئەرکی سەرشانی تۆیە ئەم شتە بە من بڵێی – ئەمە گاڵتەیە ، هەر بۆ ڕەتدانەوەی قسەکانی وای دەوت- ئەوا من لە ژیانی ئەو دونیا شایەتیت بۆ دەدەم کە ئەرکی سەر شانت گەیاندووە، ئیدی سەردارمان ئەوی بەجێهێشت و  چووە لای موغیرەی کوڕی شوعەیبە، ئەویش وتی:

من باوەڕم بە هەموو شتێک هەیە کە ئەم پیاوە دەیلێت، بەڵام تەنیا شتێکم پێ قبوڵ ناکرێت، سەیرکەن حەسودی بە چ دەردێکت دەبات، ئەم هاشمیانە دەڵێن با لەمەودوا  بەخشینەوەی ئاوی زەمزەم، کلیلەکانی کەعبە، بەخشینی خواردن بە حاجیان هەموو لە دەستی ئێمەدا بێت، جگە لەوە هەستاون و دەڵێن پێغەمبەریش لە  ئێمەیە، من ئەمەم پێ هەزم ناکرێت، لە ناوەندی ئەم قسانەیدا شتێک تێدەگەین:

حەسودی نەخۆشی و دەردێکی وەهایە، لە نەخۆشخانەش چارەسەری ناکرێت و کاری نەکردەیە…

واتە ئەم هەزمنەکردنە بۆ ساڵانێکی زۆر دێرین دەگەڕێتەوە، ئێوە هەندێک کارتان ئەنجامدا، ئەوان بەو هەموو توانا فراوانەیانەوە کە بە خەرجیاندا، ناوی کەسم نەبردووە، کوڕی کێ؟ کوڕی کاک موستەفا دەڵێم، سەرەڕای بە خەرجدانی ئەو هەموو توانا و ئیمکانیەتەی هەیانبوو، یەک لەسەر ١٠ ئەوەی ئێوە ئەنجامتاندا ئەوان بۆیان ئەنجام نەدراوە، لە ١٠ تا ١٨ شوێن، چەند بنکەیەکی یونس ئێمرەیان کردەوە، گیانم بە قوربانی ئەو ناوە پیرۆزەی بێت، بەو ناوە پیرۆزەی ئەوەوە، چەند بنکەیەکی بچوکیان کردەوە بۆ فێرکردنی زمانی تورکی، ئەوان بە هەموو هێزیانەوە ئەوەی توانیان ئەنجامی بدەن هەر هێندە بوو، یەک هەنگاویش زیاتریشیان نەبردە پێشەوە، بەڵام ئێوە لە ١٧٠ وڵاتی دونیا، وابزانم ئەو کاتە ٥٠٠ خوێندنگەتان هەبوو، بە پێی تێپەڕینی کات بووە ١٤٠٠ خوێندنگە، دڵ خوازیاری ئەوە بوو، گەر ئەم لەمپەرانەی ئیستا نەبووایە، گەر ئەو پردانە نەڕووخانایە، ئێستا بوو بوون بە ٣ هەزار بە پشتیوانی خودا، فەقیر کاتی خۆی لە هاوڕێیانی پرسی، چەند وڵات ماوەی کە خوێندنگەی تێدا نەکراوەتەوە، لە وەڵامدا پێیان وتم ٧ تا ٨ وڵات، گەر بچوونایەتە ئەو وڵاتانە، ئیدی شوێنێک نەدەما بۆی نەڕۆشتبن، بە ڕۆحی مرۆڤانە و تێڕوانینێکی مرۆڤانە، بە نیەتی ئامێز گرتنەوە بۆ هەموو کەسێک، بێ ئەوەی چاو لە ڕەنگ و کاڵای بەریان بکەیت، بێ ئەوەی سەیری قەد و باڵایان بکەیت، بە شێوەیەک کە لە گەلەڵ هەموو کەسێکدا دەست لە ملانی یەکتر بن، هەندێک مرۆڤ جانتاکانیان هەڵگرت و چوون بۆ ئەو وڵاتانە، ئەو شوێنانەشی بۆی ڕۆشتن، بە ناوی هەمووتانەوە ئەمە دەڵێم، بەوپەڕی باوەڕەوە دەیڵیم، بە تێبینی ئەوەی بستێک زەویان هەبێت نەڕۆشتن و خاڵێکی لاوازی لەو جۆرەیان نەبوو…

مرۆڤی ئەو وڵاتانەش لەرە و نەبزی دڵیانی پێوا، لەگەڵ هەموو پێواندنێکیاندا، ڕاستگۆیی و پیاوەتی  و خەمخۆری و ڕۆحی ئیساریان بەدیکرد. باوەڕیان بەو مرۆڤانە کرد، تەنانەت ئەوانەی باوەڕیان بە خودا و پێغەمبەریش نەبوو، ئەتەیست و دەیستەکان(بێ دین) باوەڕیان پێکردن.

بەڵام لەبەر ئەوەی وێرانکاری ئاسانە، بۆ نمونە چەندین تەلارساز و ئەندازیار، بە چەندین ساڵ شاکارێکی تەلارسازی بەرهەم دەهێنن، بەڵام دەتوانیت بە سانیەیەک وێرانی بکەیت…

ئەوەی ئەوانیش ئەنجامی دەدەن بریتیە لە وێرانکاری…

بە دوای وێرانکاریدا ڕادەکەن، لەبەر ئەوەی ئەم پێ هەزمنەکردنە مێژوویەکی دێرینی هەیە، تەنیا ئەو هێڵنجانەی – بمبەخشن- لە ناخیاندا دروست بوو بوو، فڕێیاندایە دەرەوە، هەربۆیە کارێک دەکەن کە مرۆڤ دڵی پێی هەڵدەشیوێت…

بە گوێرەی کەسایەتی خۆیان مامەڵە دەکەن، قورئان کەریم کاتێک باسی ئەم بابەتە دەکات لە یەکێک لە وەرگیڕانەکانیدا وتراوە، قُلْ كُلٌّ يَعْمَلُ عَلَى شَاكِلَتِهِ

هەموو مرۆڤێک بە پێویستیەکانی کەسایەتی خۆی هەڵدەستێت،  خودا بمانپارێزێت لەوەی کەسایەتیمان بەو شێوەیە بێت، خودا بمانپارێزێت لەوەی هەڵگری کەسایەتیەکی لەو شێوەیە بین، بەڵێ ئەمە ڕاستیە، لەو شوێنەی لە دایک بوون و بە شوێنی داکەوتی بوونتانی دەزانن، ئەو شوێنەی بستێکی خاکەکەی بە هەموو جیهان نادەن، لە وڵاتی خۆتان و مرۆڤەکانی وڵاتی خۆتان، کاتێک ئەو مامەڵەیەتان بینی، کاتێک بە چواردەوری دونیادا بڵاو بوونەوە و وتتان ئەوانیش مرۆڤن، لەوە دەچێت ئەوانیش توشی هەمان سەر لێشێوان ببن…

 

 

لەوە دەچێت توشی هەمان پارانۆیا ببن، هەر بۆیە خوداش بە شێوەی گوێ ڕاکێشان، شتێکی بەسەر هێنان هەتا بڵێن “ئامان با ئاگاداری خۆمان بین”، تەنانەت ئەو مرۆڤانەی کەوا دەردەکەوتن زۆر نزیکی ئێوەن، لە ڕاستیدا چەندە لە ئێوە دوور بوون، لە بەرامبەر ئێوە زۆر خۆیان دوورە پەرێز گرتبوو، هەر بۆیە خودا بە ناوی ئەوەی دیقەت و ئاگایتان هەمیشە زیندوو بێت، الله جل جلاله بە شێوەیەکی ڕێژەیی شتێکی بەسەر هێنان، هەر بۆیە دەبێت زۆر بە باشی ئەمە هەڵبسەنگێنین، لەلایەکی ترەوە بە ناوی سوود وەرگرتن لەم بابەتە،  گەر ئێوە چەندین ترلیۆن پارەتان بدایە بە ناوی ئەوەی پەیامی خۆتان بە دونیا بگەیەنن لە ڕێگەی چاپەمەنی و تەلەڤیزیۆن و ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت و تەلەفۆنەکان، هێندەی ئیستا گوێیان بەم پەیامەی ئێوە نەدەگەشت و نەیاندەبیست، لە بابەتی گەیاندنی پەیامێکدا ئەوە زۆر گرنگە هەموو لایەک  بیبیستێت، گەر بیستبێتی و لە ڕۆحیدا مەراقێک دروست بوو بێت، ئیدی خانەکانی مێشکی دەچنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆ وەرگرتنی، ئیدی لەم کاتەدا ئێوە دەبێت هەموو شتێک بە گوێرەی شیوازێکی گونجاو، بێ ئەوەی بنەما سەرەکی و ڕێساکانی پەیامەکەتان بکەنە قوربانی شێوازەی گەیاندنەکەی، پێویستە بە گوێرەی بنەما و ڕێسای خۆی، بە شێوازێکی جوان بیگەیەنن بە کەسانی تر…

ئێمە مرۆڤین لەسەر ڕووی زەوی ئەرکمان بڵاوکردنەوەی ئاشتی سەرتاسەریە، ئامانجمان خامۆشکردنی ئاگرەکانە، هەوڵی ڕزگاردنی ئەو مرۆڤانە دەدەین کە لە ناو ئەو ئاگرەدا دەسوتێن، ڕادەکەین لە پێناوی ئەوەی هەموو مرۆڤەکانی سەر زەوی یەکتری لە ئامێز بگرن، ئێوە چەندین ساڵ دڵەکانتان بەم خرۆشان و هەیەجانەوە لێیدا، لەرەی دڵتان بۆ ئەم ئامانجە لێیدا، مرۆڤەکانیش باوەڕیان بە ئێوە کرد…

بەڵام لەوە دەچێت لە هەندێک شوێندا شتێک لە مێشکیاندا دروست بوو بێت، لەوە دەچێت لە هەموو لایەک دەروازەیەکی کراوە بە ڕووی توشبوون بە پارانۆیا بووندا دروست بووبێت، شتێکیان فڕێ داوەتە مێشکی هەموو کەسێکەوە، ئیدی فڕێیان دابێتە ئاڵگی تالەمۆسیانەوە یاخود دەمارەخانەکانی مێشکیەوە، ئیدی شتێکیان فڕێ داوەتە سەریانەوە، دەبێت ئەمە باش بزانن…

بەڵام ئەوە زۆر گرنگە کە لە هەموو دونیادا بیستراون، تەنانەت ئەو مرۆڤانەی لە چایخانەکان دادەنیشن بەم بابەتەیان زانیوە، ئیدی کاتێک بە ئێوە دەگەن، دەڵێن چیە ئەسڵی بابەتەکە؟

ئیدی لەو کاتەدا  بێ ئەوەی بنەما و ڕێساکانی پەیامەکەتان بکەنە قوربانی شێوازی گەیاندنەکەتان، پێویستە ئەوەی لەسەر شانمانە باسی بکەین و بیگەیەنین بە کەسانی تر…

دەبێت دانیشین و پێکەوە باسی چۆنیەتی ئەم کارانە بکەین، ئارگومێنی گونجاو بۆ ئەو بابەتە بدۆزینەوە، بۆ ئەوەی دەنگ و هەناسەمان بگەیەنین بە مرۆڤەکانی تر، دەبێت بیر لەوە بکەینەوە بە چ مەقامێک ئاوازەکە بدەین بە گوێیاندا، بە ئاوازی سەبا یاخود ئوشاک یان ڕاست، ئەمانە هەمووی ئاوازی بانگدانن، یاخود بە ئاوازی سێگا یان حوزام، ئەم ئاوازەیان ئێواران زیاتر دەخوێنرێت، تەنیا ئەوەیە لە مەقامی سێگادا ” ڕا – ڕا” کەی جیاواز دەخوێنرێت.

ئیدی پێویست بەوە بکات ئاوازی سێگا بخوێنین یاخود حیجاز، هەر کامیان گونجاو بێت لەوەیان دەخوێنیت…

بەڵام دەبێت ئاواز و ئامێرێک بەکار بهێنین کە ئەو مرۆڤانە گوێ ڕادێری بن، گەر زوڕنا بیانترسێنێت لەو ئاوازەیان بۆ ناخوێنیت، گەر حەزیان بە دەهۆڵ نەبوو دەیخەینە لاوە، بە چی بتوانیت سەرنجیان ڕابکێشیت، ئەو ئامێرە دەخەنە نێوانی لێوتان و  وەک ئەوەی لە بەستە جوانەکانی عیطریان بۆ بخوێنیتەوە بە گوێیاندا دەدەیت،   لەوێدا دەنگت بەرز دەکەیتەوە  بۆ ئەوەی بە چەشنی هەنگوین و قەیماغ بڕژێتە دەمارەخانەکانی مێشکیانەوە، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا…

بۆ ئەوەی ئەم کارە ئەنجام بدەین، پێش ئەوەی هیچ کارێک ئەنجام بدەین، بیرکردنەوە وەک جوینی شتێک وەهایە پێش قوتدانی، گەر شتێک بێ ئەوەی بیجویت هەوڵی قوتدانی بدەیت، لە قورگتدا دەمێنێتەوە و دەخنکێی، خۆ گەر قوتیشی بدەیت ئەو کاتە باری گرانی گەدەت زیاتر دەکەیت…

خودا دەمی پێداوین، پاداشتی پێشەکی هێزی چێژکردنیشی پێداوین، دەفەرموێت تۆ خواردنەکە دەجویت پێش ناردنی بۆ گەدەت، لەبەر پێداویستیەکانی لاشەت خواردن دەخۆیت، حەقی ئەو شتانەی لە بۆ لاشەی خۆشت دەیانخۆیت، تام و چێژم بۆ داناویت، بۆ ئەوەی هەست بەو تام و چێژەش بکەیت، هەست و هێزی تامکردنم پێبەخشیویت. ئەویش بە خۆڕایی نیە، ئەو شتانەی دەیخەیتە ناو دەمت، حەز ناکەیت یەکسەر قوتیان بدەیت، کاتێک هەنگوین و قەیماغ دەخەیتە ناو دەمت، حەز ناکەیت یەکسەر قوتیان بدەیت…

خودا ئەمانەی پێ بەخشیوین، خۆ گەر بە شێوەیەکی نەگونجاو بیخەیتە ناو دەمت و قوتیان بدەیت، ئەو کاتە وەک ئەوە وایە دەستدرێژیت کردبێتە سەر هێزی تامکردن و چەشتنت، خۆ گەر لێرەدا شتێک بە ئێوە بڵێم لە بازنەی ئەگەرەکاندا دایبنێن، لەوە دەچێت لەو دونیا شکاتتان لێبکات، بڵێت خودایە ئەمە هەموو کاتێک لەبەر خاتری گەدە و ڕیخۆڵەکانی حەقی منی خوارد، دەڵێت با خواردنەکانی چەند جارێک لە دەمیدا هەڵسوڕانەیە هەتا منیش چێژی خۆم ببەم

ئەمە شکاتێکی ڕەوایە یاخود نا؟ ڕەوایە، جوینی خواردن پێش قوتدانی خواردن چۆن واتایەکی هەبێت، بیرکردنەوەی زۆر قوڵ پێش ئەنجامدانی هەر پڕۆژەیەک بە هەمان واتا دێت.

لە ئاینی ئیسلامدا بەمە دەوترێت ڕاوێژ، لە قورئانی کەریمیشدا سورەتێک بە ناوی شوراوەیە(شوری)، سورەتی شوری، لەو شوێنانەی بە شێوەیەکی ئەرێنی پەسنی هاوەڵانی پێغەمبەر دەکات، لە شوێنێکدا دەفەرموێت :

وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ

دەفەرموێت ئەوانە هێندە مرۆڤێکی قەد و باڵا بەرزن، ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن هەمووی بە شورا و ڕاوێژە، تابلۆی شانازی مرۆڤایەتیش کاتێک دەبێتە تەرجومانی ئەم ئایەتە دەفەرموێت:

مَا عَالَ مَنِ اقْتَصَدَ، وَمَا خَابَ مَنِ اسْتَشَارَ

ئەوەی دەست بە پارەوە بگرێت و بە فیرۆی نەدات، توشی هەژاری و لێقەومان نابێت، ئەوەی ڕاوێژ بکات و کارەکانی بە ڕاوێژ بێت، هەرگیز توشی دۆڕان نابێت.

بیر لەوە بکەنەوە لە کاتێکی وەک جەنگی ئوحوددا سەرداری من ڕاوێژ بە هاوەڵانی دەکات، لە کاتێکدا پێویستیشی بەوە نیە ڕاوێژ بە فڵان و فیسار بکات، چونکە خودا دەماغێکی وەهای پێبەخشیبوو، ئێمە گەر یەک لەسەر ١٠ ی دەمارەخانەکانی مێشکمان بەکاربهێنین، ئەو هەمووی پێکەوە کاری دەکرد، حەمدی یازر لە جەڵدی یەکەمی تەفسیرەکەیدا کە باسی سورەتی فاتیحة دەکات دەڵێت:

ئەو چەندە ڕۆحێکی سەرسوڕهێن و مەزن بوو، پێیەکانی لەسەر زەوی بوو، بەڵام قسەی لەگەڵ سەروی ئاسمانەکانەوە دەکرد.

ئەو پێویستی بەوە نەبوو لەگەڵ هیچ کەسێکدا ڕاوێژ بکات، بەڵام ڕاوێژ دەکات هەتا ببێتە وانە بۆ ئەوانەی لە دوای خۆی دێن، واتە وەک ئیمامێک تەکبیر دەکات و پشانی ئێمەشی دەدات، دەستی بەم شێوەیە ڕادەگرێت و پێمان دەڵێت ئێوەش وا بکەن، دەچێتە رکوع و دەڵێت ئێوەش وا بکەن، هەڵدەستێتە سەر پێ و دەڵێت ئێوەش وا بکەن، دەچێتە سوژدەوە و دەڵێت ئێوەش وا بکەن، پێش ئەوەی دەرچێت بۆ جەنگی ئوحود ڕاوێژ بە هاوەڵانی دەکات، هەروەها باس لە خەوێکی خۆشی دەکات کە هەندێک گای بینیوە پەت لە قوڕگیان کراوە.

بەڵام هەندێک گەنج کە شەرەفی بەشداریان لە جەنگی بەدر بە نسیب نەبوو بوو، قسەکانیان زۆر کاریگەر دەبێت، کارکردیەکی زۆر گەورە لەسەر کەسانی چواردەوری خۆیان دروست دەکەن،  ڕای زۆرینە لەو کاتەدا بە لای ئەواندا دەکەوێت، با لەمە وانەیەک فێربین ” سەردارمان نەیوت مادام قسەی من نیە شتی وەها نابێت و نایکەم” سەردارمان لەو کاتەدا بە گوێرەی ڕای زۆرینە، واز لە جەنگی بەرگری دەهێنێت، دەیتوانی جەنگێکی هاوشێوەی ئەوەی خەندەق بکات. دەیتوانی بە هەمان شێوە بیانبەزێنێت و دوژمنان لە دەستی هەڵبێن، بەڵام لەبەر قسەی ئەوان دەڵێت با بڕۆینە دەرەوە، دەستەیەک تیرهاوێژیش لەسەر گردێکی ئوحود نیشتەجی دەکات، یەکێکیش دەکات بە سەرکردەیان، پێیان دەفەرموێت گەر داڵەکان هاتن و لاشەی ئێمەیان برد بۆ ئاسمان، هەتا لە منەوە فەرمان نەیەت لە شوێنی خۆتان هەڵنەستن، ئەمە قسەیەکە لە کتێبەکانی سیرە و حەدیسدا باسی لێوە کراوە.

ڕاوێژ دەکات و بە گوێرەی ڕاوێژەکە هەنگاو هەڵدەگرێت، لەوێدا دوو شتی گرنگ ڕوویدا: سەبارەت بە بیرۆکە پیرۆزەکەی سەردارمان و ئیجتیهادە هەڵەکەی ئەوان قورئانی کەریم سەبارەت بەو ئیجتیهادە هەڵەیەی لەوێدا کردیان وشەی “کسب” بەکار دەهێنێت،   قورئانی کەریم نافەرموێت ” اکتسبوا”، دەفەرموێت بما کسبوا…

واتە بە هۆی ئەو شتەی بەسەر خۆیان هێنا، هەر بۆیە کسب شتێکە و اکتساب شتێکی ترە، یەکێکیان گرتنە ئەستۆی ئۆباڵە، واتە پاداشتی ئیجتیهادەکەت لە دوو پاداشتەوە بۆ یەک پاداشت دادەبەزێنێت. گەر لە ئیجتیهاددا هەڵەت ئەنجامدا یەک پاداشت وەردەگریت…

ئەوانیش لە ئیجتیهادەکەیاندا هەڵەیان ئەنجامدا…

یەکێک لە ئیجتیهادە هەڵەکانی تریش لەسەر گردەکەی ئوحود ئەنجام دەدرێت. کاتێک سوپای دوژمن دەشکێت، بێ ئەوەی فەرمان لە سەردارمانەوە وەربگرن گردەکە جێدەهیڵن، گەرچی گوێڕایەڵی فەرمان لە پێش هەموو شتێکەوە دێت.

دەبێت گوێڕایەڵی فەرمان لە ئادەمەوە فێربین، دەبێت لە فریشتە بەڕیزەکانەوە فێر بین، لەوێشدا ئیجتیهادێکی هەڵە ئەنجام دەدرێت، گردەکە جێدەهێڵن و توشی دۆڕان دەبن…

ئەمە شتێکی جیاوازە، بە هەموو وردەکاریەکانیەوە باسی دەکەم ان شاء الله سەرم نەئێشاندون، دواتر دەموچاوی موبارەکی بریندار دەبێت، گیانم بە قوربانی بچوکترین پارچەی دەموچاوی بێت، دانی موبارەکی دەکەوێتە سەر زەوی، عوسمانیەکان بە ڕادەیەک ڕێزیان هەبووە بۆ سەردارمان، لەو شوێنەی تەخمینی ئەوە کراوە کە گوایە دانی کەوتۆتە خوارەوە، کوخێکی بچوکیان دروست کردبوو، بەڵام کەسانێک کە ئەوەیان بە شیرک زانیبوو، ڕووخاندبوویان، من کە چوومە ئەوێ نیوەی ڕووخابوو، کاتێک ئوحود گەڕام، لە چواردەوری ئەو کوخەش سوڕامەوە، منی بردە ناو یادەوەریەکانی مێژووە و فڕێی دامە ناو تاڤگەی یادەوەریەکانی ئەو کاتەوە، وەک ئەوەی ئەو ڕۆژە لەگەڵ ئەوان بژیم، چێژێکی ڕۆحانیم بە نسیب بوو…

 

 

چوومە ئەو شوێنەی کە دانی پیرۆزی سەردارمانی لێ کەوتبووە خوارەوە، ئەمەش ڕێزی عوسمانیەکانە بۆ پێغەمبەر، بە هەمان شێوە تاڵە  ڕیشی پیرۆزی سەردارمان ماچ دەکەن و دەیسون لە دەموچاوتان، تاڵێکی ڕیشی موبارەکیشیان هەڵگرتووە، باشتر وایە نەڵێین تاڵێکی ڕیشی بڵێین مووی موبارەی ئەو. ئەوانیش بەو شیوەیە ڕێزی خۆیان پشانداوە…

لاشەی بریندار بووە، خودەکەی لەسەر سەر بووە شکاوە، هەروەها برای شیری و مامی خۆی کەسێکی وەک حەزرەتی حەمزە کە لە بری سوپایەکە شەهید بووە، بە هۆی ڕمێکەوە کە دەچێت بە سنگیدا، دواتر پارچە پارچە کراوە، لە هەمان کاتدا پارچە پارچەیان کردووە، هەروەها ٧٠ لە هاوەڵانی بەڕێز شەهید بوون، هەریەکێک هێندەی هەموو مرۆڤەکانی وڵاتێک قەدریان هەیە، دەفەرموێت أَصْحَابِي كَالنُّجُومِ واتە هاوەڵانی من وەکو ئەستێرە وەهان، بِأَيِّهِمُ اقْتَدَيْتُمْ اِهْتَدَيْتُمْ، ئەمە قەدری گرانی باڵای ئەوانە، هەروەها شەهید بوونی ئەوان دەبینێت، بەو ڕۆحە ناسکەی خۆی، ئەو ڕۆحە هەستیار و بەندە ناوازەیەی بەزەیی، خەمیش بۆ ئەوان دەخوات، بەڵام سەیری ڕوونکردنەوەی قورئان بکەن لەو بابەتەدا وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لاَنْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ

دەفەرموێت گەر تۆ کەسێکی دڵرەق بوویتایە، ئەوانەی چواردەورت بڵاوەیان لێدەکرد، پێش هەموو شتێک ئەمەی پێ دەفەرموێت، کاتێک ئەمەی پێ دەڵێت، واتا پێچەوانەکەی ئەوەیە:

تۆ کەسێکی دڵڕەق نیت. گەر دڵ ڕەق بوویتایە بە چواردەورتەوە نەدەمانەوە. لێرەدا پەسن و تەقدیری سەردارمان دەکات، ئەو شتانەی پێی دەڵێت بە شێوەیەکی ناوازە دەست پێدەکات و لە گۆشە نیگایەکی ترەوە زەمینە بۆ قسەگەلێکی تر خۆش دەکات، دەفەرموێت :

وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لاَنْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ

 

هەر بەم هۆیەوە بە “فاء سببیة” دەفەرموێت فَاعْفُ عَنْهُمْ

واتە لێیان خۆشبە، تەنیا بە لێخۆشبوونیشەوە مەوەستە، مادام لە ئیجتیهادەکەیاندا هەڵەیان ئەنجامدا، شتێکیان کرد کە پێچەوانەی خواستی خودایی بوو، وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ

هەروەها داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکە لە دادگاییکردنی خودایی، بڵێ خودایە لێیان خۆش ببە، بۆ ئەوانەی منیان بردە ئەوێ و دواتر گوێشیان لێنەگرتم و شوێنی خۆیان بەجێهێشت دادگایی بکە، فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ، سەیرکەن دواتر چی دەفەرموێت، وَشَاوِرْهُمْ فِي الأَمْر

دانیشە لەگەڵیان و سەرلەنوێ ڕاوێژی بابەتەکە بکەن، لە یەکەم ڕاوێژدا هەڵەیەکیان ئەنجامدا لە بۆچوون و ئیجتیهادەکەیاندا، پاداشتی خۆیان دابەزاند بۆ یەک پاداشت، ئیدی نازانم کەوا دەڵێم دڵم ڕەنجاندوون یاخود نا، لەو دونیا لێم خۆش دەبن گەر دڵم ڕەنجاندبێتن…

لە یەکەم ڕاوێژدا بە وشەی “کسب” باسی هەڵەی ئیجتیهادەکەیان دەکات، دواتر ٧٠ کەس شەهید بووە، ١٧٠ کەسیش بریندار بوون و یەکێک قۆڵی بریندارە، یەکێ ڕانی بریندارە، هەندێکیش سنگیان بریندار بووە، دەفەرموێت خۆتان کۆ بکەنەوە دوای موشریکەکان دەکەوین، من لەکتێبەکانی سیرەدا نەمدیوە تەنیا یەک کەسیش وتبێتی نابێت و بە قسەت ناکەین، ئەوانەی خەریکی سیرە و حەدیسن گەر شتێکی وەهایان دیوە با پێمبڵێن، تەنیا یەک هاوەڵم پێبڵێن، بەڵام هۆکاری ئەمە چی بوو؟

بە خۆیان وت لە سەرەتای ڕاوێژدا گوێمان لێنەگرت، توشی دوو بەڵا بووین، وتیان ئەمجارەیان گەر بشمرین پێویستە گوێڕایەڵی ئەو بین، ما خاب من استشار، ئەوەی ڕاوێژ بکات توشی دۆڕان نابێت، لە کاتێکدا هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی کارێکی گەورە، کاتێک پڕۆژەیەکی گەورە دەگریت بە دەستەوە، تەنانەت گەر کەسێکی بلیمەتیش بین، بلیمەت وەکو سوقرات، یاخود ئەفلاتون، ئەرستۆ، یاخود کانتی سەردەمی خۆی، دیکارتی سەردەمی خۆی، یاخود ئەنیشتاینی سەردەمی ئێمە کە هەموولایەکمان بیستومانە، تەنانەت گەر بلیمەتێکی وەهاش بێت، گەر شتێکی وت، لە هەمان کاتدا تێبینی ٣ یان ٤ کەسی ئاسایش پێچەوانەی ئەویان وت، ئیدی تێبینی بلیمەتەکە دەخەیتە لاوە،  گەرچی من نازانم کەسێکی بلیمەت قسەیەکی وەها دەکات کە بیخەیتە لاوە یان نا، ئەوە بابەتێکی ترە، بەڵام مرۆڤ لە جیاتی ئەوەی بلیمەت بێت، پێویستە کەسێكی ڕاوێژکار بێت، من نەمبیستوە کەسی بلیمەت بە هەڵەدا نەچێت، بلیمەت بە هەڵەدا ناچێت شتی وەهام نەبیستوە، بەڵام ئەوانەی کارەکانیان بە ڕاوێژ ئەنجام دەدەن، ئەوانەی هەموو کارێکیان دەدەن بەدەم تاڤگە و دەریای ڕاوێژەوە هەتا بگەنە دەریای ئامانجێکی خەیاڵی، هیچ کاتێک توشی دۆڕان نەبوون…

 

 

ئێستا توشی نشێوی و هەوراز بووین، توشی هەورازێک بووین تا بێت سەختتر دەبێت، تەنانەت لە کۆسۆڤۆش مرۆڤ دەڕفێنن، چەتەکان، وتم چەتە لەوە دەچێت پڕ پێستی نەبێت، لەوە دەچێت هەندێک دڵگران بن، چەتەییەکی خەستوخۆڵە، ڕفاندنی مرۆڤەکان لە پاکستان ئەمە چەتەییەکی خەستۆخۆڵە، لە مەیانمار مرۆڤ بڕفێنیت ئەمە چەتەییەکی خەستوخۆڵە، ڕفاندنی مرۆڤ…

هەندێک جار دەیانکوژن، هەندێک جار دەیانبەن و لە سەر شاخێک جێیان دەهێڵن، ئەمانە هەمووی ڕوویداوە…

ڕیچارد هیچ کارێکی لەم جۆرەی نەکردووە، باربارۆس فرەدریک ئەم کارانەی نەکردووە، فلیپ نەیکردووە، ئەو خائینانەی ئیستەنبوڵیان داگیر کرد بەم جۆرە کارانە هەڵنەستان، هیچیان کاری وەهای ئەنجام نەداوە، بەڵام ئەمان کردیان. ئێستا ئێمە دەمانەوێت لەم هەوراز و نشێویە ڕزگارمان ببێت.

ئەمەش کارێکی سەختە، لەلایەک بریندارێتیمان هەیە، ڕۆحەکانمان بریندار بووە،

من تاقەتم ناچێت لەوەی توشم دێت نوری چاوم

بەڵام ئەمەی هەمە گیانە و هەرچی بێت بێزار دەبێت

تۆ ڕمێک بەر پشتت دەکەوێت، ناتوانیت بڵێی من هیچ بە خەیاڵمدا نایەت و نالەرزم لە شوێنی خۆم، تۆش مرۆڤیت لە شوێنی خۆت دەلەرزیت، لە گۆشت و ئێسقان دروست بوویت، بێگومان لەرزەیەکت تێدەکەوێت، پێش کەمێک باس ئەو مرۆڤەمان کرد کە هەرگیز نەلەرزاوە، بەڵام باسی ئازاری دڵی ئەویشم بۆ کردن، تەنانەت ئەو کەسێک بوو هەرگیز لەرزەی تێنەدەکەوت، بەڵام ئەمە نابێت یەک هەنگاویش بمانگێڕێتەوە لەو شتانەی کە دەبێت ئەنجامی بدەین…

بۆ ئەوەی ئەمەش ئەنجام بدەین پێش هەموو شتێک دەبێت: پەنا بۆ ئەقڵی دەستەجەمعی بەرین. پەنا بۆ ئەقڵی ١٠ تا ٢٠ کەس بەرین کە دڵیان بەم کارە بەخشیوە، ئەوانەی خەمخۆری کارەکەن، قارەمانەکانی زیندووبوونەوە، بەندە ناوازەکانی شوێن ئامانجێکی خەیاڵی کەوتوون، دەگەڕێیتەوە بۆ بیروبۆچوونی ئەوان، چونکە ئەوان کاتێک بیریان کردەوە، بە ناوی خۆیانەوە بیر ناکەنەوە. بە ناوی ژیانی خۆیانەوە بیر ناکەنەوە. چونکە ئەوان بەندەی ناوازەی ژیاندنن، لێرەدا پێویستە ئاماژە بە قسەکانی حەزرەتی پیر بکەین کە دەفەرموێت: گەر ئیمانی گەلەکەم لە سەلامەتیدا ببینم، ڕازیم بەوەی لە کڵپەی ئاگری دۆزەخدا بسوتێم، چونکە لەو کاتەی لاشەم دەسوتێت، دڵم بۆتە باخی گوڵ و گوڵستان.

ئەوو مرۆڤانەی بەم شێوەیە خۆیان وابەستەی ئەو بیرۆکە باڵایە کردووە، هەرگیزا و هەرگیز بیر لە خۆیان ناکەنەوە، بیریان لێنەکردۆتەوە هەرگیزا و هەرگیز، بیریشی لێناکەنەوە هەرگیزا و هەرگیز…

هەر بۆیە پێویستە سەر بکەن بە سەری یەکتردا و، بەرهەمی ئەقڵی دەستەجەمعی هەڵبسەنگێنن و، لەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆین هەوڵی بڕینی ئەو هەوراز و نشێوەی بەردەممان بدەین.

هەروەها لە هەمان کاتدا دەبینین پەیامەکە بەرەو پانتاییەکی فراوانتر دەکرێتەوە، وەک ئەوە وەهایە لە هەموو شوێنێکدا پێشانگای هەست و هزرەکانی ئێوە کرابێتەوە، چۆن پێشانگای کتێب و کەلوپەل و کەرەستە هەیە، ئێستا لە هەموو شوێنێک پێشانگای هەست و بیری ئێوە کراوەتەوە.

مێدیاکان باستان دەکەن، لە کاتێک بە حازری هەلێکی وەهامان بۆ ڕەخساوە، دەبێت لێرەوە بۆ ئەوێ ڕابکەین و، بێ ئەوەی قاچمان بیدات لەسەر زەوی، وەک کوهەیلانێک هەتا ئەو کاتەی دڵمان لە لێدان دەکەوێت ڕابکەین. ئەو کرانەوە فراوانەی بیستنمان بە جوانی هەڵبسەنگێنین.

بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا…

بەڵام هەر ئەو خاوەنی ئەوەیە ئەم کارە بگەیەنێتە ئەنجامی کۆتایی. پلانی ئەو لە شێوازی قەدەر  خۆ دەردەخات و هەر لە سەرەتاشەوە ئەو دایڕشتووە.

دێتە مەیدان هەرچی حوکمی قەدەرە

کاری خۆت بدە دەستی حەق، نە خەم بخۆ نە کەدەر

هونەر لە دونیادا ئەوەیە چێژ لە میحنەت بەریت

غەم و شادی فەلەک هەر وابووە

 لەمەودواش هەر وا دێ و دەڕوا

شعری ئەندەرونە، گەڕی  ئێوە بە شێوازێک لە شێوازەکان ئەندەرون بە شاعیری عەشقە مەجازیەکان دەزانن، بەڵام لە ڕووی خۆ تەسلیم کردن بە خوداوە ئەم شیعرانەشی هەیە، دەبینن کە چەندە باوەڕی بە قەدەر هەبووە، پلانە گەورەکە لە ئەولای ئەولاکانە ئامادە دەکرێت، دەیخاتە بەردەمتان و لەم بابەتەدا بڕیاری کۆتایی هەرخۆی دەیدات.

گەر ئەو جارێک فەرمووی ” کن” یەکسەر ” فیکن” بە دوادا دێت…

کن فیکن، مَاشَاءَ اللَّهُ كَانَ،وَمَا شَاءَ لَمْ يَكُنْ

هەرچی بخوازێت ئەوە دەبێت.، ئەوە نەشیخوازێت هەرگیز ڕوونادات، گەر خواستی لەسەر ئەوە بێت شتێک نەبێت، حەمدی یازر زۆر جەخت لەسەر ئەم بابەتە دەکاتەوە، نەبووەکانیش بە گوێرەی خواستی ئەو دەجوڵێنەوە. گەر خواستی ئەوە بێت شتێک نەبوو بێت، ئەویش نابێت. گەر ئێوە پشتتان بە هێزێکی وەها قەهار و ئیرادەیەکی وەها ڕەها و خواستێکی بێ خەوشی وەک ئەو بەستبێت و لەسەر ڕێگای خۆتان بڕۆن، گەر ئەمڕۆش نەبێت سبەی، هیچ کاتێک ئەوانەی لەسەر ئەو ڕێگەیە رۆشتوون بە تەنیا جێی نەهێشتوون…

 

 

هیچ کاتێک بە خەجاڵەتی لەپەوڕوو لەسەر عەرز جێنەهێشتوون، گەر ئەمڕۆش نەبێت سبەی، کۆشیان پڕ دەکات لە دوڕ و گەوهەر، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا…

ئەمە لایەنی یەکەمی بابەتەکە وابزانم تۆزێک درێژم کردەوە، دووهەم شت:

ئەو شتانەی لەم بابەتەدا بە دڵماندا دێت، لەوە دەچێت زۆر بە نهێنی هەندێک شت بە دڵماندا بێت کە ناڕەزایی بن بەرامبەر قەدەر، پەنا بە خودا، دەبێت هەموو کات داوای لێخۆشبوون لە خودا بکەین و تۆبە بکەین و بگەڕێنەوە بۆ لای ئەو…

 زیاتر لە تەوبە کردنیش “اوبة” بکەین، اوبة بەم شێوەیە لێی تێگەشتووم:

دەبێت خۆت سەرتا بە خوار وەک شاخێکی بەردینی گوناح بێتە پێش چاو لەبەردەم بورکانێکی ئاگردا، ئیدی پێویست بە چەندە ئاگری پەشیمانی  بکات بۆ توانەوەی ئەو شاخە، هێندە ئاگری پەشیمانی بسوتێنیت، زۆریش سوور بیت لەسەر ئەوەی شاخە بەردینەکانی گوناح بتوێنیتەوە.

بە پشتیوانی خودا…

دەبێت بەم شیوەیە بێت و بەم جۆرە لە بابەتە بڕوانیت…

بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا…

دەبێت هەمیشە بڵێین :

رَضِينَا بِاللَّهِ رَبًّا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا، وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولاً نبيًّا

خودایە وەک  پەروەردگاری خۆمان لە تۆ ڕازین،  وەک پێغەمبەریش ڕازین لە سەردارمان و شوێنی کەوتووین. وەک نەبی لەو ڕازین و شوێنی کەوتووین. هەرچیەک بەسەرمان بێت هەر ڕازین

گەر لە جەلالی ئەوەوە بێت جەفا

یاخود لە جەمالیەوە بیت وەفا

هەردووکی بۆ گیانمان سەفا

لوتفیشی خۆشە و قەهریشی هەر خۆش

ئەمەش شعری یونس ئێمرەیە، خودا بەر ڕەحمەتی فراوانی خۆی بخات…

ئەمە خاڵی یەکەمە، بە گوێرەی هەڵکەوتەی سروشتمان، گەر شتێک بچەقێت بە لاشەماندا، بەدەست خۆمان نیە گەر نەڵێین ئۆف، بەڵام گەر ئۆشمان لە دەم دەرچوو، با “فاء” ئەکەی کۆتای بکەین بە “خ”، بڵێین ئۆخەی، تەنیا وشەیەکمان گۆڕیوە، لە جیاتی ئەوەی بڵێی ئۆف، دەڵیی ئۆخەی، هەر هێندە!

ئەوە دەبێتە پاداشت بۆت، ئەوەی تریان وەک گازندەی لێدێت، لایەنێکی تریشی ئەم بابەتە پێم وایە دەبێت ئەمەمان تێدا دروست بکات:

دەردی کەسانی تر بە دەردی خۆمان بزانین، دەردی هەمووانیش هەموو کەسێک لای خۆیەوە بە دەردی تایبەتی خۆی بزانێت، کاتێک سەرتان خستە سەر سوژدە، لە مەزهەبی ئێمەدا گەر باسی شتی دونیایی بکەیت، نوێژەکەت دەشێوێنێت، بە گوێرەی مەزهەبی حەنەفی، بەڵام لە مەزهەبەکانی تردا شتی وەها نیە، بەڵام لە مەزهەبی ئێمەشدا شتێک هەیە پێی دەڵێن کەلامی نەفسی، واتە لە ناختەوە بیڵێی، بە شێوازێک لە شێوازەکان زمانت لەگەڵیدا ببزوێت، دەتوانین داواکاریەکانمان بە جەنابی حەق بگەیەنین…

سەردارمان لەم بابەتەدا دەفەرموێت:

أَقْرَبُ مَا يَكُونُ الْعَبْدُ مِنْ رَبِّهِ وَهُوَ سَاجِدٌ، فَأَكْثِرُوا الدُّعَاءَ

نزیکترین شوێنی مرۆڤ لە خوداوە، ئەو کاتەیە سەر و قاچی لە هەمان خاڵدایە، کاتێک نێوچەوانی بەرماڵ ماچدەکات، ئەو شەقامەی لە خودات نزیک دەکاتەوە ئا لەوێدایە…

تەواوی نزیکی خۆت لەو کاتەدا بەدەست دەهێنیت، سەرت دەخەیتە سەر زەوی بۆ ئەوەی لە خودا نزیک بیتەوە، لەبەرچی زۆر نزیکی لە خودا؟

چونکە لەوە زیاتر تەوازوع بوونی نیە، بە پێوە وەستایت ئەوە تەوازوعێکە، چوویتە ڕکوعەوە ئەوە تەوازوعێکی ترە، ئەوەش بەس نیە دووبارە هەستایتەوە ئەوەش تەوازوعێکە، بە چەشنی ئەوەی لە ژێر چاودێری ئەودابیت یاخود تەماشای دەکەیت، دوای ئەوە خۆتدا بە سوژدە دا، دانەیەک بەس نیە جارێکی تر سوژدە دەبەیتەوە، سوژدەیەکی تریش، کاتێک سەرمان خستە سەر زەوی، لە بەرامبەر ئەو شتانەی ڕوو دەدەن، دەتوانن بڵێن اَللَّهُمَّ فَرَجًا وَمَخْرَجًا

یاخود بڵێن نَصْرًا قَرِيبًا وَفَتْحًا مُبِينًا * أَلاَ إِنَّ نَصْرَ اللهِ قَرِيبٌ

یان دەتوانن بڵێن رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي اْلآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ

یاخود بڵێن:

رَبَّنَا آتِنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا

یاخود دەڵێن اَللَّهُمَّ مُنْزِلَ الْكِتَابِ، مُجْرِيَ السَّحَابِ، سَرِيعَ الْحِسَابِ، هَازِمَ اْلأَحْزَابِ، اِهْزِمْهُمْ وَانْصُرْنَا عَلَيْهِمْ

شتێک لەمانە دەڵێن، جارێک بۆ هەمووانی دەڵێی، جارێکیش بۆ ئەوانەی زوڵم و ستەم و غەدر و بێبەشکردن و زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە، ئەوانەی دانپێدانیان لەگەڵدا دەکرێت، ئەمە زۆر بەکارناهێنرێت، واتە دەیانەوێت  قسەیان پێ بکەن، هەر بۆیە بەم هۆیەوە مات و مەلول مەحزون بوون، دەبێت ئەو برایانەشمان لەبەرچاو بگرین، بەشداری خەمیان بین و لەگەڵیان بین، ئەمەش کلیلی نهێنی چوونە بەهەشتە لەگەڵ ئەوان لە ژیانی ئەولادا…

 

 

 

 

Show More
Back to top button